Selected
Original Text
Burhan Muhammad-Amin
Abdullah Yusuf Ali
Abdul Majid Daryabadi
Abul Ala Maududi
Ahmed Ali
Ahmed Raza Khan
A. J. Arberry
Ali Quli Qarai
Hasan al-Fatih Qaribullah and Ahmad Darwish
Mohammad Habib Shakir
Mohammed Marmaduke William Pickthall
Muhammad Sarwar
Muhammad Taqi-ud-Din al-Hilali and Muhammad Muhsin Khan
Safi-ur-Rahman al-Mubarakpuri
Saheeh International
Talal Itani
Transliteration
Wahiduddin Khan
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
In the name of Allah, Most Gracious, Most Merciful.
40:1
حمٓ
40:1
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:2
تَنزِيلُ ٱلْكِتَـٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْعَلِيمِ
40:2
هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و شاره‌زا و زاناوه‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:3
غَافِرِ ٱلذَّنۢبِ وَقَابِلِ ٱلتَّوْبِ شَدِيدِ ٱلْعِقَابِ ذِى ٱلطَّوْلِ ۖ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ إِلَيْهِ ٱلْمَصِيرُ
40:3
هه‌میشه ئه‌و زاته لێ‌خۆش بووی گوناهه، وه‌رگری ته‌وبه و په‌شیمانیه له به‌نده گوناهباره‌کانی تۆڵه‌سێنه‌ره زۆر به‌سه‌ختی له یاخی بووان و سته‌مکاران، ده‌سته‌ڵاتداره و خاوه‌ن و به‌خشێنه‌ری ناز و نیعمه‌ته‌کانه، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و، سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:4
مَا يُجَـٰدِلُ فِىٓ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَلَا يَغْرُرْكَ تَقَلُّبُهُمْ فِى ٱلْبِلَـٰدِ
40:4
هیچ که‌س له به‌رامبه‌ری ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خواوه موجاده‌له و ده‌مه‌ده‌مێ ناکات، جگه له‌وانه‌ی که بێ بڕوا‌و خوانه‌ناس بوون، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) که‌واته ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه و هێزیان فریوت نه‌دات. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:5
كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَٱلْأَحْزَابُ مِنۢ بَعْدِهِمْ ۖ وَهَمَّتْ كُلُّ أُمَّةٍۭ بِرَسُولِهِمْ لِيَأْخُذُوهُ ۖ وَجَـٰدَلُوا۟ بِٱلْبَـٰطِلِ لِيُدْحِضُوا۟ بِهِ ٱلْحَقَّ فَأَخَذْتُهُمْ ۖ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ
40:5
پێش ئه‌مانیش (کافرانی مه‌ککه و ئه‌وانه‌ی له دوایان دێن) قه‌ومی نوح و گه‌لێ ده‌سته و گرۆی تریش باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ره‌کانیان نه‌کرد، هه‌ر گه‌لێک په‌لاماری پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌دا تا ده‌ستگیری بکات و ئازاری بدات و له به‌رنامه‌که‌ی کای بدات، هه‌روه‌ها موجاده‌له و ده‌مه‌ده‌مێیان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق داپۆشن و نه‌یهێڵن، جا منیش پێچامنه‌وه و له‌ناوم بردن، بڕوانن چۆن تۆڵه‌یه‌کم لێسه‌ندن! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:6
وَكَذَٰلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَنَّهُمْ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ
40:6
ئا به‌و شێوه‌یه بڕیاری په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه و سلم) چه‌سپا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا که خوانه‌ناس و بێ باوه‌ڕ بوون، به‌ڕاستی ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:7
ٱلَّذِينَ يَحْمِلُونَ ٱلْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُۥ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِۦ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَىْءٍ رَّحْمَةً وَعِلْمًا فَٱغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا۟ وَٱتَّبَعُوا۟ سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ ٱلْجَحِيمِ
40:7
ئه‌و فریشتانه‌ی که عه‌رش و ته‌ختی په‌روه‌ردگار هه‌ڵده‌گرن، ئه‌وانه‌ش که به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه، ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن، ئیمان و باوه‌ڕی زۆر به‌هێزو دامه‌زراویان پێیه‌تی، داوای لێخۆش‌بوونیش ده‌که‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه، ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا! ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تۆ، زانست و زانیاری تۆ، هه‌موو شتیێکت پێ گرتۆته‌وه، که‌وابوو خۆش ببه له‌وانه‌ی که ته‌وبه‌یان کردووه و له گوناهه‌کانیان په‌شیمانن و شوێن به‌رنامه و ڕێبازی تۆ ده‌که‌ون، هه‌روه‌ها له ئاگری دۆزه‌خیش بیانپارێزه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:8
رَبَّنَا وَأَدْخِلْهُمْ جَنَّـٰتِ عَدْنٍ ٱلَّتِى وَعَدتَّهُمْ وَمَن صَلَحَ مِنْ ءَابَآئِهِمْ وَأَزْوَٰجِهِمْ وَذُرِّيَّـٰتِهِمْ ۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
40:8
په‌روه‌ردگار بیانخه‌ره ئه‌و باخ و باخاته‌ی به‌هه‌شتی عه‌دنه‌وه که به‌ڵێنت پێداون، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که چاک و خواناسن، له باوک دایک و هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانیان، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:9
وَقِهِمُ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ۚ وَمَن تَقِ ٱلسَّيِّـَٔاتِ يَوْمَئِذٍ فَقَدْ رَحِمْتَهُۥ ۚ وَذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ
40:9
له تۆڵه‌ی هه‌موو گوناهه‌کان بیانپارێزه، خۆ هه‌رکه‌سێک له تۆڵه‌ی گوناهه‌کان بپارێزیت له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئه‌وه ئیتر تۆ ڕه‌حمت پێ کردووه، هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازی و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره و بێ سنوور. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:10
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يُنَادَوْنَ لَمَقْتُ ٱللَّهِ أَكْبَرُ مِن مَّقْتِكُمْ أَنفُسَكُمْ إِذْ تُدْعَوْنَ إِلَى ٱلْإِيمَـٰنِ فَتَكْفُرُونَ
40:10
بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن بوون له قیامه‌تدا بانگیان لێ ده‌کرێت که ڕق و خه‌شم و قینی خوا زۆر زیاتره له ڕق و خه‌شم و قینیان دژ به‌یه‌کتر، چونکه کاتی خۆی بانگ ده‌کران بۆ ئیمان و باوه‌ڕ که‌چی ڕێبازی کوفرتان به‌رنه‌دا و له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بوون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:11
