Selected
Original Text
Burhan Muhammad-Amin
Abdullah Yusuf Ali
Abdul Majid Daryabadi
Abul Ala Maududi
Ahmed Ali
Ahmed Raza Khan
A. J. Arberry
Ali Quli Qarai
Hasan al-Fatih Qaribullah and Ahmad Darwish
Mohammad Habib Shakir
Mohammed Marmaduke William Pickthall
Muhammad Sarwar
Muhammad Taqi-ud-Din al-Hilali and Muhammad Muhsin Khan
Safi-ur-Rahman al-Mubarakpuri
Saheeh International
Talal Itani
Transliteration
Wahiduddin Khan
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
In the name of Allah, Most Gracious, Most Merciful.
59:1
سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
59:1
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه به‌پاکی و بێگه‌ردی یادی خوایان کردووه، هه‌ر ئه‌ویش باڵاده‌ست و دانایه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:2
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَخْرَجَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَـٰبِ مِن دِيَـٰرِهِمْ لِأَوَّلِ ٱلْحَشْرِ ۚ مَا ظَنَنتُمْ أَن يَخْرُجُوا۟ ۖ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُم مَّانِعَتُهُمْ حُصُونُهُم مِّنَ ٱللَّهِ فَأَتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِنْ حَيْثُ لَمْ يَحْتَسِبُوا۟ ۖ وَقَذَفَ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلرُّعْبَ ۚ يُخْرِبُونَ بُيُوتَهُم بِأَيْدِيهِمْ وَأَيْدِى ٱلْمُؤْمِنِينَ فَٱعْتَبِرُوا۟ يَـٰٓأُو۟لِى ٱلْأَبْصَـٰرِ
59:2
ئه‌و خوایه ئه‌و زاته‌یه، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌نانی کتێب، هه‌ڵیکه‌ندن له شوێنه‌واریان و ناچاری کۆچی کردن له یه‌که‌م ده‌ست پێکردنی کۆکردنه‌وه‌و ده‌رکردنیاندا، ئێوه به‌ته‌ما نه‌بوون و گومانتان نه‌ده‌برد ئاوا به‌ئاسانی بڕۆن، ئه‌وانیش گومانیان وابوو که به‌ڕاستی قه‌ڵاکانیان به‌رگریان ده‌کات له ویست و فه‌رمانی خوا، ئه‌وسا ئیتر له لایه‌که‌وه خوا به‌ڵای به‌سه‌ر هێنان که به‌خه‌یاڵیاندا نه‌هاتبوون و حسابیان بۆ نه‌کردبوو، ئه‌وسا خوا ترسێکی فڕێدایه دڵیانه‌وه، به‌ناچاری ده‌ستیان کرد به‌کاولکردنی خانووبه‌ره‌و ماڵه‌کانیان به‌ده‌ستی خۆیان و ده‌ستی ئیمانداران، که‌واته: ئه‌ی خاوه‌ن بیروهۆش و دوور بینه‌کان ده‌رس و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن (جووله‌که هه‌روا بۆیان ناچێته سه‌ر). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:3
وَلَوْلَآ أَن كَتَبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمُ ٱلْجَلَآءَ لَعَذَّبَهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ عَذَابُ ٱلنَّارِ
59:3
خۆ ئه‌گه‌ر خوا چۆڵکردنی له‌سه‌ر بڕیار نه‌دانایه، ئه‌وه هه‌ر له دنیادا سزای ده‌دان، له قیامه‌تیشدا سزای ئاگری دۆزه‌خ بۆیان ئاماده‌یه (چونکه زۆر دڵڕه‌ق و پیلانگێرن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:4
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ شَآقُّوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ ۖ وَمَن يُشَآقِّ ٱللَّهَ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ
59:4
ئه‌و سزایه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو به‌ڕاستی ئه‌وانه دوژمنایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کرد، ئه‌وه‌ش دژایه‌تی ئاینی خوا بکات، با چاك بزانێت خوا سزا‌و تۆڵه‌ی زۆر به‌ئێش و ئازاره. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:5
