Selected
Original Text
Burhan Muhammad-Amin
Abdullah Yusuf Ali
Abdul Majid Daryabadi
Abul Ala Maududi
Ahmed Ali
Ahmed Raza Khan
A. J. Arberry
Ali Quli Qarai
Hasan al-Fatih Qaribullah and Ahmad Darwish
Mohammad Habib Shakir
Mohammed Marmaduke William Pickthall
Muhammad Sarwar
Muhammad Taqi-ud-Din al-Hilali and Muhammad Muhsin Khan
Safi-ur-Rahman al-Mubarakpuri
Saheeh International
Talal Itani
Transliteration
Wahiduddin Khan
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
In the name of Allah, Most Gracious, Most Merciful.
62:1
يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ٱلْمَلِكِ ٱلْقُدُّوسِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَكِيمِ
62:1
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ته‌سبیحات و ستایشی خوا ده‌که‌ن.. ئه‌و خوایه‌ی که پاشایه و شاهی شاهانه، پاك و بێگه‌ردو پوخته، باڵاده‌ست و دانه‌یه.. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
62:2
هُوَ ٱلَّذِى بَعَثَ فِى ٱلْأُمِّيِّـۧنَ رَسُولًا مِّنْهُمْ يَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتِهِۦ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَإِن كَانُوا۟ مِن قَبْلُ لَفِى ضَلَـٰلٍ مُّبِينٍ
62:2
هه‌ر ئه‌و زاته‌یه له‌ناو خه‌ڵکێکی نه‌خوێنده‌واردا پێغه‌مبه‌رێکی له خۆیان ڕه‌وانه کرد، ئایه‌ته‌کانی قورئانه‌که‌ی ئه‌ویان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه و دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ئاشکرا و نادیاریان پوخته ده‌کات، فێری قورئان و دانایی و شه‌ریعه‌تیان ده‌کات، به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر له‌گوامڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی ئاشکرادا گیریان خواردبوو. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
62:3
وَءَاخَرِينَ مِنْهُمْ لَمَّا يَلْحَقُوا۟ بِهِمْ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
62:3
له‌ئاینده‌دا خه‌ڵکی تریش دێن (موسڵمان ده‌بن له گه‌ل و میلله‌تان) په‌یوه‌ست ده‌بن به‌مانه‌وه، بێگومان ئه‌و زاته باڵاده‌ست و دانا و کار دروسته. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
62:4
ذَٰلِكَ فَضْلُ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ
62:4
ئه‌وه ڕێز‌و به‌هره‌یه‌کی خواییه ده‌یبه‌خشێت به‌و که‌سه‌ی که خوا خۆی ئاره‌زووی بکات و شایسته بێت، خوایش خاوه‌نی به‌خشش و به‌هره‌ی گه‌وره و بێسنووره. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
62:5
مَثَلُ ٱلَّذِينَ حُمِّلُوا۟ ٱلتَّوْرَىٰةَ ثُمَّ لَمْ يَحْمِلُوهَا كَمَثَلِ ٱلْحِمَارِ يَحْمِلُ أَسْفَارًۢا ۚ بِئْسَ مَثَلُ ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ ۚ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ
62:5
وێنه‌ی ئه‌وانه‌ی که ته‌وراتیان درا به‌سه‌ردا تا په‌یڕه‌وی بکه‌ن، پاشان هه‌ڵیان نه‌گرت و په‌یڕه‌ویان نه‌کرد، وه‌ك: گو‌ێدرێژێك وایه که باره کتێبێکی هه‌ڵگرتبێت، ئای که چه‌نده ناشیرینه وێنه‌و نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانی خوایان به‌درۆ زانیووه و بڕوایان پێی نه‌بوو، بێگومان خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی سته‌مکاران ناکات. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
62:6
قُلْ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ هَادُوٓا۟ إِن زَعَمْتُمْ أَنَّكُمْ أَوْلِيَآءُ لِلَّهِ مِن دُونِ ٱلنَّاسِ فَتَمَنَّوُا۟ ٱلْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ
62:6