قَالُوا۟ رَبَّنَآ أَمَتَّنَا ٱثْنَتَيْنِ وَأَحْيَيْتَنَا ٱثْنَتَيْنِ فَٱعْتَرَفْنَا بِذُنُوبِنَا فَهَلْ إِلَىٰ خُرُوجٍ مِّن سَبِيلٍ
40:11
کافران له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ده‌سته‌ڵاتت بێ سنووره دووجار ئێمه‌ت مراندووه و دووجار ئێمه‌ت زیندوو کردۆته‌وه (مه‌به‌ست نه‌بوونی پێش هاتنه دنیایه، که جۆره مردنێکه و ئه‌و مردنه‌ش که ده‌یزانن، ژیانی دنیا‌و زیندوو بوونه‌وه‌ی قیامه‌تیش دوو جۆره ژیانه) ئایا چاره‌سه‌رێک، ڕێبازێک نیه، بۆ ڕزگاریمان؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:12
ذَٰلِكُم بِأَنَّهُۥٓ إِذَا دُعِىَ ٱللَّهُ وَحْدَهُۥ كَفَرْتُمْ ۖ وَإِن يُشْرَكْ بِهِۦ تُؤْمِنُوا۟ ۚ فَٱلْحُكْمُ لِلَّهِ ٱلْعَلِىِّ ٱلْكَبِيرِ
40:12
ئێستاش ئه‌و بارودۆخه‌ی که تێی که‌وتوون به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه، به‌ڕاستی کاتێک بانگه‌واز بکرێت بۆ په‌رستنی خوای تاک و ته‌نها، ئێوه باوه‌ڕ ناهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت و ڕێبازی یه‌کخواناسین که‌ناربخرێت، ئێوه باوه‌ڕ به‌وه ده‌هێنن، ئێستاش فه‌رمان، هه‌ر فارمانی خوای به‌رزو بڵند و گه‌وره‌یه (بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ئیمانداران له بێ باوه‌ڕان). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:13
هُوَ ٱلَّذِى يُرِيكُمْ ءَايَـٰتِهِۦ وَيُنَزِّلُ لَكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ رِزْقًا ۚ وَمَا يَتَذَكَّرُ إِلَّا مَن يُنِيبُ
40:13
ئه‌و خوایه به‌رده‌وام به‌ڵگه و نیشانه‌ی ده‌سته‌ڵاتداری خۆیتان نیشان ده‌دات، له ئاسمانیشه‌وه ڕزق و ڕۆزیتان بۆ داده‌به‌زێنێت (وه‌ک: باران، هه‌وا، جۆره‌ها تیشک، که ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی ڕۆزی) که‌سیش یاداوه‌ری وه‌رناگرێت و بیرناکاته‌وه جگه له‌وانه‌ی که: ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئه‌و زاته. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:14
فَٱدْعُوا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْكَـٰفِرُونَ
40:14
که‌واته ئه‌ی ئیمانداران: ئێوه هه‌ر هانا و هاوار بۆ خوا به‌رن و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ئه‌و بن، ئه‌گه‌ر چی کافر‌و بێ بڕواکان پێی سه‌غڵه‌ت بن و پێیان ناخۆش بێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:15
رَفِيعُ ٱلدَّرَجَـٰتِ ذُو ٱلْعَرْشِ يُلْقِى ٱلرُّوحَ مِنْ أَمْرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ لِيُنذِرَ يَوْمَ ٱلتَّلَاقِ
40:15
ئه‌و په‌روه‌ردگاره پله‌و پایه‌ی زۆر بڵنده، خاوه‌نی ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی تایبه‌تی خۆیه‌تی، ئه‌وزاته وه‌حی و نیگا به فه‌رمانی خۆی ده‌نێرێت بۆ هه‌رکام له به‌نده‌کانی که بیه‌وێت، (قورئان ڕۆحه، چونکه ژیان به‌خشه به عه‌قڵ و دڵ و ده‌روون)، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بترسێنێت له ڕۆژی به‌یه‌کگه‌شتنه‌وه (گه‌شتنه‌وه‌ی ڕۆح به‌جه‌سته، گه‌شتنه‌وه‌ی ئاده‌میزاد به‌کرده‌وه‌کانی..). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:16
يَوْمَ هُم بَـٰرِزُونَ ۖ لَا يَخْفَىٰ عَلَى ٱللَّهِ مِنْهُمْ شَىْءٌ ۚ لِّمَنِ ٱلْمُلْكُ ٱلْيَوْمَ ۖ لِلَّهِ ٱلْوَٰحِدِ ٱلْقَهَّارِ
40:16
ئه‌و ڕۆژه هه‌موویان به‌ده‌ره‌وه‌ن، (ڕوت و ڕه‌جاڵ، نهێنی و ئاشکرا وه‌ک یه‌که)، هیچ شتێکیان له خوا شاراوه نى یه، ئه‌وسا په‌روه‌ردگاری مه‌زن، ده‌فه‌رموێت: ئه‌مرۆ پاشایه‌تی و فه‌رمانڕه‌وایی شایسته‌ی کێیه؟ کێ خاوه‌نی هه‌موو ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یه؟ که‌س نیه وه‌ڵام بداته‌وه، خۆی ده‌فه‌رموێت، هه‌ر هه‌مووی بۆ خوای تاک و ته‌نها و خه‌شمگیره. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:17
ٱلْيَوْمَ تُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍۭ بِمَا كَسَبَتْ ۚ لَا ظُلْمَ ٱلْيَوْمَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ
40:17
ئه‌مڕۆ هه‌موو که‌س پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، ئه‌مڕۆ هیچ جۆره سته‌مێک له که‌س ناکرێت، به‌ڕاستی خوای گه‌وره به‌خێرایی لێپرسینه‌وه‌کان ئه‌نجام ده‌دات (چونکه هه‌موو شت ڕوونه لای). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:18
وَأَنذِرْهُمْ يَوْمَ ٱلْـَٔازِفَةِ إِذِ ٱلْقُلُوبُ لَدَى ٱلْحَنَاجِرِ كَـٰظِمِينَ ۚ مَا لِلظَّـٰلِمِينَ مِنْ حَمِيمٍ وَلَا شَفِيعٍ يُطَاعُ
40:18
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بیانترسێنه و ئاگایان بکه له ڕۆژه نزیکه‌که، ڕۆژی قیامه‌ت، کاتێک که دڵه‌کان ده‌گه‌نه گه‌روو، غه‌مگینی و په‌ژاره و ته‌نگانه دڵ وده‌روونی خوانه‌ناسان به‌ته‌واوی داگیر ئه‌کات، هیچ دڵسۆز و پشتیوانێک بۆ سته‌مکاران نی یه، که‌س تکاکار و غه‌مخۆریان نی یه، تا قسه‌یه‌کی ڕه‌واجی هه‌بێت و تکای لێ وه‌ربگیرێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:19
يَعْلَمُ خَآئِنَةَ ٱلْأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِى ٱلصُّدُورُ
40:19
ئه‌و خوایه هه‌میشه چاوه خیانه‌تکار و ناپاکه‌کان ده‌ناسێت و ده‌زانێت چی له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شاردراوه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:20
وَٱللَّهُ يَقْضِى بِٱلْحَقِّ ۖ وَٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا يَقْضُونَ بِشَىْءٍ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْبَصِيرُ
40:20
هه‌میشه خوا دادوه‌ریی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وانه‌ی جگه له‌و زاته هاواریان لێ ده‌که‌ن، هیچ ده‌سه‌ڵات و داوه‌ریه‌کیان له ده‌ست نایه‌ت، به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی بیسه‌ر و زانایه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:21
۞ أَوَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ كَانُوا۟ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَانُوا۟ هُمْ أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَءَاثَارًا فِى ٱلْأَرْضِ فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ وَمَا كَانَ لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن وَاقٍ
