Selected
Original Text
Burhan Muhammad-Amin
Abdullah Yusuf Ali
Abdul Majid Daryabadi
Abul Ala Maududi
Ahmed Ali
Ahmed Raza Khan
A. J. Arberry
Ali Quli Qarai
Hasan al-Fatih Qaribullah and Ahmad Darwish
Mohammad Habib Shakir
Mohammed Marmaduke William Pickthall
Muhammad Sarwar
Muhammad Taqi-ud-Din al-Hilali and Muhammad Muhsin Khan
Safi-ur-Rahman al-Mubarakpuri
Saheeh International
Talal Itani
Transliteration
Wahiduddin Khan
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
In the name of Allah, Most Gracious, Most Merciful.
27:1
طسٓ ۚ تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱلْقُرْءَانِ وَكِتَابٍ مُّبِينٍ
27:1
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (1لبقره) بده، ئه‌وه ئایه‌ته‌کانی ئه‌م قورئانه‌ن و فه‌رمانی کتێبێکی پیرۆز‌و ئاشکرا و ڕوونه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:2
هُدًى وَبُشْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ
27:2
ڕێنمووی به‌خش و مژده به‌خشه به ئیمانداران (له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:3
ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلْـَٔاخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ
27:3
ئه‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان به چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کات ده‌به‌خشن و باوه‌ڕێکی به‌تین و دامه‌زراویان به ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:4
إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ زَيَّنَّا لَهُمْ أَعْمَـٰلَهُمْ فَهُمْ يَعْمَهُونَ
27:4
بێگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به قیامه‌ت ناهێنن، کار‌و کرده‌وه خراپه‌کانمان له‌به‌رچاو جوان کردوون، له‌به‌ر ئه‌وه چاوی دڵیان کوێر بووه خراپی کرداره‌کانیان نابینن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:5
أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَهُمْ سُوٓءُ ٱلْعَذَابِ وَهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ هُمُ ٱلْأَخْسَرُونَ
27:5
ئائه‌وانه ئه‌وانه‌ن ناخۆشترین و ناسۆرترین سزا بۆیان ئامه‌ده‌یه و ئه‌وان له قیامه‌تدا هه‌موو که‌س خه‌ساره‌تمه‌ندترن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:6
وَإِنَّكَ لَتُلَقَّى ٱلْقُرْءَانَ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ عَلِيمٍ
27:6
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی تۆ له‌لایه‌ن زاتێکی دانا‌و زاناوه قورئان فێر ده‌کرێیت و پێت ده‌ردرێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:7
إِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِأَهْلِهِۦٓ إِنِّىٓ ءَانَسْتُ نَارًا سَـَٔاتِيكُم مِّنْهَا بِخَبَرٍ أَوْ ءَاتِيكُم بِشِهَابٍ قَبَسٍ لَّعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ
27:7
یادیان بهێنه، کاتێک مو‌سا (له‌ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ میسر) به هاوسه‌ره‌که‌ی وت: (ئێوه لێره‌دا بمێننه‌وه) به‌ڕاستی من ئاگرێکم به‌دی کردووه و دڵم پێی خۆشه، له‌وێوه هه‌واڵێکتان بۆ ده‌هێنم، یان سه‌لکه بزوتێکتان بۆ ده‌هێنم، بۆ ئه‌وه‌ی خۆتانی پێ گه‌رم بکه‌نه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:8
فَلَمَّا جَآءَهَا نُودِىَ أَنۢ بُورِكَ مَن فِى ٱلنَّارِ وَمَنْ حَوْلَهَا وَسُبْحَـٰنَ ٱللَّهِ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
27:8
جا کاتێک گه‌یشته لای ئه‌وه‌ی به ئاگری زانی (بینی نوورو ڕووناکیه‌کی بێ وێنه‌یه) بانگی لێ‌کرا: پیرۆزه ئه‌و که‌سه‌ی که له‌پاڵ ئاگره‌که‌دایه و ئه‌و فریشتانه‌ش که له‌جێی ئاگره تایبه‌تیه‌که‌دا هه‌ن، پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوایه، که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:9
يَـٰمُوسَىٰٓ إِنَّهُۥٓ أَنَا ٱللَّهُ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
27:9
ئه‌ی مو‌سا ئه‌و که‌سه‌ی قسه‌ت بۆ ده‌کات ئه‌وه به‌ڕاستی منم، ئه‌و خوایه‌ی که باڵا ده‌ست و دانایه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:10
وَأَلْقِ عَصَاكَ ۚ فَلَمَّا رَءَاهَا تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَآنٌّ وَلَّىٰ مُدْبِرًا وَلَمْ يُعَقِّبْ ۚ يَـٰمُوسَىٰ لَا تَخَفْ إِنِّى لَا يَخَافُ لَدَىَّ ٱلْمُرْسَلُونَ
27:10
عه‌ساکه‌ت فڕێ بده، جاکاتێک فڕێی‌دا بینی، وه‌کو توله‌مار به‌خێرایی ده‌جووڵا، مو‌سا هه‌ڵات و پشتی تێکردو ئاوڕی نه‌دایه‌وه، (ئه‌وسا خوای گه‌وره فه‌رمووی): ئه‌ی مو‌سا مه‌ترسه، چونکه به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ران له لای من ناترسن و بیمیان نیه... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:11
إِلَّا مَن ظَلَمَ ثُمَّ بَدَّلَ حُسْنًۢا بَعْدَ سُوٓءٍ فَإِنِّى غَفُورٌ رَّحِيمٌ
27:11
مه‌گه‌ر که‌سێک سته‌مێکی کردبێت و پاشان چاکه‌کاری ئه‌نجام بدات دوای ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌ڵه‌ی هه‌بووه، ئه‌وه من بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه لێخۆش‌بوو میهره‌بانم. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:12
وَأَدْخِلْ يَدَكَ فِى جَيْبِكَ تَخْرُجْ بَيْضَآءَ مِنْ غَيْرِ سُوٓءٍ ۖ فِى تِسْعِ ءَايَـٰتٍ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَقَوْمِهِۦٓ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًا فَـٰسِقِينَ
27:12
جا ده‌سته‌که‌ت بخه‌ره گیرفانته‌وه، هه‌ر که ده‌رتهێنا به سپییه‌کی بێ عه‌یب دێته ده‌ره‌وه، ئه‌م دوو _ موعجیزه _یه له ڕیزی نۆ _ موعجیزه _ دایه بۆ فیرعه‌ون و قه‌ومه‌که‌ی، به‌ڕاستی ئه‌وانه قه‌ومێکی له سنوور ده‌رچوو بوون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:13