مَا قَطَعْتُم مِّن لِّينَةٍ أَوْ تَرَكْتُمُوهَا قَآئِمَةً عَلَىٰٓ أُصُولِهَا فَبِإِذْنِ ٱللَّهِ وَلِيُخْزِىَ ٱلْفَـٰسِقِينَ
59:5
هه‌ر دره‌ختێکی ته‌ڕتان بڕی بێت یان وازتان لێ هێنابێت و له‌سه‌ر بنجی خۆی ما بێت (له خه‌یبه‌ردا)، به‌فه‌رمانی خوا بووه و ویستی ئه‌وی له‌سه‌ره، تا تاوانباران و له سنوور ده‌رچووه‌کان سه‌رشۆڕ و خه‌جاڵه‌ت بکات. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:6
وَمَآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنْهُمْ فَمَآ أَوْجَفْتُمْ عَلَيْهِ مِنْ خَيْلٍ وَلَا رِكَابٍ وَلَـٰكِنَّ ٱللَّهَ يُسَلِّطُ رُسُلَهُۥ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
59:6
ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه، خوا له جووله‌که‌ی سه‌ندووه و به‌خشیوویه‌تی به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، ئێوه هیچ خۆتان ماندوو نه‌کردبوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی، نه به‌سواری ئه‌سپ بۆی چووبوون نه به سواری وشتر، به‌ڵکو ئه‌وه خوایه که پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی زاڵ ده‌کات به‌سه‌ر هه‌ر ده‌سته و تاقمێکدا که بیه‌وێت، خوایش ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:7
مَّآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنْ أَهْلِ ٱلْقُرَىٰ فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَـٰمَىٰ وَٱلْمَسَـٰكِينِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ كَىْ لَا يَكُونَ دُولَةًۢ بَيْنَ ٱلْأَغْنِيَآءِ مِنكُمْ ۚ وَمَآ ءَاتَىٰكُمُ ٱلرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَىٰكُمْ عَنْهُ فَٱنتَهُوا۟ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ
59:7
ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی، خوا به‌خشی به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له خه‌ڵکی دێهات و شاره‌کانی جوو، ئه‌وه خوا بڕیاری له‌سه‌رداوه که بۆ پێغه‌مبه‌ر و خزمانیه‌تی، بۆ هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانیشه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سامانه ته‌نها له نێوان ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئێوه‌دا نه‌بێت، جا ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی به‌خشیوون وه‌ری بگرن، هه‌ر فه‌رمانێکی پێدان به‌گوێی بکه‌ن، قه‌ده‌غه‌ی هه‌ر شتێکی لێ کردن مه‌یکه‌ن، له خوا بترسن؛ چونکه به‌ڕاستی خوا به‌توندی تۆڵه ده‌سێنێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:8
لِلْفُقَرَآءِ ٱلْمُهَـٰجِرِينَ ٱلَّذِينَ أُخْرِجُوا۟ مِن دِيَـٰرِهِمْ وَأَمْوَٰلِهِمْ يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنًا وَيَنصُرُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلصَّـٰدِقُونَ
59:8
هه‌روه‌ها له‌و ده‌ستکه‌وتانه، به‌شی کۆچبه‌رانی هه‌ژار ده‌بێت بدرێت، ئه‌وانه‌ی له شوێنه‌وارو سامانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌و ده‌رکراون، ئه‌وانه به‌ته‌مای به‌خششی خوا‌و ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌ون و به‌بێ هیچ ته‌ماعێک پشتیوانی له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن و هه‌وڵی سه‌رخستنی به‌رنامه‌که‌یان ده‌ده‌ن، هه‌ر ئا ئه‌وانه ڕاستگۆ‌و ڕاستانن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:9