40:21
ئایا ئه‌وه به‌سه‌ر زه‌ویدانه‌ڕۆیشتوون، تا ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن، سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان چۆن بوو؛ چیان به‌سه‌رهات؟ ئه‌وانه له‌مان زۆر به‌هێزتر بوون و جێ ده‌ست و شوێنه‌واریان زیاتر له زه‌ویدا ئاشکرابوو، جا ئه‌وه بوو خوا به‌هۆی گوناهه‌کانیانه‌وه له ناوی بردن، که‌س نه‌یتوانی له سزای خوا بیانپارێزێت و په‌نایان بدات و ڕزگاریان بکات. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:22
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانَت تَّأْتِيهِمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ فَكَفَرُوا۟ فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ ۚ إِنَّهُۥ قَوِىٌّ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ
40:22
ئه‌و بارودۆخه‌یان بۆیه به‌سه‌ردا هات، چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئاشکراوه ڕاستیه‌کانیان پێڕاده‌گه‌یاندن، که‌چی بڕوایان نه‌کرد و باوه‌ڕیان نه‌هێنا، ئنجا خوای گه‌وره له‌ناوی بردن و پێچانیه‌وه، چونکه بێگومان ئه‌و خوایه به‌هێزه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی زۆر توند و به ئێشه له بێ باوه‌ڕان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:23
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَـٰتِنَا وَسُلْطَـٰنٍ مُّبِينٍ
40:23
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه موسامان ڕه‌وانه کرد هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئاشکرادا... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:24
إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَهَـٰمَـٰنَ وَقَـٰرُونَ فَقَالُوا۟ سَـٰحِرٌ كَذَّابٌ
40:24
بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و هامان و قاروون، به‌ڵام ئه‌و سته‌مکارانه وتیان: جادووگه‌رێکی درۆزنه!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:25
فَلَمَّا جَآءَهُم بِٱلْحَقِّ مِنْ عِندِنَا قَالُوا۟ ٱقْتُلُوٓا۟ أَبْنَآءَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ وَٱسْتَحْيُوا۟ نِسَآءَهُمْ ۚ وَمَا كَيْدُ ٱلْكَـٰفِرِينَ إِلَّا فِى ضَلَـٰلٍ
40:25
جاکاتێک هات بۆ لایان و هه‌موو ڕاسته‌کی بۆ سه‌لماندن به به‌ڵگه و معجزه‌ی ئاشکراوه که له لایه‌ن ئێمه‌وه پێی به‌خشرابوو، فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی فه‌رمانیاندا و وتیان: ڕۆڵه‌ی نێرینه‌ی هه‌موو ئه‌وانه بکوژن که باوه‌ڕیان هێناوه و له گه‌ڵ موسادان، ئافره‌ت و کچاکانیان بهێڵنه‌وه بۆ کاره‌که‌ری، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه، له کاتێکدا پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی بێ باوه‌ڕان هیچ نی یه، ته‌نها سه‌ری له‌سه‌ر گه‌ردانیه‌وه ده‌رده‌چێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:26
وَقَالَ فِرْعَوْنُ ذَرُونِىٓ أَقْتُلْ مُوسَىٰ وَلْيَدْعُ رَبَّهُۥٓ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ أَن يُبَدِّلَ دِينَكُمْ أَوْ أَن يُظْهِرَ فِى ٱلْأَرْضِ ٱلْفَسَادَ
40:26
ئینجا فیرعه‌ون وتی: وازم لێ بهێنن با مو‌سا بکوژم، با هه‌ر هاوار له په‌روه‌ردگاری بکات، چونکه به‌ڕاستی من ده‌ترسم که دین و ئاینتان بگۆرێت!، یاخود دووبه‌ره‌کی و خراپه و شه‌ڕ و شۆڕ له وڵات و سه‌رزه‌ویدا به‌رپا بکات!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:27
وَقَالَ مُوسَىٰٓ إِنِّى عُذْتُ بِرَبِّى وَرَبِّكُم مِّن كُلِّ مُتَكَبِّرٍ لَّا يُؤْمِنُ بِيَوْمِ ٱلْحِسَابِ
40:27
موساش وتی: بێگومان من په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری خۆم که په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه له هه‌موو لووت به‌رزو خۆبه‌زل زانێک باوه‌ڕی به‌ڕۆژی لێپرسینه نه‌بێت (ڕاستیه‌کان ئاوه‌ژوو بکات). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:28
وَقَالَ رَجُلٌ مُّؤْمِنٌ مِّنْ ءَالِ فِرْعَوْنَ يَكْتُمُ إِيمَـٰنَهُۥٓ أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَن يَقُولَ رَبِّىَ ٱللَّهُ وَقَدْ جَآءَكُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ مِن رَّبِّكُمْ ۖ وَإِن يَكُ كَـٰذِبًا فَعَلَيْهِ كَذِبُهُۥ ۖ وَإِن يَكُ صَادِقًا يُصِبْكُم بَعْضُ ٱلَّذِى يَعِدُكُمْ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى مَنْ هُوَ مُسْرِفٌ كَذَّابٌ
40:28
(دیاره سه‌رئه‌نجام فیرعه‌ون بڕیاریداوه مو‌سا شه‌هید بکات بۆیه): پیاوێکی ئیماندار له خزمانی فیرعه‌ون که باوه‌ڕه‌که‌ی شاردبۆوه تا ئه‌و کاته، وتی: ئایا ڕه‌وایه پیاوێک بکوژن ته‌نها تاوانی ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت په‌روه‌دگارم -الله- یه، له‌کاتێکدا چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌شی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هێناون و نیشانی داون، خۆ ئه‌گه‌ر درۆزن بێت، ئه‌وه درۆزنیه‌که‌ی به زه‌ره‌ری خۆی ته‌واو ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ڕاستگۆبێت هه‌ندێک له‌و به‌ڵایانه‌تان به‌سه‌ردێت که پێی ڕاگه‌یاندوون، به‌ڕاستی من دڵنیام که: خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی که‌سێک ناکات زیاده‌ڕه و درۆزن بێت (واته: ئه‌گه‌ر مووسا درۆزن بوایه، ئه‌و هه‌موو پشتیوانیه‌ی لێ نه‌ده‌کرا له‌لایه‌ن خواوه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:29
يَـٰقَوْمِ لَكُمُ ٱلْمُلْكُ ٱلْيَوْمَ ظَـٰهِرِينَ فِى ٱلْأَرْضِ فَمَن يَنصُرُنَا مِنۢ بَأْسِ ٱللَّهِ إِن جَآءَنَا ۚ قَالَ فِرْعَوْنُ مَآ أُرِيكُمْ إِلَّا مَآ أَرَىٰ وَمَآ أَهْدِيكُمْ إِلَّا سَبِيلَ ٱلرَّشَادِ
40:29
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئه‌مڕۆ ئێوه ده‌سه‌ڵاتتان هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌دا و به‌ئاره‌زووی خۆتان فه‌رمانڕه‌وایی تیادا ده‌که‌ن، جا بیر بکه‌نه‌وه و تێفکرن کێ ده‌توانێت فریامان بکه‌وێت، کێ ده‌توانێت ڕزگارمان بکات، له تۆڵه و سزای خوا ئه‌گه‌ر یه‌خه‌ی پێگرتین؟ فیرعه‌ون قسه‌که‌ی پێ بڕی وتی: من ته‌نها هه‌ر ئه‌و ڕاو بۆچوونه به‌چاک ده‌زانم و لام په‌سه‌نده‌که پێم ڕاگه‌یاندن، من ته‌نها ڕێبازی چاک و دروستم نیشانداون!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:30