فَلَمَّا جَآءَتْهُمْ ءَايَـٰتُنَا مُبْصِرَةً قَالُوا۟ هَـٰذَا سِحْرٌ مُّبِينٌ
27:13
جا کاتێک _ موعجیزه _ کانی ئێمه‌یان به ڕوونی و ئاشکرا بۆ هات و خرایه به‌رچاویان وتیان: ئه‌مه جادوویه‌کی ئاشکرایه... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:14
وَجَحَدُوا۟ بِهَا وَٱسْتَيْقَنَتْهَآ أَنفُسُهُمْ ظُلْمًا وَعُلُوًّا ۚ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلْمُفْسِدِينَ
27:14
جا ئه‌وانه‌ی هه‌ر ڕق ئه‌ستوورییان کرد‌و باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو، به زۆرداری و خۆبه‌زلزانی، له کاتێکدا له ناخی ده‌روونیانه‌وه هه‌ستیان ده‌کرد حه‌قیقه‌ته‌و ڕاسته، ده ته‌ماشا بکه و سه‌رنج بده بزانه سه‌ره‌نجامی تاوانباران و گوناهکاران چۆن بوو (چۆن تۆڵه‌مان لێ سه‌ندن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:15
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ وَسُلَيْمَـٰنَ عِلْمًا ۖ وَقَالَا ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى فَضَّلَنَا عَلَىٰ كَثِيرٍ مِّنْ عِبَادِهِ ٱلْمُؤْمِنِينَ
27:15
سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه داود و سوله‌یمان زانیاری و زانستیمان به‌خشی، هه‌ردووکیان وتیان: سوپاس وستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که زیاده ڕێزی ئێمه‌ی داوه به‌سه‌ر زۆرێک له به‌نده ئیمانداره‌کانیدا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:16
وَوَرِثَ سُلَيْمَـٰنُ دَاوُۥدَ ۖ وَقَالَ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ عُلِّمْنَا مَنطِقَ ٱلطَّيْرِ وَأُوتِينَا مِن كُلِّ شَىْءٍ ۖ إِنَّ هَـٰذَا لَهُوَ ٱلْفَضْلُ ٱلْمُبِينُ
27:16
سوله‌یمان جێنشینی داودی باوکی بوو، ڕۆژێک وتی: ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێمه فێری زمانی باڵنده کراوین و له هه‌موو شتێکمان پێدراوه، به‌ڕاستی ئه‌مه هه‌ر فه‌زڵ و ڕێزێکی ئاشکرایه (له‌لایه‌ن خواوه پێمان به‌خشراوه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:17
وَحُشِرَ لِسُلَيْمَـٰنَ جُنُودُهُۥ مِنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ وَٱلطَّيْرِ فَهُمْ يُوزَعُونَ
27:17
هه‌رچی سه‌ربازو له‌شکری سوله‌یمان هه‌بوو له په‌ری و ئاده‌میزاد و باڵنده کۆکرانه‌وه و نمایشیان کرد به ڕیزو ڕێک و پێکی هه‌موویان به‌سه‌ره‌تاو کۆتای‌یان یه‌کیان گرت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:18
حَتَّىٰٓ إِذَآ أَتَوْا۟ عَلَىٰ وَادِ ٱلنَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّمْلُ ٱدْخُلُوا۟ مَسَـٰكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَـٰنُ وَجُنُودُهُۥ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ
27:18
هه‌تا گه‌یشته دۆڵی مێرووله، مێرووله مێچکه‌یه‌ک (هاواری کرد و) وتی: ئه‌های مێرووله‌ینه، بچنه ماڵ و کون و که‌له‌به‌ره‌کانتانه‌وه نه‌وه‌کو سوله‌یمان و سه‌ربازانی پێشێلتان بکه‌ن، له‌کاتێکدا هه‌ستتان پێناکه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:19
فَتَبَسَّمَ ضَاحِكًا مِّن قَوْلِهَا وَقَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِىٓ أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتَ عَلَىَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَىَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَـٰلِحًا تَرْضَىٰهُ وَأَدْخِلْنِى بِرَحْمَتِكَ فِى عِبَادِكَ ٱلصَّـٰلِحِينَ
27:19
سوله‌یمان (که گوێی له هاواری مێرووله‌که بوو) زه‌رده‌خه‌نه گرتی و پێکه‌نی به هاوارو قسه‌که‌ی، بۆیه وتی: په‌روه‌ردگارا، یارمه‌تیم بده دڵ و ده‌روون و ڕۆح وگیانم کۆبکه‌ره‌وه، تا سوپاسگوزاری نازو نیعمه‌ته‌کانت بم که به‌سه‌ر من و دایک وباوکمدا ڕژاندووته، هه‌روه‌ها کۆمه‌کیم بکه تا کاروکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بده‌م که تۆ پێی ڕازیی بیت و به ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆت بمخه‌ره ڕیزی به‌نده چاکه‌کانته‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:20
وَتَفَقَّدَ ٱلطَّيْرَ فَقَالَ مَا لِىَ لَآ أَرَى ٱلْهُدْهُدَ أَمْ كَانَ مِنَ ٱلْغَآئِبِينَ
27:20
(ئینجا سوله‌یمان) که‌وته به‌سه‌ر کردنه‌وه و پشکنینی ده‌سته‌و تاقمی باڵنده‌کان و وتی: ئه‌وه بۆچی من په‌پوو نابینم؟ یاخود لێره نیه و خۆی دزیوه‌ته‌وه و له نادیاره‌کانه!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:21
لَأُعَذِّبَنَّهُۥ عَذَابًا شَدِيدًا أَوْ لَأَا۟ذْبَحَنَّهُۥٓ أَوْ لَيَأْتِيَنِّى بِسُلْطَـٰنٍ مُّبِينٍ
27:21
سوێند بێت ئه‌بێت سزایه‌کی زۆر سه‌ختی بده‌م یان سه‌ری ببڕم، یان ده‌بێت به به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکراوه بێت بۆ لام. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:22
فَمَكَثَ غَيْرَ بَعِيدٍ فَقَالَ أَحَطتُ بِمَا لَمْ تُحِطْ بِهِۦ وَجِئْتُكَ مِن سَبَإٍۭ بِنَبَإٍ يَقِينٍ
27:22
(سوله‌یمان) زۆر چاوه‌ڕێی نه‌کرد (په‌پوو په‌یدابوو، یه‌کسه‌ر هات و نیشته‌وه و) وتی: ئه‌وه‌ی من پێم زانیووه تۆ پێت نه‌زانیووه، من له وڵاتی سه‌به‌ئه‌وه هه‌واڵێکی ڕاست و دروستم بۆ هێناویت!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:23
إِنِّى وَجَدتُّ ٱمْرَأَةً تَمْلِكُهُمْ وَأُوتِيَتْ مِن كُلِّ شَىْءٍ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌ
27:23
به‌ڕاستی من بۆم ده‌رکه‌وت ئافره‌تێک فه‌رمانڕه‌واییان ده‌کات و له هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵات و نازو نیعمه‌تێکی پێبه‌خشراوه، ته‌ختێکی پاشایه‌تی گه‌وره‌شی هه‌یه، بینیم خۆی و قه‌ومه‌که‌ی سوژده بۆ خۆر ده‌به‌ن له جیاتی خوا، شه‌یتان کار‌و کرده‌وه‌ی چه‌وتیانی بۆ ڕازاندوونه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه ڕێبازی ڕاست و دروستی لێ‌گرتوون، بۆیه ئه‌وان ڕێنمووی وه‌رناگرن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:24