وَٱلَّذِينَ تَبَوَّءُو ٱلدَّارَ وَٱلْإِيمَـٰنَ مِن قَبْلِهِمْ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ وَلَا يَجِدُونَ فِى صُدُورِهِمْ حَاجَةً مِّمَّآ أُوتُوا۟ وَيُؤْثِرُونَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ ۚ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِۦ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ
59:9
ئه‌وانه‌ی که پێشتر ماڵ و شوێنی خۆیان ئاماده کرد بۆ پێشوازیی له کۆچبه‌ران و دڵ و ده‌روونی خۆیان ڕازانده‌وه به‌ئیمان، ئه‌وانه‌شیان خۆش ده‌وێت که کۆچیان کردووه بۆ لایان و له دڵ و ده‌رونیاندا جێی هیچ جۆره حه‌سوودی و به‌خیلیه‌ك نابێته‌وه (له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌شی کۆچبه‌ران دراوه و به‌شی ئه‌وان نه‌دراوه)، حه‌ز به به‌خشینی ده‌ستکه‌وته‌کان به‌وان ده‌که‌ن، فه‌زڵی ئه‌وان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر خۆیاندا هه‌رچه‌نده هه‌ژارو نه‌داریشن، جا ئه‌وه‌ی خۆی له نه‌فسی ڕه‌زیلی بپارێزێت و زاڵ بێت به‌سه‌ریدا، ئا ئه‌وانه هه‌ر سه‌رفرازن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:10
وَٱلَّذِينَ جَآءُو مِنۢ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا ٱغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَٰنِنَا ٱلَّذِينَ سَبَقُونَا بِٱلْإِيمَـٰنِ وَلَا تَجْعَلْ فِى قُلُوبِنَا غِلًّا لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ رَبَّنَآ إِنَّكَ رَءُوفٌ رَّحِيمٌ
59:10
ئه‌وانه‌ش که به شوین کۆچبه‌ران و پشتیواناندا هاتن (تا کۆتایی دنیا ئه‌مه دۆعا و نزایانه و به‌رده‌وام) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له ئێمه و له برایانه‌شمان خۆش ببه که پێش ئێمه ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر و له دڵه‌کانماندا هیچ جۆره بوغز‌و کینه‌یه‌ک مه‌خه‌ره دڵمانه‌وه له ئاستی ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه، په‌روه‌ردگارا تۆ به‌ڕاستی به‌سۆزو به‌خشنده و میهره‌بانیت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:11
۞ أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نَافَقُوا۟ يَقُولُونَ لِإِخْوَٰنِهِمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَـٰبِ لَئِنْ أُخْرِجْتُمْ لَنَخْرُجَنَّ مَعَكُمْ وَلَا نُطِيعُ فِيكُمْ أَحَدًا أَبَدًا وَإِن قُوتِلْتُمْ لَنَنصُرَنَّكُمْ وَٱللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَـٰذِبُونَ
59:11
ئایا سه‌رنجت نه‌داوه له‌وانه‌ی که دووڕوو بوون و به‌برا بێباوه‌ڕه‌کانیان له خاوه‌ن کتێب ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌ربکرێن ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا ده‌رده‌چین، هه‌رگیز دژی ئێوه به‌قسه‌ی که‌س ناکه‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر جه‌نگتان دژ بکرێت ئێمه پشتیوانی‌تان لێ ده‌که‌ین، به‌مه‌رجێک؛ خوا خۆی شایه‌ته که ئه‌وانه بێگومان درۆزنن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:12
لَئِنْ أُخْرِجُوا۟ لَا يَخْرُجُونَ مَعَهُمْ وَلَئِن قُوتِلُوا۟ لَا يَنصُرُونَهُمْ وَلَئِن نَّصَرُوهُمْ لَيُوَلُّنَّ ٱلْأَدْبَـٰرَ ثُمَّ لَا يُنصَرُونَ
59:12
سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ده‌ربکرێن له‌گه‌ڵیاندا ده‌رناچن و ئه‌گه‌ر جه‌نگیان دژبکرێت، پشتیوانی‌یان لێناکه‌ن و ئه‌گه‌ر پشتیوانیشیان لێکردن، دوای تاوێک پشت هه‌ڵده‌که‌ن و پاشان سه‌رکه‌وتوو نابن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:13