وَقَالَ ٱلَّذِىٓ ءَامَنَ يَـٰقَوْمِ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُم مِّثْلَ يَوْمِ ٱلْأَحْزَابِ
40:30
ئه‌و پیاوه‌ی که ئیمانی هێنابوو وتی: بێگومان من ده‌ترسم ڕۆژێکتان به‌سه‌ربێت وه‌کو ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌سه‌ر گرۆ و قه‌ومه ناله‌باره‌کانی پێشوودا هات... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:31
مِثْلَ دَأْبِ قَوْمِ نُوحٍ وَعَادٍ وَثَمُودَ وَٱلَّذِينَ مِنۢ بَعْدِهِمْ ۚ وَمَا ٱللَّهُ يُرِيدُ ظُلْمًا لِّلْعِبَادِ
40:31
وه‌کو ئه‌وه‌ی که به‌سه‌ر قه‌ومی نوح و عاد و ثمود و ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئه‌واندا هاتن، جا وه‌نه‌بێت خوا بیه‌وێت سته‌م له به‌نده‌کان بکات و حه‌ز به تیاچونیان بکات. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:32
وَيَـٰقَوْمِ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ يَوْمَ ٱلتَّنَادِ
40:32
ئه‌ی قه‌وم و هۆزم من به‌ڕاستی ده‌ترسم له ڕۆژی هاوارو ئاهوناڵه و بانگکردنتان بۆ لێپرسینه‌وه (قیامه‌ت). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:33
يَوْمَ تُوَلُّونَ مُدْبِرِينَ مَا لَكُم مِّنَ ٱللَّهِ مِنْ عَاصِمٍ ۗ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنْ هَادٍ
40:33
ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو له‌به‌ری هه‌ڵدێن و پشت هه‌ڵده‌که‌ن و هه‌موو سه‌رگه‌ردانن، نازانن چی بکه‌ن و ڕوو بکه‌نه کوێ، که‌س نیه په‌ناتان بدات له خه‌شم و قینی خوا، ئه‌وه‌ش خوا گومڕای بکات به‌هۆی خراپه‌کاری خۆیه‌وه، هیچ که‌سی تر ناتوانێت هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکات. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:34
وَلَقَدْ جَآءَكُمْ يُوسُفُ مِن قَبْلُ بِٱلْبَيِّنَـٰتِ فَمَا زِلْتُمْ فِى شَكٍّ مِّمَّا جَآءَكُم بِهِۦ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا هَلَكَ قُلْتُمْ لَن يَبْعَثَ ٱللَّهُ مِنۢ بَعْدِهِۦ رَسُولًا ۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ مَنْ هُوَ مُسْرِفٌ مُّرْتَابٌ
40:34
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی کاتی خۆی یوسف به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆری بۆ هێنان تا ڕێبازی خواناسی بگرنه‌به‌ر، که‌چی به‌رده‌وام له گوماندا بوون، به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌و ئاینه‌ی که بۆی هێنابوون، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی وه‌فاتی کرد، ئه‌وسا وتتان: ئیتر ته‌واو هه‌رگیز خوا دوای ئه‌م پێغه‌مبه‌ری تر نانێرێت، هه‌ر به‌و شێوه‌یه خوا که‌سانی سه‌رکه‌ش و گوناهکار و دڵ دانه‌مه‌زراو ڕاڕا گومڕا ده‌کات. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:35
ٱلَّذِينَ يُجَـٰدِلُونَ فِىٓ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَـٰنٍ أَتَىٰهُمْ ۖ كَبُرَ مَقْتًا عِندَ ٱللَّهِ وَعِندَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۚ كَذَٰلِكَ يَطْبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ قَلْبِ مُتَكَبِّرٍ جَبَّارٍ
40:35
ئه‌و که‌سانه‌ی که موجاده‌له و گفتوگۆ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان بۆ هاتبێت، ئه‌م مجاده‌له و گفتوگۆیه زۆر بێزراو تاوانه لای خوا و لای ئه‌وانه‌ش که ئیمانیان هێناوه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه خوا مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر هه‌موو خاوه‌ن دڵێکی خۆبه‌زل زان و ڕق ئه‌ستوور و سته‌مکاردا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:36
وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَـٰهَـٰمَـٰنُ ٱبْنِ لِى صَرْحًا لَّعَلِّىٓ أَبْلُغُ ٱلْأَسْبَـٰبَ
40:36
ئا له‌و گه‌رمه‌ی قسه‌ی ئیمانداره‌دا فیرعه‌ون به هامانی وت: ئه‌ی هامان بورجێکی به‌رزم بۆ دروست بکه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک هۆکارم ده‌ست بکه‌وێت!!... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:37
أَسْبَـٰبَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ فَأَطَّلِعَ إِلَىٰٓ إِلَـٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّى لَأَظُنُّهُۥ كَـٰذِبًا ۚ وَكَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِفِرْعَوْنَ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ وَصُدَّ عَنِ ٱلسَّبِيلِ ۚ وَمَا كَيْدُ فِرْعَوْنَ إِلَّا فِى تَبَابٍ
40:37
هۆکاری به‌رزبوونه‌وه بۆ ئاسمانه‌کان، تا له‌وێوه سه‌رکه‌وم و نهێنیه‌کان شاره‌زا ببم تا سه‌ردانێکی خوای مو‌سا بکه‌م و بیبینم!! هه‌رچه‌نده من دڵنیام که درۆزنه!!، ئابه‌و شێوه‌یه کاروکرده‌وه ناشیرینه‌کان لای فیرعه‌ون جوانکراو، له ڕێبازی ڕاست و دروست لادرا، بێگومان پیلان و نه‌خشه‌ی نادروستی فیرعه‌ون هه‌ر له زه‌ره‌ردایه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:38
وَقَالَ ٱلَّذِىٓ ءَامَنَ يَـٰقَوْمِ ٱتَّبِعُونِ أَهْدِكُمْ سَبِيلَ ٱلرَّشَادِ
40:38
ئه‌و که‌سه‌ی که ئیمانی هێنابوو دووباره هاته‌وه قسه وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزه‌که‌م شوێنی من بکه‌ون به‌قسه‌ی من بکه‌ن ڕێنموویتان ده‌که‌م بۆ ڕێبازی سه‌رفه‌رازی و چاکه و چاکه‌کاری. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:39
يَـٰقَوْمِ إِنَّمَا هَـٰذِهِ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا مَتَـٰعٌ وَإِنَّ ٱلْـَٔاخِرَةَ هِىَ دَارُ ٱلْقَرَارِ
40:39
ئه‌ی قه‌وم و هۆزم بێگومان ژیانی ئه‌م دنیایه ته‌نها بریتیه له ڕابوردنێکی که‌م، به‌ڕاستی ژیانی پاشه ڕۆژ و داهاتوو، هه‌ر ئه‌و شوێنی ئومێد و ئارام گرتن و حه‌سانه‌وه‌یه بۆ ئیمانداران. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:40
مَنْ عَمِلَ سَيِّئَةً فَلَا يُجْزَىٰٓ إِلَّا مِثْلَهَا ۖ وَمَنْ عَمِلَ صَـٰلِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ يُرْزَقُونَ فِيهَا بِغَيْرِ حِسَابٍ
40:40