وَجَدتُّهَا وَقَوْمَهَا يَسْجُدُونَ لِلشَّمْسِ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَـٰنُ أَعْمَـٰلَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ ٱلسَّبِيلِ فَهُمْ لَا يَهْتَدُونَ
27:24
بینیم که خۆی قه‌ومه‌که‌ی سوجه‌ده‌یان ده‌برد بۆ ڕۆژ له جیاتی خوا، وه (شه‌یتان) کاروکرده‌وه‌کانیانی شیرین و جوان کردبوو له به‌رچاویان هه‌ر بۆیه به هۆی ئه‌وه له ڕێگا لایان داوه‌و هیدایه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:25
أَلَّا يَسْجُدُوا۟ لِلَّهِ ٱلَّذِى يُخْرِجُ ٱلْخَبْءَ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَيَعْلَمُ مَا تُخْفُونَ وَمَا تُعْلِنُونَ
27:25
(شه‌یتان ڕێی لێگرتن) بۆ ئه‌وه‌ی سوژده نه‌به‌ن بۆ ئه‌و خوایه‌ی که نهێنی ده‌رده‌کێشێت له ئاسمانه‌کان و زه‌ویداو ده‌زانێت ئێوه چی ده‌شارنه‌وه و چیش ئاشکرا ده‌که‌ن... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:26
ٱللَّهُ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ ٱلْعَرْشِ ٱلْعَظِيمِ ۩
27:26
خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، خاوه‌نی ته‌ختی مه‌زن وگه‌وره‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:27
۞ قَالَ سَنَنظُرُ أَصَدَقْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ ٱلْكَـٰذِبِينَ
27:27
سوله‌یمان وتی به په‌پوو: ئێمه له‌مه‌ودوا له‌و گوفتاره‌ی تۆ ده‌کۆلینه‌وه، تابزانین ڕاست ده‌که‌یت یان له ڕیزی درۆزنانیت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:28
ٱذْهَب بِّكِتَـٰبِى هَـٰذَا فَأَلْقِهْ إِلَيْهِمْ ثُمَّ تَوَلَّ عَنْهُمْ فَٱنظُرْ مَاذَا يَرْجِعُونَ
27:28
(ئه‌وسا سوله‌یمان نامه‌یه‌کی نووسی و دای به په‌پوو فه‌رمانی پێدا که): بڕۆ ئه‌م نامه‌یه ببه و (له شوێنێکی به‌رچاودا) بۆیان فڕێ بده و پاشان (له په‌نایه‌کدا) خۆت حه‌شار بده و بزانه ده‌ڵێن چی و ج باس و خواسێک ده‌که‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:29
قَالَتْ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَؤُا۟ إِنِّىٓ أُلْقِىَ إِلَىَّ كِتَـٰبٌ كَرِيمٌ
27:29
(شاژن هات ونامه‌ی بینی و خوێندیه‌وه، پاشان وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی خۆی کۆکرده‌وه و) وتی: ئه‌ی ڕێزداران، به‌ڕاستی من نامه‌یه‌کی پیرۆز‌و به‌ڕێزم بۆ دانراوه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:30
إِنَّهُۥ مِن سُلَيْمَـٰنَ وَإِنَّهُۥ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَـٰنِ ٱلرَّحِيمِ
27:30
نامه‌که له سوله‌یمانه‌وه و به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانه‌وه (ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌ڵێت): - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:31
أَلَّا تَعْلُوا۟ عَلَىَّ وَأْتُونِى مُسْلِمِينَ
27:31
خۆتان به‌گه‌وره مه‌زانن و لێم یاخی مه‌بن و وه‌رن موسوڵمان ببن (واز له خۆر په‌رستی بهێنن و به‌دیهێنه‌ری خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌و زه‌وی و... هتد بپه‌رستن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:32
قَالَتْ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَؤُا۟ أَفْتُونِى فِىٓ أَمْرِى مَا كُنتُ قَاطِعَةً أَمْرًا حَتَّىٰ تَشْهَدُونِ
27:32
ئینجا به‌ڵقیس به ئاماده بووانی وت: ئه‌ی ڕێزداران ڕاتان چیه، چی بکه‌م باشه، خۆ من هیچ بڕیارێکم نه‌داوه هه‌تا ئێوه لێی ئاگادار نه‌بوو بن و ڕاتان له‌سه‌ری نه‌دابێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:33
قَالُوا۟ نَحْنُ أُو۟لُوا۟ قُوَّةٍ وَأُو۟لُوا۟ بَأْسٍ شَدِيدٍ وَٱلْأَمْرُ إِلَيْكِ فَٱنظُرِى مَاذَا تَأْمُرِينَ
27:33
ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی وتیان: خۆت ده‌زانیت که ئێمه خاوه‌نی هێزو توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی توند‌و تیژین، فه‌رمانیش فه‌رمانی تۆیه، بیر بکه‌ره‌وه و تێفکره چ فه‌رمانێک ده‌ده‌یت (ئێمه ئاماده‌ین). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:34
قَالَتْ إِنَّ ٱلْمُلُوكَ إِذَا دَخَلُوا۟ قَرْيَةً أَفْسَدُوهَا وَجَعَلُوٓا۟ أَعِزَّةَ أَهْلِهَآ أَذِلَّةً ۖ وَكَذَٰلِكَ يَفْعَلُونَ
27:34
به‌ڵقیس وتی: به‌ڕاستی له‌شکری پاشاکان کاتێک چووبنه شار‌و دێهاته‌کانه‌وه، وێران وکاولیان کردووه و تۆوی خراپه‌یان چاندووه، که‌سانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پیاوی ناوداری ئه‌و شوێنه‌یان زه‌لیل و ڕیسوا کردووه و هه‌میشه ئه‌وه پیشه‌یانه و به‌و جۆره ده‌که‌ن و هه‌رواش ده‌بن (بێگومان من حه‌ز له کاره‌ساتی وا ناکه‌م)... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:35
وَإِنِّى مُرْسِلَةٌ إِلَيْهِم بِهَدِيَّةٍ فَنَاظِرَةٌۢ بِمَ يَرْجِعُ ٱلْمُرْسَلُونَ
27:35
بێگومان له‌به‌رئه‌وه من بڕیارمداوه که: دیاریه‌کیان بۆ بنێرم، جا چاوه‌ڕێ ده‌که‌م بزانم نوێنه‌ره‌کان چ هه‌واڵێکم بۆ ده‌هێننه‌وه و (هه‌ڵوێستی سوله‌یمان جۆن ده‌بێت). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:36
فَلَمَّا جَآءَ سُلَيْمَـٰنَ قَالَ أَتُمِدُّونَنِ بِمَالٍ فَمَآ ءَاتَىٰنِۦَ ٱللَّهُ خَيْرٌ مِّمَّآ ءَاتَىٰكُم بَلْ أَنتُم بِهَدِيَّتِكُمْ تَفْرَحُونَ
27:36
جا کاتێک (نوێنه‌ری) نێردراوه‌کان گه‌یشته لای سوله‌یمان، (هه‌واڵی دیاریه‌که‌ی گه‌یاند، سوله‌یمان به تووڕه‌ییه‌وه) پێی وت: ئێوه ده‌تانه‌وێت به ماڵ و سامان ودیاری کۆمه‌کیم بکه‌ن؟! من دڵنیام که ئه‌و شتانه‌ی خوا پێی به‌خشیووم له‌وه چاکتر و به‌نرختره که به ئێوه‌ی به‌خشیووه، نه‌خێر من به‌و دیاریه دڵشاد نابم، به‌ڵکو ئێوه به دیاریه‌که‌تان شاد ده‌بن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:37