لَأَنتُمْ أَشَدُّ رَهْبَةً فِى صُدُورِهِم مِّنَ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَفْقَهُونَ
59:13
به‌ڕاستی ئێوه‌ی ئیماندار ترستان زیاتره له دڵ و ده‌روونیاندا تا خوای گه‌وره، چونکه بێگومان ئه‌وانه که‌سانێکی ناحاڵی و تێ نه‌گه‌یشتوون (هه‌میشه له دڵه‌ڕاوکێدان). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:14
لَا يُقَـٰتِلُونَكُمْ جَمِيعًا إِلَّا فِى قُرًى مُّحَصَّنَةٍ أَوْ مِن وَرَآءِ جُدُرٍۭ ۚ بَأْسُهُم بَيْنَهُمْ شَدِيدٌ ۚ تَحْسَبُهُمْ جَمِيعًا وَقُلُوبُهُمْ شَتَّىٰ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَعْقِلُونَ
59:14
هۆزی جووله‌که هه‌رگیز به‌یه‌ک پارچه‌یی نا‌وێرن دژی ئێوه بجه‌نگن، مه‌گه‌رله شوێنی قایم و قه‌ڵای سه‌ختدا، یان له پشتی دیواری به‌رزو قایمه‌وه، چونکه ئه‌و جووانه نێوانیان زۆر ناخۆشه و چاره‌ی یه‌کتریان ناوێت، هه‌رچه‌نده وا ده‌زانیت یه‌کپارچه‌ن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا دڵه‌کانیان دوورن له یه‌که‌وه، چونکه ئه‌وانه ژیر و هۆشمه‌ند نین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:15
كَمَثَلِ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ قَرِيبًا ۖ ذَاقُوا۟ وَبَالَ أَمْرِهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
59:15
نموونه‌یان وه‌ك نموونه‌ی بێباواڕانی ئه‌م نزیکانه وایه (که له جه‌نگی به‌دردا) به‌ئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌ی خۆیان گه‌یشتن، له قیامه‌تیشدا سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:16
كَمَثَلِ ٱلشَّيْطَـٰنِ إِذْ قَالَ لِلْإِنسَـٰنِ ٱكْفُرْ فَلَمَّا كَفَرَ قَالَ إِنِّى بَرِىٓءٌ مِّنكَ إِنِّىٓ أَخَافُ ٱللَّهَ رَبَّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
59:16
(نێوانی دووڕووه‌کان له گه‌ڵ جووه‌کان) وه‌ك شه‌یتان وایه که هانی ئاده‌میزاد ده‌دات له ڕێی خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌وه؛ پێی ده‌ڵێت: وه‌ره کافربه (به جوانکردنی هه‌موو جۆره تاوانێک که خوا پێی ناخۆشه)، جا کاتێك که کافر بوو (واته ئه‌و کارانه‌ی ئه‌نجام دا که شه‌یتان پێی ڕازیه) پێی ده‌ڵێت: به‌ڕاستی من به‌ریم له تۆ من له په‌روه‌ردگاری جیهانیان ده‌ترسم!!. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:17
فَكَانَ عَـٰقِبَتَهُمَآ أَنَّهُمَا فِى ٱلنَّارِ خَـٰلِدَيْنِ فِيهَا ۚ وَذَٰلِكَ جَزَٰٓؤُا۟ ٱلظَّـٰلِمِينَ
59:17
سه‌رئه‌نجامی هه‌ردووکیان (شه‌یتان و ئاده‌میزادی کافر) ئه‌وه‌یه که هه‌ردوو له دۆزه‌خدا بۆ هه‌میشه، به‌نه‌مریی ده‌مێننه‌و، ئه‌وه‌ش پاداشتی سته‌مکارانه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:18
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ
59:18
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، خواناس و پارێزکاربن و له سنووره‌کانی مه‌ترازێن، با هه‌موو که‌سێك سه‌رنج بدات و بزانێت چی بۆ سبه‌ی ده‌ست پێشکه‌ری کردووه، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پارێزکارو دیندارو خواناس بن، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر ئاگایه به‌هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:19
وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ نَسُوا۟ ٱللَّهَ فَأَنسَىٰهُمْ أَنفُسَهُمْ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَـٰسِقُونَ
59:19
نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌و که‌سانه بن که خوایان فه‌رامۆش کرد، شوێنی به‌رنامه‌که‌ی نه‌که‌وتن، خوایش ئه‌وانی له بیر خۆیان برده‌وه، ئه‌وانه له سنوور ده‌رچوو تاوانباره‌کانن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:20
لَا يَسْتَوِىٓ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ وَأَصْحَـٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۚ أَصْحَـٰبُ ٱلْجَنَّةِ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ
59:20
(بێگومان) نیشته‌جێکانی دۆزه‌خ وه‌ك به‌هه‌شتیه‌کان نین، چونکه هه‌ر به‌هه‌شتیه‌کان سه‌رفرازو کامه‌ران و به‌خته‌وه‌رن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:21
لَوْ أَنزَلْنَا هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانَ عَلَىٰ جَبَلٍ لَّرَأَيْتَهُۥ خَـٰشِعًا مُّتَصَدِّعًا مِّنْ خَشْيَةِ ٱللَّهِ ۚ وَتِلْكَ ٱلْأَمْثَـٰلُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ
59:21
ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان داببه‌زاندایه سه‌ر که‌ژو کێوێك، ده‌تبینی ملکه‌چ ده‌بوو، ورد‌و و خاش ده‌بوو، شه‌ق و په‌ق ده‌بوو، له ترسی فه‌رمانی خوا، له هه‌یبه‌تی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا، ئێمه ئه‌م نموونانه ده‌هێنینه‌وه بۆ خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه و ژیرییان بخه‌نه کار و شوین قورئانی پیرۆز بکه‌ون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:22
هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِى لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَـٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَـٰدَةِ ۖ هُوَ ٱلرَّحْمَـٰنُ ٱلرَّحِيمُ
59:22
خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه زانایه به هه‌موو نهێنی و ئاشکراکان، ئه‌و خوایه به‌خشنده و میهره‌بان و دلۆڤانه کانگای ڕه‌حم و به‌زه‌ییه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:23
هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِى لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْمَلِكُ ٱلْقُدُّوسُ ٱلسَّلَـٰمُ ٱلْمُؤْمِنُ ٱلْمُهَيْمِنُ ٱلْعَزِيزُ ٱلْجَبَّارُ ٱلْمُتَكَبِّرُ ۚ سُبْحَـٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ
59:23
خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه پاشای هه‌موو بوونه‌وه‌ره، پاك و بێگه‌ردو پوخته، ئاشتی خواز و ئاشتی په‌روه‌ره، ئاسایش به‌خش و په‌ناگای ئیماندارانه، ده‌سه‌ڵاتداره و چاودێری دروستکراوه‌کانیه‌تی، باڵاده‌سته، خاوه‌نی خێری بێسنووره، گه‌وره‌یه و خۆی به‌گه‌وره ده‌زانێت، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌یه له‌وه‌ی تینه‌گه‌یشتوان شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
59:24
هُوَ ٱللَّهُ ٱلْخَـٰلِقُ ٱلْبَارِئُ ٱلْمُصَوِّرُ ۖ لَهُ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ يُسَبِّحُ لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
59:24
هه‌ر ئه‌و خوایه به‌دیهێنه‌رو دروستکراوه، (له نه‌بوون هه‌رچی بۆی به‌دی ده‌هێنێت)، نه‌خشه و وێنه کێشه‌ره، ناوه پیرۆز‌و جوانه‌کان، هه‌مووی شایسته‌ی ئه‌ون، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ستایشی ئه‌و ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)