ئه‌وه‌ی گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کی کردبێت، ته‌نها به‌قه‌ده‌ر هه‌ڵه و گوناهه‌که‌ی خۆی تۆڵه‌ی لێده‌سێنرێت، ئه‌وه‌ش که چاکه‌ی کردووه له پیاوان و ئافره‌تان، له کوڕان و له کچان له‌کاتێکتدا که خاوه‌نی باوه‌ڕی دامه‌زراون، ئا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه و بێ سنوور و بێ حساب ڕزق و ڕۆزی ههمهجۆر و هه‌مه چه‌شنیان پێده‌به‌خشرێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:41
۞ وَيَـٰقَوْمِ مَا لِىٓ أَدْعُوكُمْ إِلَى ٱلنَّجَوٰةِ وَتَدْعُونَنِىٓ إِلَى ٱلنَّارِ
40:41
ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئه‌وه چی یه، خۆ من بانگی ئێوه ده‌که‌م بۆ ڕزگاریی، بۆ سه‌رفرازی بۆ به‌هه‌شت، که‌چی ئێوه بانگی من ده‌که‌ن، بۆ خوانه‌ناسی، بۆ سه‌رگه‌ردانی بۆ دۆزه‌خ! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:42
تَدْعُونَنِى لِأَكْفُرَ بِٱللَّهِ وَأُشْرِكَ بِهِۦ مَا لَيْسَ لِى بِهِۦ عِلْمٌ وَأَنَا۠ أَدْعُوكُمْ إِلَى ٱلْعَزِيزِ ٱلْغَفَّـٰرِ
40:42
با‌نگم ده‌که‌ن تا باوه‌ڕم به خوا نه‌مێنێت و هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار بده‌م، بێ هیچ به‌ڵگه‌و زانستی و زانیاریه‌ک، له‌کاتێکدا من بانگتان ده‌که‌م بۆلای زاتێک که زۆر باڵاده‌سته و زۆریش لێخۆشبووه... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:43
لَا جَرَمَ أَنَّمَا تَدْعُونَنِىٓ إِلَيْهِ لَيْسَ لَهُۥ دَعْوَةٌ فِى ٱلدُّنْيَا وَلَا فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ وَأَنَّ مَرَدَّنَآ إِلَى ٱللَّهِ وَأَنَّ ٱلْمُسْرِفِينَ هُمْ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ
40:43
شتێکی ڕاسته‌و گومانی تێدانیه ئه‌وه‌ی که ئێوه من بانگ ده‌که‌ن بۆ لای خاوه‌نی هیچ بانگه‌واز و به‌رنامه و پرۆگرامێک نیه، نه له دنیادا، نه له قیامه‌تیشدا، ئه‌وه‌ش نابێت له‌یاد بکه‌ین، که به‌ڕاستیش گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ لای خوای گه‌وره‌یه، ئه‌وانه‌ش تاوانی زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سه‌رکه‌ش و له سنوور ترازاون، ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:44
فَسَتَذْكُرُونَ مَآ أَقُولُ لَكُمْ ۚ وَأُفَوِّضُ أَمْرِىٓ إِلَى ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بَصِيرٌۢ بِٱلْعِبَادِ
40:44
جا له ئاینده‌دا ڕۆژێک دێت، ئه‌م قسانه‌ی منتان بێته‌وه یاد، ئێستاکه‌ش من خۆم وکارو باره‌کانم ده‌ده‌مه ده‌ست خوا‌و پشت به‌وده‌به‌ستم، چونکه بێگومان خوا بینایه به به‌نده‌کانی. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:45
فَوَقَىٰهُ ٱللَّهُ سَيِّـَٔاتِ مَا مَكَرُوا۟ ۖ وَحَاقَ بِـَٔالِ فِرْعَوْنَ سُوٓءُ ٱلْعَذَابِ
40:45
جا خوای گه‌وره ئه‌و ئیمانداره ژیره‌ی پاڕاست له پیلانی خراپ و دڕندانه‌یان، دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ونیش سزایه‌کی زۆر سه‌ختیان تووش بوو... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:46
ٱلنَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا ۖ وَيَوْمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ أَدْخِلُوٓا۟ ءَالَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ ٱلْعَذَابِ
40:46
ئاگری دۆزه‌خه، به‌یانیان و ئێواران، نیشانیان ده‌درێت، یاخود پیایاندا ده‌چزێنرێت، له (جیهانی به‌رزه‌خدا) ڕۆژی قیامه‌تیش فه‌رمان ده‌درێت: ئاده‌ی تاقم و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون بخه‌نه ناو ئێش و ئازاری زۆر ناخۆشه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:47
وَإِذْ يَتَحَآجُّونَ فِى ٱلنَّارِ فَيَقُولُ ٱلضُّعَفَـٰٓؤُا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًا فَهَلْ أَنتُم مُّغْنُونَ عَنَّا نَصِيبًا مِّنَ ٱلنَّارِ
40:47
ئه‌و کاته ئیتر شه‌ڕو کێشه ده‌ست پێده‌که‌ن له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا، لاواز و چه‌وساوه‌کان به‌ده‌سه‌ڵاتدارو لووت به‌رزه‌کان ده‌ڵێن: خۆ به‌ڕاستی ئێمه شوێنکه‌وته‌ی ئێوه بووین، ئایا ئێوه ناتوانن تۆزێک سزای ئاگرمان له‌سه‌ر که‌م بکه‌نه‌وه؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:48
قَالَ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوٓا۟ إِنَّا كُلٌّ فِيهَآ إِنَّ ٱللَّهَ قَدْ حَكَمَ بَيْنَ ٱلْعِبَادِ
40:48
له وه‌ڵامیاندا لووت به‌رزه‌کان ده‌ڵێن: ئێمه هه‌موومان له‌ناو ئاگردا گیرمان خواردووه، بێگومان خوای گه‌وره داوه‌ری کردوه له نێوان به‌نده‌کانیدا و بڕیاره‌کانی بڕاوه‌ته‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:49
وَقَالَ ٱلَّذِينَ فِى ٱلنَّارِ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ٱدْعُوا۟ رَبَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِّنَ ٱلْعَذَابِ
40:49
ئینجا ئه‌وانه‌ی که له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدان به فریشته‌کانی کارگێری دۆزه‌خ ده‌ڵێن: داوا له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن؛ ته‌نها ڕۆژێک سزا‌و ئازامان له‌سه‌ر که‌م بکاته‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:50
قَالُوٓا۟ أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُسُلُكُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ ۖ قَالُوا۟ بَلَىٰ ۚ قَالُوا۟ فَٱدْعُوا۟ ۗ وَمَا دُعَـٰٓؤُا۟ ٱلْكَـٰفِرِينَ إِلَّا فِى ضَلَـٰلٍ
40:50
ئه‌وانیش له وه‌ڵامی داخوازیه‌که‌یاندا ده‌ڵێن: باشه، مه‌گه‌ر پێغهمبهرهکانتان به به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکراوه، ڕه‌وانه نه‌کرابوون بۆتان؟ هه‌مووان به‌یه‌کده‌نگ ده‌ڵێن: به‌ڵێ، ڕاسته، ئینجا فریشته‌کان ده‌ڵێن: ده‌ی که‌وابوو هه‌ر داوابکه‌ن وبپاڕێنه‌وه، بێگومان داخوازی و پاڕانه‌وه‌ی کافران به‌هیچ ناچێت، تازه هیچ نرخێکی نیه‌و گیرا نابێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:51
إِنَّا لَنَنصُرُ رُسُلَنَا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَيَوْمَ يَقُومُ ٱلْأَشْهَـٰدُ
40:51
به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌ره‌کانمان و ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه سه‌ر ده‌خه‌ین، له ژیانی دنیادا هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆژه‌ش که شایه‌ته‌کان شایه‌تی ده‌ده‌ن (فریشته‌کان شایه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌ران ده‌ده‌ن، پێغه‌مبه‌ران شایه‌تی بۆ بانگخوازان ده‌ده‌ن بانگخوازان شایه‌تن له‌سه‌ر خه‌ڵکی) - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:52