ٱرْجِعْ إِلَيْهِمْ فَلَنَأْتِيَنَّهُم بِجُنُودٍ لَّا قِبَلَ لَهُم بِهَا وَلَنُخْرِجَنَّهُم مِّنْهَآ أَذِلَّةً وَهُمْ صَـٰغِرُونَ
27:37
(ئه‌ی نوێنه‌ری به‌ڵقیس) بگه‌ڕێره‌وه بۆ لایان به خۆت و دیاریه‌که‌ته‌وه، سوێند به خوا ده‌بێت به سه‌ربازانێکه‌وه بچینه سه‌ریان که نه‌یان دیبێت و نه‌توانن به‌رگری بکه‌ن، ده‌بێت ده‌ریان بکه‌ین له وڵاتیان له کاتێکدا ئه‌وان زه‌لیل و ڕیسواو شکاون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:38
قَالَ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَؤُا۟ أَيُّكُمْ يَأْتِينِى بِعَرْشِهَا قَبْلَ أَن يَأْتُونِى مُسْلِمِينَ
27:38
(سوله‌یمان زانی هه‌ڕه‌شه‌که‌ی کاریگه‌ر ده‌بێت بۆیه ڕوو به‌ئه‌ندامانی حکومه‌ته‌که‌ی) وتی: ئه‌ی خه‌ڵکینه کامتان ده‌توانێت ته‌ختی شاژنه به‌ڵقیسم بۆ بهێنێت پێش ئه‌وه‌ی بێن بۆ لام و ته‌سلیم ببن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:39
قَالَ عِفْرِيتٌ مِّنَ ٱلْجِنِّ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبْلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَ ۖ وَإِنِّى عَلَيْهِ لَقَوِىٌّ أَمِينٌ
27:39
دێوێک له په‌ریه‌کان وتی: من بۆت ده‌هێنم پێش ئه‌وه‌ی ده‌وام ته‌واو ببێت و له جێی خۆت هه‌ستیت، به‌ڕاستی من بۆ ئه‌و کاره خۆم به به‌هێزو ئه‌مین ده‌زانم. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:40
قَالَ ٱلَّذِى عِندَهُۥ عِلْمٌ مِّنَ ٱلْكِتَـٰبِ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبْلَ أَن يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ ۚ فَلَمَّا رَءَاهُ مُسْتَقِرًّا عِندَهُۥ قَالَ هَـٰذَا مِن فَضْلِ رَبِّى لِيَبْلُوَنِىٓ ءَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ ۖ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّى غَنِىٌّ كَرِيمٌ
27:40
(به‌ڵام یه‌کێک له پیاو چاکان) که زانستی و زانیاری له (نهێنیه‌کانی) کتێبی ته‌ورات هه‌بوو وتی: من بۆت ده‌هێنم به چاو تروکاندنێک (ده‌ستی کرد به نزا‌و پاڕانه‌وه و داوای له خوا کرد)، ئه‌وسا کتو پڕ سوله‌یمان بینی ته‌ختی پاشایه‌تی له‌لایدا دانراوه وتی: ئه‌مه فه‌زڵ و به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگارمه بۆ ئه‌وه‌ی تاقیم بکاته‌وه.. که: ئایا سوپاسگوزار ده‌بم یان ناشکورو به‌دنمه‌ک، جا ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بێت ئه‌وه به‌ڕاستی سوپاسگوزاره بۆ خۆی، ئه‌وه‌ش که سپڵه‌یه، ئه‌وه بێگومان په‌روه‌ردگارم ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ نیازه و خاوه‌نی به‌خششه به هه‌مووان (ڕایه‌کیش هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سه سوله‌یمان خۆی بووه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:41
قَالَ نَكِّرُوا۟ لَهَا عَرْشَهَا نَنظُرْ أَتَهْتَدِىٓ أَمْ تَكُونُ مِنَ ٱلَّذِينَ لَا يَهْتَدُونَ
27:41
(ئینجا سوله‌یمان فه‌رمانیدا و) وتی: ته‌ختی پاشایه‌تیه‌که‌ی ده‌ستکاری بکه‌ن (هه‌ندێک ڕه‌نگ و نه‌خشی بگۆڕن) سه‌رنج ده‌ده‌ین بزانین به‌ڵقیس ده‌یناسێته‌وه، یان له‌و که‌سانه ده‌بێت که نایناسنه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:42
فَلَمَّا جَآءَتْ قِيلَ أَهَـٰكَذَا عَرْشُكِ ۖ قَالَتْ كَأَنَّهُۥ هُوَ ۚ وَأُوتِينَا ٱلْعِلْمَ مِن قَبْلِهَا وَكُنَّا مُسْلِمِينَ
27:42
جا کاتێک به‌ڵقیس گه‌یشت، پێی وترا: ته‌ختی پاشایه‌تی تۆ ئاوایه؟! هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌وه‌و له‌و ده‌چێت، ئێمه پێش ئه‌مه‌ش زانیاریمان هه‌بوو (ده‌رباره‌ی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی سوله‌یمان) ئێمه ته‌سلیم بووین (نیازی جه‌نگمان نیه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:43
وَصَدَّهَا مَا كَانَت تَّعْبُدُ مِن دُونِ ٱللَّهِ ۖ إِنَّهَا كَانَتْ مِن قَوْمٍ كَـٰفِرِينَ
27:43
ئه‌و شتانه‌ی که به‌ڵقیس ده‌یپه‌رست له جیاتی خوا بووبوونه به‌ربه‌ست له دڵ و ده‌روونیدا له به‌رامبه‌ر ئاینی خوادا به‌ڕاستی ئه‌و کاتی خۆی له ڕیزی قه‌ومێکی بێ باوه‌ڕ و خوا نه‌ناساندا بوو. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:44
قِيلَ لَهَا ٱدْخُلِى ٱلصَّرْحَ ۖ فَلَمَّا رَأَتْهُ حَسِبَتْهُ لُجَّةً وَكَشَفَتْ عَن سَاقَيْهَا ۚ قَالَ إِنَّهُۥ صَرْحٌ مُّمَرَّدٌ مِّن قَوَارِيرَ ۗ قَالَتْ رَبِّ إِنِّى ظَلَمْتُ نَفْسِى وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَـٰنَ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
27:44
ئه‌وسا پێی وترا بچۆره کۆشکه‌که‌وه، (کاتێک به‌ره‌و کۆشک که‌وته ڕێ، ئاوێک له‌به‌رده‌م کۆشکه‌که‌دا بوو، به شووشه سه‌ری گیرا بوو) جا که به‌ڵقیس بینی وای زانی ئاوێکی زۆره و قاچی خۆی هه‌ڵکرد تا ته‌ڕ نه‌بێت، سوله‌یمان وتی: ئه‌و پانتاییه به شووشه سه‌ری گیراوه (به‌ڵقیس سه‌رسام بوو له‌ده‌سه‌ڵات و کۆشک و ته‌لارو نازو نیعمه‌تی مادی و مه‌عنه‌وی که خوای گه‌وره به سوله‌یمانی به‌خشیووه بۆیه) وتی: په‌روه‌ردگارا من به‌ڕاستی تا ئێستا سته‌مم له خۆم کردووه، ئیتر وا له‌گه‌ڵ سوله‌یماندا ته‌سلیمی خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بووم. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:45
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَآ إِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَـٰلِحًا أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ فَإِذَا هُمْ فَرِيقَانِ يَخْتَصِمُونَ
27:45
سوێند به خوا بۆ هۆزی (ثمود) یش صاڵحی برایانمان نارد، فه‌رمانمان پێدا که پێیان بڵێ: ته‌نها خوا بپه‌رستن، که‌چی ده‌ستبه‌جێ خه‌ڵکه‌که بوون به دوو ده‌سته‌وه و کێشه و ناخۆشی له نێوانیاندا به‌رپا بوو. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:46