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر دینی جووله‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه بڕواتان وایه، که به‌ڕاستی ئێوه دۆست و لایه‌نگری خوان، جگه له خه‌ڵکی تر، که‌واته داوای مردن بکه‌ن و ئاواتی مه‌رگ بخوازن، (تا له ژیانی پڕ مه‌ینه‌تی دنیا ڕزگارتان ببێت و به به‌هه‌شت و دیداری په‌روه‌ردگار شاد ببن)! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
62:7
وَلَا يَتَمَنَّوْنَهُۥٓ أَبَدًۢا بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلظَّـٰلِمِينَ
62:7
که‌چی ئه‌وانه هه‌رگیزاو هه‌رگیز ئاواتی وا ناخوازن و مردن داوا ناکه‌ن، چونکه خۆیان ده‌زانن چیان ده‌ست پێشکه‌ری کردووه، خوایش زانایه به کار‌و کرده‌وه‌ی سته‌مکاران. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
62:8
قُلْ إِنَّ ٱلْمَوْتَ ٱلَّذِى تَفِرُّونَ مِنْهُ فَإِنَّهُۥ مُلَـٰقِيكُمْ ۖ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَـٰلِمِ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَـٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
62:8
پێیان بڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم): به‌ڕاستی ئه‌و مردنه‌ی که ڕاده‌که‌ن له ده‌ستی هه‌ر یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت، له‌وه‌ودوایش ده‌گه‌رێنرێنه‌وه بۆ لای که‌سێك که زانایه به‌نهێنی و ئاشکرا، ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌کات به‌وه‌ی که ده‌تانکرد. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
62:9
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا نُودِىَ لِلصَّلَوٰةِ مِن يَوْمِ ٱلْجُمُعَةِ فَٱسْعَوْا۟ إِلَىٰ ذِكْرِ ٱللَّهِ وَذَرُوا۟ ٱلْبَيْعَ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ
62:9
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوڕتان هێناوه کاتێ که بانگ درا بۆ نوێژ له ڕۆژی هه‌ینیدا، ئێوه به په‌له بچن به‌ده‌م یادی خواوه و واز له کڕین و فرۆشتن بهێنن، چونکه ئه‌و کاره‌تان چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
62:10
فَإِذَا قُضِيَتِ ٱلصَّلَوٰةُ فَٱنتَشِرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَٱبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِ ٱللَّهِ وَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ كَثِيرًا لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ
62:10
جا کاتێك نوێژ ته‌واو بوو، ئه‌وه بڵاو ببنه‌وه به‌زه‌ویدا و به‌ته‌مای به‌خششی خوا هه‌وڵ و کۆشش بدن، یادی خوا زۆر بکه‌ن له هه‌موو چالاکیه‌کانی ژیاندا با ناوی ئه‌و زاته له‌سه‌ر زار‌و له‌ناو دڵتان‌دا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی هه‌میشه‌یی به‌ده‌ست بهێنن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
62:11
وَإِذَا رَأَوْا۟ تِجَـٰرَةً أَوْ لَهْوًا ٱنفَضُّوٓا۟ إِلَيْهَا وَتَرَكُوكَ قَآئِمًا ۚ قُلْ مَا عِندَ ٱللَّهِ خَيْرٌ مِّنَ ٱللَّهْوِ وَمِنَ ٱلتِّجَـٰرَةِ ۚ وَٱللَّهُ خَيْرُ ٱلرَّٰزِقِينَ
62:11
(پاشان خوا گله‌یی له‌زۆربه‌ی ئیمانداران ده‌کات، ئه‌وانه‌ی که قافڵه‌ی بازرگانیان بینی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) یان چۆڵ کرد:) کاتێك بازرگانیه‌ك، یان یاری و گه‌مه‌یه‌ك ببینن، ئه‌وه ده‌جن به‌ده‌میوه تۆیش به‌جێ دێڵن له‌کاتێکدا تۆ وه‌ستاوی به‌پێوه وتار ده‌خوێنیته‌وه، پێیان بڵێ: ئه‌و پاداشت و به‌شه‌ی که‌لای خوایه بۆ ئیمانداران، چاکتره له‌و یاری و گه‌مه و بازرگانیه، خوایش چاکترین ڕۆزی به‌خشه به سه‌رجه‌م خه‌ڵکی. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)