يَوْمَ لَا يَنفَعُ ٱلظَّـٰلِمِينَ مَعْذِرَتُهُمْ ۖ وَلَهُمُ ٱللَّعْنَةُ وَلَهُمْ سُوٓءُ ٱلدَّارِ
40:52
له‌و ڕۆژه‌دا سته‌مکاران تکاو پاڕانه‌وه‌یان بێ سووده و که‌ڵکیان پێناگه‌یه‌نێت، نه‌فرین هه‌ر بۆ ئه‌وانه و هه‌ر بۆ ئه‌وانیشه جێگه‌ی ناسازو ناخۆش. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:53
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْهُدَىٰ وَأَوْرَثْنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱلْكِتَـٰبَ
40:53
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه هیدایه‌ت و ڕێنموویمان به‌خشی به مو‌سا و ته‌وراتیشمان هێشته‌وه له‌ناو نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا تا په‌یڕه‌وی بکه‌ن و پابه‌ندی بن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:54
هُدًى وَذِكْرَىٰ لِأُو۟لِى ٱلْأَلْبَـٰبِ
40:54
کردوشمانه به‌هۆی ڕءنموویی و یادخستنه‌وه بۆ خاوه‌ن بیر و هۆشه‌کان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:55
فَٱصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّ وَٱسْتَغْفِرْ لِذَنۢبِكَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ بِٱلْعَشِىِّ وَٱلْإِبْكَـٰرِ
40:55
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ئارام و خۆڕاگربه، چونکه به‌ڕاستی به‌ڵێن و واده‌کانی خوا هه‌ر دێته‌دی، داوای لێخۆش‌بوونیش بکه بۆ گوناهه‌کانت، ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگاریشت به‌رده‌وام ئه‌نجام بده، به تایبه‌ت له ده‌مه و ئێواران و ده‌مه و به‌یانیاندا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:56
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُجَـٰدِلُونَ فِىٓ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَـٰنٍ أَتَىٰهُمْ ۙ إِن فِى صُدُورِهِمْ إِلَّا كِبْرٌ مَّا هُم بِبَـٰلِغِيهِ ۚ فَٱسْتَعِذْ بِٱللَّهِ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْبَصِيرُ
40:56
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که موجاده‌له و گفتوگۆی سه‌رکه‌شانه ده‌که‌ن و، به نه‌شاره‌زایی له ئایه‌ته‌کانی خوا ده‌دوێن بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێزیان پێ بێت، ئه‌وانه ته‌نها له سینه‌یاندا خۆ به‌ل زانین هه‌یه، به‌مه‌رجێک هیچ کات ناگه‌نه ئه‌و ئامانجه‌ی که هه‌یانه، که‌واته تۆ په‌نا بگره به خوا له شه‌ڕی خوانه‌ناسان چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌ر و بینایه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:57
لَخَلْقُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ ٱلنَّاسِ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ
40:57
به‌ڕاستی دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی له دروستکردنی خه‌ڵکی زۆر گه‌وره و گرنگتره، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه تێناگه‌ن و په‌ی پێ نابه‌ن و نایزانن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:58
وَمَا يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ وَلَا ٱلْمُسِىٓءُ ۚ قَلِيلًا مَّا تَتَذَكَّرُونَ
40:58
که‌سانی کوێر له به‌رامبه‌ر چاوساغه‌وه، وه‌ک یه‌ک نین، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه کاروکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که تاوان و گوناهـ ده‌که‌ن (چوونیه‌ک نین)، که‌چی زۆر که‌م خه‌ڵکی تێده‌فکرن و بیرده‌که‌نه‌وه و به‌راورد ده‌که‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:59
إِنَّ ٱلسَّاعَةَ لَـَٔاتِيَةٌ لَّا رَيْبَ فِيهَا وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ
40:59
به‌ڕاستی ڕۆژی قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر دێت، هیچ گومانیشی تیادانیه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئیمان و باوه‌ڕناهێنن و باوه‌ڕیان پێی نیه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:60
وَقَالَ رَبُّكُمُ ٱدْعُونِىٓ أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِى سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ
40:60
ئه‌ی خه‌ڵکینه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: ئێوه هاناو هاوار بۆمن بهێنن؛ ئه‌وه من دوعا‌و نزاتان گیرا ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌گه‌وره داده‌نێن ولووت به‌رزی ده‌که‌ن له‌ئاستی په‌رستنی مندا، له‌ئایینده‌دا به‌سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی یه‌وه ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:61
ٱللَّهُ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ لِتَسْكُنُوا۟ فِيهِ وَٱلنَّهَارَ مُبْصِرًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ
40:61
خوا ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه شه‌وی بۆ سازاندوون، تا تیایدا ئارام بگرن و بحه‌وێنه‌وه، ڕۆژگاریشی بۆ ڕۆشن و ڕووناک کردوونه‌ته‌وه، به‌ڕاستی خوای گه‌وره خاوه‌نی به‌خشنده‌ی و نازو نیعمه‌تی زۆره به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسگوزاری ناکه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:62
ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ خَـٰلِقُ كُلِّ شَىْءٍ لَّآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ
40:62
ئه‌و زاته خوای ئێوه‌یه و په‌روه‌ردگارتانه، به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و، ئیتر ئێوه به‌ره‌و کوێ ده‌برێن؟ چۆن لاده‌درێن له له‌به‌رنامه‌که‌ی؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:63
كَذَٰلِكَ يُؤْفَكُ ٱلَّذِينَ كَانُوا۟ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ يَجْحَدُونَ
40:63
هه‌ر به‌و شێوه‌یه لاداربوون ئه‌وانه‌ی که له پێش ئه‌مانه‌وه دژایه‌تی ئایات و فه‌رمانه‌کانی خوایان ده‌کرد و له ڕێبازه‌که‌ی لایان ده‌دا و دژایه‌تیان ده‌کرد (به‌ڵام کوان؟! بۆ کوێ چوون؟! چیان به‌سه‌ر هات؟!). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:64
ٱللَّهُ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ قَرَارًا وَٱلسَّمَآءَ بِنَآءً وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَـٰتِ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ ۖ فَتَبَارَكَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