قَالَ يَـٰقَوْمِ لِمَ تَسْتَعْجِلُونَ بِٱلسَّيِّئَةِ قَبْلَ ٱلْحَسَنَةِ ۖ لَوْلَا تَسْتَغْفِرُونَ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ
27:46
صاڵح پێی وتن: ئه‌ی قه‌وم و که‌سم بۆچی ئێوه په‌له‌ی خراپه‌تانه پێش چاکه و حه‌ز ده‌که‌ن به‌ڵاو ناخۆشیتان به‌سه‌ر بێت، ئه‌ی بۆچی داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا ناکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت (خوای گه‌وره ده‌رووی زیاترتان لێ بکاته‌وه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:47
قَالُوا۟ ٱطَّيَّرْنَا بِكَ وَبِمَن مَّعَكَ ۚ قَالَ طَـٰٓئِرُكُمْ عِندَ ٱللَّهِ ۖ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ تُفْتَنُونَ
27:47
خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێمه تووشی شووم و نه‌گبه‌تی بووین به هۆی تۆ‌و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدان، صاڵح وتی: نه‌خێر وا نی‌یه، نه‌گبه‌تی و شوومتان له‌لایه‌ن خواوه بۆ دێت (ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر یاخی بوونتان)، به‌ڵکو ئێوه قه‌ومێکن که تاقی ده‌کرێنه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:48
وَكَانَ فِى ٱلْمَدِينَةِ تِسْعَةُ رَهْطٍ يُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا يُصْلِحُونَ
27:48
له‌و شاره‌دا نۆ ده‌سته هه‌بوو که گوناهو تاوانیان ئه‌نجام ده‌داو تۆوی خراپه‌یان له وڵات‌دا ده‌چاندو به‌لای چاکه‌و چاکه‌کاریدا نه‌ده‌چاوون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:49
قَالُوا۟ تَقَاسَمُوا۟ بِٱللَّهِ لَنُبَيِّتَنَّهُۥ وَأَهْلَهُۥ ثُمَّ لَنَقُولَنَّ لِوَلِيِّهِۦ مَا شَهِدْنَا مَهْلِكَ أَهْلِهِۦ وَإِنَّا لَصَـٰدِقُونَ
27:49
هه‌موویان سوێندیان به خوا بۆ یه‌کتر خوارد که له شه‌ودا بده‌ن به‌سه‌ر صاڵح و ماڵ و منداڵی‌دا و له‌ناویان به‌رن، پاشان (ئه‌گه‌ر گومانیان لێ‌کردین) سوێند ده‌خۆین و به که‌س و کاری ده‌ڵێین: ئێمه ئاگامان له تیاچوونی ئه‌وان نیه و دڵنیا بن ئێمه ڕاستگۆشین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:50
وَمَكَرُوا۟ مَكْرًا وَمَكَرْنَا مَكْرًا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ
27:50
(ئه‌و تاوانبارانه) پیلان و ته‌ڵه‌که‌یان گێڕا (بۆ له‌ناو بردنی صاڵح و شوێنکه‌وتوانی) ئێمه‌ش نه‌خشه‌یه‌کی ترمان کێشا (بۆ ڕزگار کردنی ئیمانداران و له‌ناوبردانی خوا نه‌ناسان) ئه‌وان ئاگایان لێ نه‌بوو، هه‌ستیان پێ نه‌ده‌کرد. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:51
فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ مَكْرِهِمْ أَنَّا دَمَّرْنَـٰهُمْ وَقَوْمَهُمْ أَجْمَعِينَ
27:51
جا ئیتر سه‌رنج بده و ته‌ماشاکه، سه‌ره‌نجامی پیلانه‌که‌یان چیان به‌سه‌رهات، به‌ڕاستی ئێمه ئه‌وانیش و هه‌موو قه‌ومه‌که‌یانمان له ناوبرد (به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌وه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:52
فَتِلْكَ بُيُوتُهُمْ خَاوِيَةًۢ بِمَا ظَلَمُوٓا۟ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً لِّقَوْمٍ يَعْلَمُونَ
27:52
ئه‌وه‌ته ماڵه‌کانیان کاول و چۆڵه به هۆی ئه‌و سته‌مه‌ی که کردیان، به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێک که له‌شت تێبگه‌ن و بزانن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:53
وَأَنجَيْنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَكَانُوا۟ يَتَّقُونَ
27:53
ئه‌وسا ئێمه ئه‌و که‌سا‌نه‌مان ڕزگار کرد که باوه‌ڕیان هێنابوو و ئه‌وانه پارێزکار بوون و له خوا ده‌ترسان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:54
وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ أَتَأْتُونَ ٱلْفَـٰحِشَةَ وَأَنتُمْ تُبْصِرُونَ
27:54
(لوط پێغه‌مبه‌ریش) کاتی خۆی به قه‌ومه‌که‌ی وت: باشه ئێوه ئه‌وکاره نابه‌جێ وتاوان و گوناهه ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟!، له‌کاتێکدا ئێوه چاوتان هه‌یه و ده‌زانن (چۆن شه‌رمه‌زار و خه‌جاڵه‌ت و ڕیسوا نابن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:55
أَئِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ ٱلرِّجَالَ شَهْوَةً مِّن دُونِ ٱلنِّسَآءِ ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ
27:55
ئایا ڕه‌وایه که ئاره‌زووی خۆتان له‌گه‌ڵ پیاواندا ئه‌نجام بده‌ن له جیاتی ژنان؟! نه‌خێر ئێوه ژیر نین، به‌ڵکو ئێوه گه‌لێکن سه‌ره‌نجامی ئه‌م ئیشه خراپه نازانن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:56
۞ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ أَخْرِجُوٓا۟ ءَالَ لُوطٍ مِّن قَرْيَتِكُمْ ۖ إِنَّهُمْ أُنَاسٌ يَتَطَهَّرُونَ
27:56
که‌چی وه‌ڵامی قه‌ومه‌که‌ی هیچ نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که وتیان: (لوط) و شوێنکه‌وتووانی له شاره‌که‌تان ده‌ربکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه که‌سانێکن خۆیان به پاک ڕاده‌گرن!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:57
فَأَنجَيْنَـٰهُ وَأَهْلَهُۥٓ إِلَّا ٱمْرَأَتَهُۥ قَدَّرْنَـٰهَا مِنَ ٱلْغَـٰبِرِينَ
27:57
سه‌ره‌نجام ئێمه (لوط) و خاو‌و خێزانیمان ڕزگارکرد جگه له ژنه‌که‌ی که بڕیارمان دابوو له تیاچووان بێت (چونکه هه‌ڵوێستی چاک نه‌بوو، باوه‌ری به مێردی پێغه‌مبه‌ری نه‌بوو). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:58
وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِم مَّطَرًا ۖ فَسَآءَ مَطَرُ ٱلْمُنذَرِينَ
27:58
(له به‌ره‌به‌یاندا) به‌ردبارانمان کردن، ئای که به‌ردبارانی بێدارکراوه‌کان سه‌خت و دژواره! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:59
قُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ وَسَلَـٰمٌ عَلَىٰ عِبَادِهِ ٱلَّذِينَ ٱصْطَفَىٰٓ ۗ ءَآللَّهُ خَيْرٌ أَمَّا يُشْرِكُونَ
