Selected
Original Text
Burhan Muhammad-Amin
Abdullah Yusuf Ali
Abdul Majid Daryabadi
Abul Ala Maududi
Ahmed Ali
Ahmed Raza Khan
A. J. Arberry
Ali Quli Qarai
Hasan al-Fatih Qaribullah and Ahmad Darwish
Mohammad Habib Shakir
Mohammed Marmaduke William Pickthall
Muhammad Sarwar
Muhammad Taqi-ud-Din al-Hilali and Muhammad Muhsin Khan
Safi-ur-Rahman al-Mubarakpuri
Saheeh International
Talal Itani
Transliteration
Wahiduddin Khan
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
In the name of Allah, Most Gracious, Most Merciful.
76:1
هَلْ أَتَىٰ عَلَى ٱلْإِنسَـٰنِ حِينٌ مِّنَ ٱلدَّهْرِ لَمْ يَكُن شَيْـًٔا مَّذْكُورًا
76:1
به‌ڕاستی ماوه‌یه‌کی زۆر له ڕۆژگار به‌سه‌ر ئاده‌میزادا هات که شتێکی وانه‌بوو ناو ببرێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:2
إِنَّا خَلَقْنَا ٱلْإِنسَـٰنَ مِن نُّطْفَةٍ أَمْشَاجٍ نَّبْتَلِيهِ فَجَعَلْنَـٰهُ سَمِيعًۢا بَصِيرًا
76:2
بێگومان ئێمه ئینسانمان دروستکرد له تێکه‌ڵه‌یه‌ك (له سه‌ره‌مێکوته‌یه‌کی بچووك و هێلکۆکه‌یه‌ك) له کاتێکدا ده‌مانه‌وێت تاقی بکه‌ینه‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌زگای بیستن و بینینمان پێبه‌خشی. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:3
إِنَّا هَدَيْنَـٰهُ ٱلسَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا
76:3
به‌ڕاستی ئێمه ڕێنمووییمان کرد بۆ ڕێگه‌ی ڕاست، به ئازادی ده‌توانێت ببێته که‌سایه‌تیه‌کی ئیماندار‌و سوپاسگوزار، یان بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:4
إِنَّآ أَعْتَدْنَا لِلْكَـٰفِرِينَ سَلَـٰسِلَا۟ وَأَغْلَـٰلًا وَسَعِيرًا
76:4
به‌ڕاستی با بزانێت که ئێمه چه‌نده‌ها کۆت و زنجیر‌و ئاگری هه‌ڵگیرساومان ئاماده‌کردووه بۆ بێ باوه‌ڕان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:5
إِنَّ ٱلْأَبْرَارَ يَشْرَبُونَ مِن كَأْسٍ كَانَ مِزَاجُهَا كَافُورًا
76:5
بێگومان چاکان و پاکانیش له په‌رداخێکی پڕ شه‌رابدا ده‌خۆنه‌وه، که ئاوێته‌که‌ی له سه‌رچاوه‌ی کافووره‌وه‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:6
عَيْنًا يَشْرَبُ بِهَا عِبَادُ ٱللَّهِ يُفَجِّرُونَهَا تَفْجِيرًا
76:6
که کانی یه‌که به‌نده‌کانی خوا لێی ده‌خۆنه‌وه له هه‌ر شوێنێکدا بیانه‌وێت هه‌ڵی ده‌قوڵێنن و فواره ده‌کات. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:7
يُوفُونَ بِٱلنَّذْرِ وَيَخَافُونَ يَوْمًا كَانَ شَرُّهُۥ مُسْتَطِيرًا
76:7
ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه، یه‌کێك له سیفاتیان ئه‌وه‌یه: وه‌فا به‌نه‌زر ده‌که‌ن، یاخود به‌ڵێنێکیاندا وه‌فادارن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و بیمیان هه‌یه له ڕۆژێك که شه‌ڕی لێ ده‌بارێت و پرش‌و بڵاوه... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:8
وَيُطْعِمُونَ ٱلطَّعَامَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ مِسْكِينًا وَيَتِيمًا وَأَسِيرًا
76:8
هه‌روه‌ها نان و خۆراك ده‌به‌خشن، ئه‌گه‌رچی خۆشه‌ویستیش بێت لایان، به‌هه‌ژارو هه‌تیوو دیله‌کان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:9
إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ ٱللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَآءً وَلَا شُكُورًا
76:9
ده‌ڵێن: بێگومان ئێمه ئه‌م خۆراکه‌تان هه‌ر له‌به‌ر خوا‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و پێده‌به‌خشین، نه پاداشتمان لێتان ده‌وێت نه سوپاس. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:10
إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا يَوْمًا عَبُوسًا قَمْطَرِيرًا
76:10
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌م کاره بۆیه ده‌که‌ین چونکه له ڕۆژێکی تاڵ و گرژ‌و ڕه‌ش و تاریك ده‌ترسین، که په‌روه‌ردگارمان پێشی ده‌هێنێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:11
فَوَقَىٰهُمُ ٱللَّهُ شَرَّ ذَٰلِكَ ٱلْيَوْمِ وَلَقَّىٰهُمْ نَضْرَةً وَسُرُورًا
76:11
جا خوای گه‌وره‌ش له شه‌ڕو ناخۆشی و نه‌هامه‌تی ئه‌و ڕۆژه پاڕاستنی و ڕووی گه‌ش و شادمانی پێبه‌خشین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:12
وَجَزَىٰهُم بِمَا صَبَرُوا۟ جَنَّةً وَحَرِيرًا
76:12
له پاداشتی خۆگری و ئارامگریاندا به‌هه‌شت و ئاوریشمی پێبه‌خشین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:13
مُّتَّكِـِٔينَ فِيهَا عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ ۖ لَا يَرَوْنَ فِيهَا شَمْسًا وَلَا زَمْهَرِيرًا
76:13
ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان شانیان داداوه، نه گه‌رمای خۆر بێزاریان ده‌کات، نه کزه باو سه‌رما سه‌غڵه‌تیان ده‌کات. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:14
وَدَانِيَةً عَلَيْهِمْ ظِلَـٰلُهَا وَذُلِّلَتْ قُطُوفُهَا تَذْلِيلًا
76:14
سێبه‌ری دره‌خته جوانه‌کان به‌سه‌ر شوێنه خۆشه‌کانیاندا سه‌ری فرو هێناوه‌و لێکردنه‌وه‌ی میوه‌کانیش ئاسانه‌و ملکه‌چ کراوه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:15
وَيُطَافُ عَلَيْهِم بِـَٔانِيَةٍ مِّن فِضَّةٍ وَأَكْوَابٍ كَانَتْ قَوَارِيرَا۠
76:15
هه‌روه‌ها له سوراحی و دۆلکه‌ی زیودا شه‌رابیان بۆ ده‌گێڕن که ده‌کرێته ئه‌و کوپ و په‌رداخانه‌وه که له شووشه‌و کریستاڵی تایبه‌ت دروستکراون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:16
قَوَارِيرَا۟ مِن فِضَّةٍ قَدَّرُوهَا تَقْدِيرًا
76:16
هه‌موو دام و ده‌زگای خواردن و خواردنه‌وه‌کان له شووشه‌ی زیوی دروستکراون به‌شێوه‌یه‌کی جوان و دڵڕفێن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:17
وَيُسْقَوْنَ فِيهَا كَأْسًا كَانَ مِزَاجُهَا زَنجَبِيلًا
76:17
هه‌روه‌ها شه‌رابێکی تریان پێشکه‌ش ده‌کرێت که ئاوێته‌که‌ی زه‌نجه‌بیله. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:18
عَيْنًا فِيهَا تُسَمَّىٰ سَلْسَبِيلًا
76:18
که سه‌رچاوه‌یه‌که له به‌هه‌شتدا به سه‌لسه‌بیل ناو ده‌برێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:19
۞ وَيَطُوفُ عَلَيْهِمْ وِلْدَٰنٌ مُّخَلَّدُونَ إِذَا رَأَيْتَهُمْ حَسِبْتَهُمْ لُؤْلُؤًا مَّنثُورًا
76:19
ئینجا نه‌وجه‌وانانی هه‌میشه لاو‌و ڕووخۆش و جوان و پاك، به‌ناویاندا ده‌گه‌ڕێن (قسه‌ی خۆش و سروودی به‌تام ده‌ڵێن) کاتێك ده‌یانبینیت وا ده‌زانیت مروارین و به‌و ناوه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:20
وَإِذَا رَأَيْتَ ثَمَّ رَأَيْتَ نَعِيمًا وَمُلْكًا كَبِيرًا
76:20
کاتێکیش به‌هه‌ر لایه‌کدا چاوده‌گێڕیت، ئه‌وه نازو نیعمه‌تی نه‌بڕاوه‌و بێ ئه‌ندازو ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره ده‌بینیت له باخ و باخات و کۆشك و ته‌لارو دیمه‌نی جوان و فراوانی بێ سنوور. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:21
عَـٰلِيَهُمْ ثِيَابُ سُندُسٍ خُضْرٌ وَإِسْتَبْرَقٌ ۖ وَحُلُّوٓا۟ أَسَاوِرَ مِن فِضَّةٍ وَسَقَىٰهُمْ رَبُّهُمْ شَرَابًا طَهُورًا
76:21
پۆشاکی به‌خته‌وه‌ران ئاوریشمی سه‌وزی ته‌نکه که به‌سه‌ر پۆشاکی ئاوریشمی ئه‌ستووردا له‌به‌ریان کردووه، به بازنی زیوی ڕازێنراونه‌ته‌وه، ئینجا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه شه‌رابی پاك و بێگه‌رد و خاوێنیان پێشکه‌ش کراوه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:22