40:64
خوا ئه‌و زاته‌یه که زه‌وی بۆ کردوون به شوێنی سره‌وتن و ژیان و حه‌وانه‌وه، ئاسمانیشی به‌سه‌رتانه‌وه ڕاگرتووه، ڕووخسار‌و شێوازتانی نه‌خشاندووه، به‌جوانترین شێوه‌ش نه‌خشاندویه‌تی، له ڕزق و ڕۆزی چاک و پاک و به‌سوود به‌هره‌وه‌ری کردوون، جا ئا ئه‌وه‌یه خوای په‌روه‌ردگارتان، پاک و بێ گه‌رد و بڵنده ئه‌و خوایه‌ی که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:65
هُوَ ٱلْحَىُّ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ فَٱدْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ ۗ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
40:65
ئه‌و زاته هه‌میشه و به‌رده‌وام هه‌ر زیندووه، جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، که‌وابوو هانا و هاوار و نزاتان ڕوو به‌و بێت، ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری به‌رنامه و ئاینه‌که‌ی ئه‌و بن، سوپاس و ستایش بۆ خوا، که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:66
۞ قُلْ إِنِّى نُهِيتُ أَنْ أَعْبُدَ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَمَّا جَآءَنِىَ ٱلْبَيِّنَـٰتُ مِن رَّبِّى وَأُمِرْتُ أَنْ أُسْلِمَ لِرَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
40:66
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان من قه‌ده‌غه‌م لێکراوه ئه‌و شتانه بپه‌رستم که ئێوه له جیاتی خوا هانا و هاواری بۆ ده‌به‌ن، له کاتێکدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر ئاشکرام له لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه پێگه‌یشتووه و من فه‌رمانم پێ دراوه به ملکه‌چی خۆم بده‌مه ده‌ست په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:67
هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ يُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ثُمَّ لِتَبْلُغُوٓا۟ أَشُدَّكُمْ ثُمَّ لِتَكُونُوا۟ شُيُوخًا ۚ وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ مِن قَبْلُ ۖ وَلِتَبْلُغُوٓا۟ أَجَلًا مُّسَمًّى وَلَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ
40:67
ئه‌و خوایه له خاک ئێوه‌ی دروست کردووه، له‌وه‌ودوا له نوتفه (که بریتی یه له به‌یه‌کگه‌یشتنی سه‌ره‌مێکوته‌یه‌ک که به‌چاو نابینرێت به هێلکۆکه‌یه‌ک که به‌قه‌ده‌ر خاڵێکی بچووکه) له‌وه‌ودوا ده‌بێته خۆ هه‌ڵواسه‌رێک پاشان ده‌رتان ده‌هێنێت که منداڵێکی ساوان، به‌ره‌به‌ره‌گه‌وره‌تان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌وپه‌ڕی هێزو توانا‌و ژیریتان، پاشان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پیرو په‌ککه‌وته، هه‌شتانه، پێش ئه‌وه‌ی بگاته یه‌کێک له‌و قۆناغانه، ده‌مرێت، هه‌تانه ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته کاتێکی دیاریکراو، (خوای گه‌وره ئه‌م هه‌موو ڕاستیانه‌تان ده‌خاته به‌رچاو) بۆ ئه‌وه‌ی عه‌قڵ و ژیریتان بخه‌نه کار. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:68
هُوَ ٱلَّذِى يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۖ فَإِذَا قَضَىٰٓ أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ
40:68
هه‌ر ئه‌وزاته، ژیان ده‌به‌خشێت وزینده‌وه‌ران و گیانله‌به‌ران ده‌مرێنێت، جاکاتێک بڕیاری شتێکی دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه که پێی بفه‌رموێت: ببه، ده‌ست به‌جێ ده‌بێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:69
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ يُجَـٰدِلُونَ فِىٓ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ أَنَّىٰ يُصْرَفُونَ
40:69
ئایا نا‌بینیت ئه‌وانه‌ی که موجاده‌له‌و گفتوگۆی نابه‌جێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، ئه‌و سه‌رگه‌ردانانه به‌ره‌و کوێ لاده‌درێن له حه‌ق و ڕاستی، ڕوو له کوێ ده‌که‌ن؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:70
ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِٱلْكِتَـٰبِ وَبِمَآ أَرْسَلْنَا بِهِۦ رُسُلَنَا ۖ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ
40:70
ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نی یه به قورئان و به‌و به‌رنامه و ڕێبازه‌ی که به پێغه‌مبه‌ره‌کانماندا ڕه‌وانه‌مان کردووه، ئه‌وانه له ئایینده‌دا ده‌زانن چیان به‌سه‌ر دێت و خۆیان ده‌بیننه‌وه... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:71
إِذِ ٱلْأَغْلَـٰلُ فِىٓ أَعْنَـٰقِهِمْ وَٱلسَّلَـٰسِلُ يُسْحَبُونَ
40:71
کاتێک کۆت و زنجیره‌کان ده‌کرێنه گه‌ردنیان و ڕاده‌کێشرێن... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:72
فِى ٱلْحَمِيمِ ثُمَّ فِى ٱلنَّارِ يُسْجَرُونَ
40:72
بۆ ناو ئاوی زۆر گه‌رم، پاشان ئاگریان پێ خۆش ده‌کرێت و ده‌بنه سووته‌مه‌نی بۆی... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:73
ثُمَّ قِيلَ لَهُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ تُشْرِكُونَ
40:73
له‌وه‌ودوا پێیان ده‌وترێت: کوان ئه‌و شتانه‌ی که به هاوه‌ڵتان داده‌نا بۆ خوای باڵاده‌ست؟!... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:74
مِن دُونِ ٱللَّهِ ۖ قَالُوا۟ ضَلُّوا۟ عَنَّا بَل لَّمْ نَكُن نَّدْعُوا۟ مِن قَبْلُ شَيْـًٔا ۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ ٱلْكَـٰفِرِينَ
40:74
له جیاتی خوا ده‌تانپه‌رست، به‌که‌ساسی و خه‌جاڵه‌تیه‌وه ده‌ڵێن: لێمان ون بوون، دیار نین!!، به‌ڵکو ئێمه هه‌ر ناوی که‌سی ترمان نه‌ده‌برد (دیاره له ترس‌دا، یان هه‌ر بیروباوه‌ڕی خۆیان فه‌رامۆش کردووه)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا کافران سه‌رگه‌ردان و سه‌رلێشێواو ده‌کات... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:75
ذَٰلِكُم بِمَا كُنتُمْ تَفْرَحُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَبِمَا كُنتُمْ تَمْرَحُونَ
40:75
ئا ئه‌م بارودۆخه‌ی که ئێستا تیایدا گیرتان خواردووه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و که‌یف وشادی و سوڕ و سه‌مایه‌یه که له‌سه‌ر زه‌ویدا به ناحه‌ق ئه‌نجامتان ده‌دا و که‌شخه‌تان ده‌کرد به‌سه‌ر خڵکه‌وه و نازتان ده‌کرد به‌سه‌ریاندا... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:76