27:59
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوای میهره‌بان، سڵاو له‌سه‌ر ئه‌و به‌ندانه‌ش که هه‌ڵی بژاردووه، ئایا ئه‌و خوا میهره‌بانه چاکتره (که بپه‌رسترێت و په‌یڕه‌وی به‌رنامه‌که‌ی بکرێت) یان ئه‌وانه‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌نه شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:60
أَمَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَنۢبَتْنَا بِهِۦ حَدَآئِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍ مَّا كَانَ لَكُمْ أَن تُنۢبِتُوا۟ شَجَرَهَآ ۗ أَءِلَـٰهٌ مَّعَ ٱللَّهِ ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌ يَعْدِلُونَ
27:60
(ئایا شه‌ریک و هاوه‌ڵ چاکتره بپه‌رسترێت) یان ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه و له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، جا باخ و بێستانی جوان و ڕازاوه‌مان پێ به‌رهه‌م هێناوه، ئێوه نه‌تانده‌توانی دره‌خته‌کانی بڕوێنن، چ جای به‌رو بوومه‌که‌ی، ئایا ڕه‌وایه، که خوایه‌کی تر له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگاردا هه‌بێت؟! نه‌خێر، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه له ڕێبازی ڕاست لاده‌ده‌ن و شوێنی چه‌وتی و ناردوستی ده‌که‌ون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:61
أَمَّن جَعَلَ ٱلْأَرْضَ قَرَارًا وَجَعَلَ خِلَـٰلَهَآ أَنْهَـٰرًا وَجَعَلَ لَهَا رَوَٰسِىَ وَجَعَلَ بَيْنَ ٱلْبَحْرَيْنِ حَاجِزًا ۗ أَءِلَـٰهٌ مَّعَ ٱللَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
27:61
(ئایا ته‌نها ئه‌و زاته نیه) که زه‌وی دامه‌زراندووه و له ناویدا جۆگه و ڕووباری ڕه‌خساندووه، هه‌روه‌ها زنجیره چیای تیادا چه‌سپاندووه، له نێوان دوو ده‌ریاکه‌شدا به‌ربه‌ستی به‌رپاکردووه (که ئاوی شیرین و سوێر تێکه‌ڵ نابن) ئایا ڕه‌وایه خوایه‌کی تر له‌گه‌ڵ خوا په‌روه‌ردگاردا هه‌بێت؟! نه‌خێر وا نی‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه (ئه‌م ڕاستیانه) نازانن و تێناگه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:62
أَمَّن يُجِيبُ ٱلْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ ٱلسُّوٓءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَآءَ ٱلْأَرْضِ ۗ أَءِلَـٰهٌ مَّعَ ٱللَّهِ ۚ قَلِيلًا مَّا تَذَكَّرُونَ
27:62
ئایا کێیه جگه له زاتی په‌روه‌ردگار که بێت به هانا و هاواری لێقه‌وماو و بێ ده‌ره‌تان و بێ داڵده‌وه، کاتێک نزا ده‌کات و لێی ده‌پارێته‌وه، ئه‌وسا به‌ڵاو ناخۆشیه‌کان لاده‌بات و ده‌تانکاته نیشته‌جێ و جێ‌نشین له زه‌ویدا، ئایا ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ ئه‌و زاته‌دا خوای تر هه‌بێت؟! که‌مێک یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفکرن و بیربکه‌نه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:63
أَمَّن يَهْدِيكُمْ فِى ظُلُمَـٰتِ ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ وَمَن يُرْسِلُ ٱلرِّيَـٰحَ بُشْرًۢا بَيْنَ يَدَىْ رَحْمَتِهِۦٓ ۗ أَءِلَـٰهٌ مَّعَ ٱللَّهِ ۚ تَعَـٰلَى ٱللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ
27:63
ئایا کێ له تاریکستانی سه‌ر وشکانی و ده‌ریا ڕێنمووییتان ده‌کات تا ون نه‌بن؟! کێ بای شه‌ماڵ (هه‌ڵگری هه‌ڵمی ئاو) ده‌نێرێت وه‌ک مژده‌یه‌ک پێش گه‌یشتنی بارانی ڕه‌حمه‌ت؟، ئایا ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ خوادا خوای تر هه‌بێت، به‌رزی و بڵندی و مه‌زنی بۆ خوای گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه که نه‌فامان ده‌یکه‌نه هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆ ئه‌و زاته. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:64
أَمَّن يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ وَمَن يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۗ أَءِلَـٰهٌ مَّعَ ٱللَّهِ ۚ قُلْ هَاتُوا۟ بُرْهَـٰنَكُمْ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ
27:64
ئایا کێ له سه‌رتاوه دروستکراوان به‌دی ده‌هێنێت، پاشان دوای تێکدانی سه‌رله‌نوێ دروستی ده‌کاته‌وه، کێ له‌و ئاسمانه‌وه (به‌هۆی تیشکی خۆر و باران و هه‌واوه) له زه‌وییه‌وه (به هۆی خاکه‌وه) ڕزق و ڕۆزیتان پی ده‌به‌خشێت؟، ئایا ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ زاتی خوادا خوای تر هه‌بێت؟، پێیان بڵێ: ئاده‌ی به‌ڵگه‌تان چییه بیهێننه مه‌یدان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:65
قُل لَّا يَعْلَمُ مَن فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ٱلْغَيْبَ إِلَّا ٱللَّهُ ۚ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ
27:65
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: جگه له خوا هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هیچیان ئاگادارینین له په‌نهان و شاراوه‌کان، هه‌ستیش ناکه‌ن که‌ی زیندوو ده‌کرێنه‌وه... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:66
بَلِ ٱدَّٰرَكَ عِلْمُهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ ۚ بَلْ هُمْ فِى شَكٍّ مِّنْهَا ۖ بَلْ هُم مِّنْهَا عَمُونَ
27:66
نه‌خێر، ئه‌وانه زانیاری و زانستیان ده‌رباره‌ی قیامه‌ت کۆتا و که‌م و کورته، به‌ڵکو ئه‌وان له گوماندان ده‌رباره‌ی، به‌ڵکو هه‌ر کوێرن له ئاستیدا و دڵیان نابینایه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:67
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَءِذَا كُنَّا تُرَٰبًا وَءَابَآؤُنَآ أَئِنَّا لَمُخْرَجُونَ
27:67
ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن بوون ده‌یانوت: باشه ئه‌گه‌ر ئێمه بوونیه خاک له‌گه‌ڵ باو‌و و باپیرانماندا، ئایا ئێمه (بۆ ژیانێکی نوێ) ده‌ده‌هێنرێینه‌وه؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:68