إِنَّ هَـٰذَا كَانَ لَكُمْ جَزَآءً وَكَانَ سَعْيُكُم مَّشْكُورًا
76:22
پاشان په‌روه‌ردگاریان پێیان ده‌فه‌رموێت: به‌ڕاستی ئه‌م پاداشته شایسته‌ی ئێوه‌یه، هه‌وڵ و کۆشش و کار‌و کرده‌وه‌ی ئێوه شایانی سوپاس و ڕێزه.. (بێگومان خوای گه‌وره به‌م سوپاسگوزاریه ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌خته‌وه‌ران و دڵخۆش ده‌کات). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:23
إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ ٱلْقُرْءَانَ تَنزِيلًا
76:23
دڵنیاش به ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم هه‌ر ئێمه قورئانمان بۆ تۆ دابه‌زاندووه به‌ش به‌ش (تا خه‌ڵکی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:24
فَٱصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تُطِعْ مِنْهُمْ ءَاثِمًا أَوْ كَفُورًا
76:24
که‌واته خۆڕاگربه بۆ فه‌رمانی په‌روه‌ردگارت، نه‌که‌یت ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری تاوانباران و بێ باوه‌ڕان بیت له‌وان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:25
وَٱذْكُرِ ٱسْمَ رَبِّكَ بُكْرَةً وَأَصِيلًا
76:25
ئینجا به‌رده‌وام یادی په‌روه‌ردگارت بکه‌و ناوی پیرۆزی با ویردی سه‌رزارت بێت، له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:26
وَمِنَ ٱلَّيْلِ فَٱسْجُدْ لَهُۥ وَسَبِّحْهُ لَيْلًا طَوِيلًا
76:26
له شه‌وگاریشدا سوژده‌ی بۆ ببه‌و ته‌سبیحات و ستایشی له هه‌ندێکی شه‌ودا زۆر بکه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:27
إِنَّ هَـٰٓؤُلَآءِ يُحِبُّونَ ٱلْعَاجِلَةَ وَيَذَرُونَ وَرَآءَهُمْ يَوْمًا ثَقِيلًا
76:27
به‌ڕاستی زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رگه‌ردانه حه‌زیان له ژیانی ئه‌م دنیا ته‌مه‌ن کۆتایه‌یه که به‌خێرایی تێ ده‌په‌ڕێت و ڕۆژێکی سه‌خت و سه‌نگین پشتگوێ ده‌خه‌ن و حسابی بۆ ناکه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:28
نَّحْنُ خَلَقْنَـٰهُمْ وَشَدَدْنَآ أَسْرَهُمْ ۖ وَإِذَا شِئْنَا بَدَّلْنَآ أَمْثَـٰلَهُمْ تَبْدِيلًا
76:28
بۆ بیرناکه‌نه‌وه، خۆ هه‌ر ئێمه دروستمان کردوون ئه‌ندامه‌کانی له‌شیانمان پێکه‌وه به‌ستووه، کاتێکیش بمانه‌وێت ئه‌مانه لاده‌به‌ین و به‌که‌سانی تر سه‌ر زه‌وی ئاوه‌دان ده‌که‌ینه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:29
إِنَّ هَـٰذِهِۦ تَذْكِرَةٌ ۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًا
76:29
به‌ڕاستی ئه‌م سووره‌ته و سه‌رجه‌م ئایه‌ته‌کانی قورئان ئامۆژگارییه، جا ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی به‌هه‌شتی هه‌یه، ئه‌وه بۆ لای خوا ڕێگه‌و ڕێباز ده‌گرێته به‌ر. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:30
وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا
76:30
دڵنیاش بن: ئێوه هیچتان پێناکرێت و هیچ کارێکتان پێ ئه‌نجام نادرێت مه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ربێت، بێگومان ئه‌و خوایه زانا‌و دانایه ده‌زانێت کێ شایسته‌ی هیدایه‌ته، داناشه له هیدایه‌تدانی به‌نده چاکه‌کاندا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
76:31
يُدْخِلُ مَن يَشَآءُ فِى رَحْمَتِهِۦ ۚ وَٱلظَّـٰلِمِينَ أَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًۢا
76:31
ئینجا ئه‌و که‌سه‌ی خوا بیه‌وێت و خۆشی هه‌وڵبدات، ده‌یخاته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌تی خۆیه‌وه‌و بۆ سته‌مکارانیش سزای به‌ئێشی ئاماده کردووه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)