ٱدْخُلُوٓا۟ أَبْوَٰبَ جَهَنَّمَ خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۖ فَبِئْسَ مَثْوَى ٱلْمُتَكَبِّرِينَ
40:76
ده‌ی.. له قاپیه‌کانی دۆزه‌خه‌وه بۆ ژووره‌وه، ئه‌وه‌ش بزانن ناشمرن تیایدا و به هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌مێننه‌وه، ئای که شوێن و جێگه‌ی خۆبه‌زل زانه‌کان ناخۆش و ناسازه... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:77
فَٱصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّ ۚ فَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ ٱلَّذِى نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ
40:77
جا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئارامگربه و دڵنیاش به که به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته و هه‌ر دێته‌دی، ئه‌وسا یان ئه‌وه‌یه که هه‌ندێ له هه‌ڕه‌شه‌کانمان دژیان به‌چاوی خۆت ده‌بینیت، یاخود ئه‌گه‌ر گیانمان کێشایت و وه‌فاتت کرد؛ ئه‌وانه بۆ کوێ ده‌چن؟!، به‌ناچاری هه‌ر بۆ لای ئێمه ده‌برێنه‌وه (ئه‌وسا به‌توندی تۆڵه‌یان لێ ده‌سێنین). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:78
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًا مِّن قَبْلِكَ مِنْهُم مَّن قَصَصْنَا عَلَيْكَ وَمِنْهُم مَّن لَّمْ نَقْصُصْ عَلَيْكَ ۗ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن يَأْتِىَ بِـَٔايَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ فَإِذَا جَآءَ أَمْرُ ٱللَّهِ قُضِىَ بِٱلْحَقِّ وَخَسِرَ هُنَالِكَ ٱلْمُبْطِلُونَ
40:78
به‌ڕاستی ئێمه پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی تریشمان ڕه‌وانه کردووه، هه‌یانه سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتیانمان بۆ گێڕاویته‌وه، هه‌شیانه که سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتیمان بۆ نه‌گێڕاویته‌وه، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیش بۆی نه‌بووه موعجزه‌یه‌ک پێس بهێنێت به‌بێ مۆله‌تی خوای به‌ده‌سته‌ڵات، جاکاتێک فه‌رمانی خوا هاتبێت، ئه‌وه جێبه‌جێ کراوه به‌ڕاستی، ئه‌وکاته ئیتر ناحه‌ق و نادروسته‌کان خه‌ساره‌تمه‌ند بوون له‌وێدا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:79
ٱللَّهُ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَنْعَـٰمَ لِتَرْكَبُوا۟ مِنْهَا وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ
40:79
هه‌ر خوایه که ماڵاتی بۆ ئێوه ڕام هێناوه، تا هه‌ندێکی بۆ سواری به‌کاربهێنن وهه‌ندێکیشی بۆ خۆراک سوودی لێ وه‌ربگرن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:80
وَلَكُمْ فِيهَا مَنَـٰفِعُ وَلِتَبْلُغُوا۟ عَلَيْهَا حَاجَةً فِى صُدُورِكُمْ وَعَلَيْهَا وَعَلَى ٱلْفُلْكِ تُحْمَلُونَ
40:80
هه‌روه‌ها سوودی زۆری ترتان ده‌ست ده‌که‌وێت له‌و ماڵاتانه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سواری ئه‌وانه‌وه بگه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی نیازتان له دڵدایه بیگه‌بێ و کاروباری خۆتان ئه‌نجام بده‌ن، جا به‌سواری ئه‌و وڵاخانه و که‌شتیش هه‌ڵده‌گیرێن (هاتوچۆیان بۆ ئاسان کردووه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:81
وَيُرِيكُمْ ءَايَـٰتِهِۦ فَأَىَّ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ تُنكِرُونَ
40:81
ئه‌وزاته به‌ڵگه‌و ده‌سته‌ڵاتی خۆیتان نیشان ده‌دات، جا به چ به‌ڵگه‌و نیشانه و موعجزه‌یه‌کی خوایی ئێوه بڕوا ناکه‌ن و دژی ده‌وه‌ستن؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:82
أَفَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَانُوٓا۟ أَكْثَرَ مِنْهُمْ وَأَشَدَّ قُوَّةً وَءَاثَارًا فِى ٱلْأَرْضِ فَمَآ أَغْنَىٰ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ
40:82
ئایا ئه‌وه به‌زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا ته‌ماشا بکه‌ن که چیمان به‌سه‌ر قه‌وم و خه‌ڵکانی پێش ئه‌ماندا هێناوه و سه‌رئه‌نجامیان چۆن بووه، ئه‌وانه زۆر له‌مان زیاتر بوون و هێزیان له‌مان زۆرتر بوو، شوێنه‌واریان له‌زه‌ویدا ئاشکراتربوو بێگومان ئه‌و کاروکرده‌وه نادروسته‌ی که ده‌یانکرد هیچ فریایان نه‌که‌وت و ڕزگاری نه‌کردن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:83
فَلَمَّا جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ فَرِحُوا۟ بِمَا عِندَهُم مِّنَ ٱلْعِلْمِ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ
40:83
جاکاتێک که پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به‌به‌ڵگه و نیشانه‌ی ته‌واوه‌وه بۆیان ڕه‌وانه کرا، له جیاتی ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێ بهێنن خۆیان دڵخۆش کرد به‌و ڕاده که‌مه‌ی که له زانست و زانیاری هه‌یانبوو سه‌رئه‌نجام هه‌ڕه‌شه‌ی خوا له‌سه‌رزاری پێغه‌مبه‌راندا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و ئه‌وه‌ی که ئه‌وان گاڵته‌یان پێده‌کرد ده‌سته‌و یه‌خه‌یان بوو، فه‌وتاندنی. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:84
فَلَمَّا رَأَوْا۟ بَأْسَنَا قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَحْدَهُۥ وَكَفَرْنَا بِمَا كُنَّا بِهِۦ مُشْرِكِينَ
40:84
جا کاتێ که تۆڵه و سزای ئێمه‌یان بینی و دڵنیا بوون که ڕزگاریان نابێت وتیان: ئیتر ئێمه باوه‌ڕمان به تاک و ته‌نهایی خوا هێناوه (جگه له‌و که‌سی تر ناپه‌رستین)، بێ باوه‌ڕیش بووین به‌و شتانه‌ی که دامان نابوو به‌هاوه‌ڵی خوای په‌روه‌ردگار و په‌شیمانین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
40:85
فَلَمْ يَكُ يَنفَعُهُمْ إِيمَـٰنُهُمْ لَمَّا رَأَوْا۟ بَأْسَنَا ۖ سُنَّتَ ٱللَّهِ ٱلَّتِى قَدْ خَلَتْ فِى عِبَادِهِۦ ۖ وَخَسِرَ هُنَالِكَ ٱلْكَـٰفِرُونَ
40:85
جا بێگومان ئیمان ئاوا سوودی نه‌بوو بۆیان، کاتێک تۆڵه و خه‌شم و قینی ئێمه ده‌بینن و له ترساندا باوه‌ڕ ده‌هێنن، چونکه ئه‌مه به‌ڕاستی به‌رنامه‌ی خوایه بۆ به‌نده‌کانی به‌درێژایی زه‌مانه ده‌بێت له ته‌واوی ئازادی‌دا، بێ ترس و زۆر باوه‌ڕی پێبکه‌ن، باوه‌ڕی ته‌نگانه و کاتی تیاچوون په‌سه‌ند نیه، ئا له شوێنه‌دا ئیتر کافر‌و بێ بڕواکان خه‌ساره‌تمه‌ندی و زه‌ره‌ری بێ سنووریان بۆ ماوه‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)