لَقَدْ وُعِدْنَا هَـٰذَا نَحْنُ وَءَابَآؤُنَا مِن قَبْلُ إِنْ هَـٰذَآ إِلَّآ أَسَـٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ
27:68
سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه پێشتر له‌م به‌ڵێنانه‌مان پێدراوه له‌گه‌ڵ باو‌و باپیرانماندا ئه‌مه هیچ شتێک نی‌یه، ته‌نها داستان و قسه‌ی پێشینه‌کانه!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:69
قُلْ سِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلْمُجْرِمِينَ
27:69
پێیان بڵێ: ده بگه‌ڕێن به‌سه‌ر زه‌ویدا و سه‌رنج بده‌ن و بزانن چؤن بوو سه‌رئه‌نجامی تاوانبار و تاوانکاران. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:70
وَلَا تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ وَلَا تَكُن فِى ضَيْقٍ مِّمَّا يَمْكُرُونَ
27:70
تۆش خه‌فه‌ت مه‌خۆ بۆیان و غه‌مگین مه‌به له‌و پیلان و ته‌ڵه‌که و فێڵانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:71
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ
27:71
خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه پێش دێت ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:72
قُلْ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ رَدِفَ لَكُم بَعْضُ ٱلَّذِى تَسْتَعْجِلُونَ
27:72
پێیان بڵێ: دوور نیه به‌شێک له‌و سازایه‌ی که ئێوه په‌له‌ی لێ ده‌که‌ن، به‌م زووانه بۆتان پێش بێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:73
وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَشْكُرُونَ
27:73
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ خاوه‌نی فه‌زڵ و به‌خشنده‌ییه به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌یان سپڵه‌ن و سوپاسی خوا ناکه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:74
وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ
27:74
بێگومان په‌روه‌ردگارت چاک ده‌زانێت چی له سینه‌یاندا حه‌شارده‌ده‌ن و چیش ئاشکرا ده‌که‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:75
وَمَا مِنْ غَآئِبَةٍ فِى ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ إِلَّا فِى كِتَـٰبٍ مُّبِينٍ
27:75
هیچ شتێک له خوا په‌نهان نیه له ئاسماندا بێت یان له زه‌ویدا، له دۆسیه‌ی ئاشکرادا تۆمار نه‌کرابێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:76
إِنَّ هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانَ يَقُصُّ عَلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ أَكْثَرَ ٱلَّذِى هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ
27:76
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و شتانه‌ی که نه‌وه‌ی ئیسرائیل جیاوازی و کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه باسی ده‌کات و لێی ده‌دوێت و ڕوونی ده‌کاته‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:77
وَإِنَّهُۥ لَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ
27:77
هه‌روه‌ها به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هۆی هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه بۆ ئیمانداران. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:78
إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِى بَيْنَهُم بِحُكْمِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْعَلِيمُ
27:78
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت داوه‌ریی ده‌کات له زاتێکی باڵاده‌ست و زانایه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:79
فَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۖ إِنَّكَ عَلَى ٱلْحَقِّ ٱلْمُبِينِ
27:79
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) که‌واته تۆ پشت به‌خوا ببه‌سته، به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستیه‌کی ئاشكرایت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:80
إِنَّكَ لَا تُسْمِعُ ٱلْمَوْتَىٰ وَلَا تُسْمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا وَلَّوْا۟ مُدْبِرِينَ
27:80
بێگومان تۆ نا‌توانیت ئه‌م بانگه‌وازه بخه‌یته ناو دڵی دڵ مردوو و که‌ڕه‌واڵه‌کانه‌وه، به‌تایبه‌ت کاتێک ڕوو وه‌رده‌گێڕن و پشت هه‌ڵده‌که‌ن (بڕیاری داخستنی دڵ و گوێیان ده‌ده‌ن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:81
وَمَآ أَنتَ بِهَـٰدِى ٱلْعُمْىِ عَن ضَلَـٰلَتِهِمْ ۖ إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِـَٔايَـٰتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ
27:81
هه‌وره‌ها تۆ نا‌توانیت هیدایه‌ت و ڕێنموویی کوێر و نابیناکان بکه‌یت و له تاریکی ڕزگاریان بکه‌یت (ئه‌وانه‌ی دڵیان کوێره‌و سه‌رنجی ڕاستیه‌کان ناده‌ن)، تۆ ته‌نها ده‌توانیت (ئه‌م ڕاستیانه) بده‌یت به گوێی ئه‌و که‌سانه‌دا که باوه‌ڕیان به نایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌ده‌هێنن (له قورئان و بوونه‌وه‌ردا) چونکه ئه‌وانه هه‌میشه ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:82
۞ وَإِذَا وَقَعَ ٱلْقَوْلُ عَلَيْهِمْ أَخْرَجْنَا لَهُمْ دَآبَّةً مِّنَ ٱلْأَرْضِ تُكَلِّمُهُمْ أَنَّ ٱلنَّاسَ كَانُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا لَا يُوقِنُونَ
27:82
کاتێک بڕیاری به‌رپابوونی (قیامه‌ت درا، یاخود نزیک بۆوه)، زینده‌وه‌رێک له زه‌وی ده‌رده‌هێنین بۆیان که قسه‌یان بۆ ده‌کات که: به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕیان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بووه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:83
وَيَوْمَ نَحْشُرُ مِن كُلِّ أُمَّةٍ فَوْجًا مِّمَّن يُكَذِّبُ بِـَٔايَـٰتِنَا فَهُمْ يُوزَعُونَ
27:83
ڕۆژێک دێت له هه‌ر ئوممه‌تێک ده‌سته‌یه‌ک کێش ده‌که‌ین و کۆیان ده‌که‌ینه‌وه، له‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ ده‌زانن، ئینجا به‌رودوا هه‌موویان کۆده‌کردێنه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:84
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُو قَالَ أَكَذَّبْتُم بِـَٔايَـٰتِى وَلَمْ تُحِيطُوا۟ بِهَا عِلْمًا أَمَّاذَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
27:84
هه‌تا ئه‌و کاته‌ی دێنه پێشه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه، خوا ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه ئێوه بڕواتان به ئایه‌ته‌کانی من نه‌هێنا له کاتێکدا ئێوه هێچ زانستی و زانیاریه‌کتان ده‌رباره‌ی نه‌بوو؟ یاخود ئێوه خه‌ریکی چی بوون؟ چیتان ده‌کرد به ئایه‌ته‌کانی ئێمه؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:85
وَوَقَعَ ٱلْقَوْلُ عَلَيْهِم بِمَا ظَلَمُوا۟ فَهُمْ لَا يَنطِقُونَ
27:85
سه‌رئه‌نجام بڕیار‌و فه‌رمانی خوا درچوو دژیان به‌هۆی ئه‌وسته‌مه‌ی کردیان، جا قسه‌یان بۆ ناکرێت و ورته‌یان لێنایه‌ت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:86
أَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا جَعَلْنَا ٱلَّيْلَ لِيَسْكُنُوا۟ فِيهِ وَٱلنَّهَارَ مُبْصِرًا ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ
27:86
ئایا ئه‌و خه‌ڵکه نه‌یانبینیوه که به‌ڕاستی ئێمه شه‌ومان تاریک کردووه، تا تیایدا بحه‌سێنه‌وه، ڕۆژیشمان ڕووناک کردۆته‌وه، تا هه‌موو شت ببینن، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێک ئیمان و باوه‌ر بهێنن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:87
وَيَوْمَ يُنفَخُ فِى ٱلصُّورِ فَفَزِعَ مَن فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا مَن شَآءَ ٱللَّهُ ۚ وَكُلٌّ أَتَوْهُ دَٰخِرِينَ
27:87
یادی ڕۆژێک بکه فوو ده‌کرێت به _صور_ دا، هه‌رکه‌س له ئاسمانه‌کان و هه‌رکه‌س له زه‌ویدا هه‌یه، ترس و بیمێکی زۆر دایده‌گرێت، جگه له‌وانه‌ی که ویستی خوا وایه ترس و بیمیان، هه‌مووانیش دێن به‌ملکه‌چێ و ناچاریی. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:88
وَتَرَى ٱلْجِبَالَ تَحْسَبُهَا جَامِدَةً وَهِىَ تَمُرُّ مَرَّ ٱلسَّحَابِ ۚ صُنْعَ ٱللَّهِ ٱلَّذِىٓ أَتْقَنَ كُلَّ شَىْءٍ ۚ إِنَّهُۥ خَبِيرٌۢ بِمَا تَفْعَلُونَ
27:88
تۆ کێوه‌کان ده‌بینیت وا ده‌زانیت که وه‌ستاون و بێ جووڵه‌ن، له کاتێكدا که ئه‌وانیش وه‌کو هه‌ور له جووڵه‌دان (چونکه زه‌وی به‌خێرایی هه‌زار کێلۆمه‌تر له سه‌عارتێكدا به ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای به‌رپابوونی قیامه‌تدا کێوه‌کان وه‌کو خوری شی کراوه ده‌برێن به ئاسماندا و چاڵ و چۆڵی زه‌ویان پێ پڕده‌کرێته‌وه)، ئه‌مه‌یه ده‌ستکردی ئه‌وخوایه‌ی که هه‌موو شتێکی به‌وپه‌ری ڕێکوپێکی دروستکردووه، به‌ڕاستی ئه‌وزاته زۆر ئاگایه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:89
مَن جَآءَ بِٱلْحَسَنَةِ فَلَهُۥ خَيْرٌ مِّنْهَا وَهُم مِّن فَزَعٍ يَوْمَئِذٍ ءَامِنُونَ
27:89
که‌سێک به کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه‌وه بێت، ئه‌وه پاداشتی چاکتر له‌وه‌ی خۆی پێشکه‌ش ده‌کرێت و ئه‌وانه له‌و ڕۆژه‌دا له ترس و بیم پارێزراون و ئاسووده و ئارامن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:90
وَمَن جَآءَ بِٱلسَّيِّئَةِ فَكُبَّتْ وُجُوهُهُمْ فِى ٱلنَّارِ هَلْ تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
27:90
ئه‌وه‌ش به تاوان و گوناهو خراپه‌وه دێت، به ڕوودا و سه‌ره‌و خوار ده‌خرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه و (پێیان ده‌وترێت): ئایا پاداشتان ده‌درێته‌وه جگه له‌وه‌ی ده‌تانکرد؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:91
إِنَّمَآ أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ رَبَّ هَـٰذِهِ ٱلْبَلْدَةِ ٱلَّذِى حَرَّمَهَا وَلَهُۥ كُلُّ شَىْءٍ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ
27:91
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ): به‌ڕاستی من ته‌نها فه‌رمانی ئه‌وه‌م پێدراوه خوای ئه‌م شاره‌و ئه‌م شوینه بپه‌رستم که حورمه‌تی بۆ داناوه‌و هه‌موو شت ئه‌و خاوه‌نیه‌تی، فه‌رمانیشم پێدراوه له فه‌رمانبه‌ردارو موسڵمانه‌کان بم. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:92
وَأَنْ أَتْلُوَا۟ ٱلْقُرْءَانَ ۖ فَمَنِ ٱهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِى لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن ضَلَّ فَقُلْ إِنَّمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُنذِرِينَ
27:92
(فه‌رمانیشـم) پێدراوه که): قورئان ده‌ور بکه‌مه‌وه و به‌رده‌وام بیخوێنمه‌وه، جا ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت وه‌ربگرێت، ئه‌وه به‌ڕاستی قازانجی وه‌رگرتنی ڕێنمووماییه‌که‌ی هه‌ر بۆ خۆیه‌تی (له دنیا‌و قیامه‌تدا سوودی لێوه‌رده‌گرێت)، ئه‌وه‌ش که گومڕا ده‌بێت، تۆ پێی بڵێ: (من زۆرم له سه‌رتان نیه) بێگومان من ته‌نها یه‌کێکم له بێ‌دار که‌ره‌وه‌کان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
27:93
وَقُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ سَيُرِيكُمْ ءَايَـٰتِهِۦ فَتَعْرِفُونَهَا ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَـٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ
27:93
بڵێ (الحمد لله) سوپاس و ستایش بۆ خوا، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌موو به‌ڵگه و نیشانه‌کانی خۆیتان نیشان ده‌دات و ده‌یانناسنه‌وه (که هه‌مووی ده‌ستکار و به‌دیهێنراوی خوایه)، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ غافڵ و بێ ئاگا نیه له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)