Selected

Original Text
Burhan Muhammad-Amin

Available Translations

91 Ash-Shams ٱلشَّمْس

< Previous   15 Āyah   The Sun      Next >  

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
In the name of Allah, Most Gracious, Most Merciful.

91:1 وَٱلشَّمْسِ وَضُحَىٰهَا
91:1 سوێند به خۆر و تیشكی خۆراکه له سه‌ره‌تایی ڕۆژدا سه‌رهه‌ڵده‌دا). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)

91:2 وَٱلْقَمَرِ إِذَا تَلَىٰهَا
91:2 سوێند به مانگ، کاتێك به‌شوێنیدا دێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)

91:3 وَٱلنَّهَارِ إِذَا جَلَّىٰهَا
91:3 سوێند به ڕۆژ کاتێک که خۆر ده‌رده‌خات. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)

91:4 وَٱلَّيْلِ إِذَا يَغْشَىٰهَا
91:4 سوێند به شه‌و که خۆر داده‌پۆشیت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)

91:5 وَٱلسَّمَآءِ وَمَا بَنَىٰهَا
91:5 سوێند به ئاسمان و به‌و زاته به ده‌سه‌ڵاته‌ی دروستی کردووه‌. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)

91:6 وَٱلْأَرْضِ وَمَا طَحَىٰهَا
91:6 سوێند به زه‌وی و به‌و زاته‌ی که به‌شێوه‌ی هێلکه‌یی دایناوه‌. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)

91:7 وَنَفْسٍ وَمَا سَوَّىٰهَا
91:7 سوێند به ده‌روون و ئه‌و زاته‌ی که به ڕێک و پێکی به‌دیهێناوه‌. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)

91:8 فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَىٰهَا
91:8 جا توانای خراپه و چاکه و خوانه‌ناسی و خواناسی تێدا دابین کردووه‌. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)

91:9 قَدْ أَفْلَحَ مَن زَكَّىٰهَا
91:9 (سوێند به‌وانه هه‌موو) به‌ڕاستی ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که نه‌فسی پاک و پوخته کردووه و ئیمان و ترسی خوای تیادا ڕواندووه‌. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)

91:10 وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّىٰهَا
91:10 بێگومان نائومێد بوو ئه‌و که‌سه‌ی نه‌فسی خۆی ناپوخت کرد و ئاڵوده‌ی گوناهو تاوان و خراپه‌ی کرد. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)

91:11 كَذَّبَتْ ثَمُودُ بِطَغْوَىٰهَآ
91:11 قه‌ومی ثمود به‌هۆی سه‌رکه‌شی و یاخی بوونیانه‌وه‌، بڕوایان به پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌هێنا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)

91:12 إِذِ ٱنۢبَعَثَ أَشْقَىٰهَا
91:12 کاتێک شه‌قاوه و خوانه‌ناسترین که‌سیان خۆیی ڕاپسکاند (بۆ سه‌ربڕینی وشتره‌که‌). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)

91:13 فَقَالَ لَهُمْ رَسُولُ ٱللَّهِ نَاقَةَ ٱللَّهِ وَسُقْيَـٰهَا
91:13 جا پێغه‌مبه‌ری خوا (صاڵح) پێی وتن: واز بهێنن له‌م وشتره که موعجیزه‌ی خوایه‌، مۆڵه‌تی بده‌ن له نۆره ئاوه‌که‌ی خۆیدا ئاو بخواته‌وه‌. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)

91:14 فَكَذَّبُوهُ فَعَقَرُوهَا فَدَمْدَمَ عَلَيْهِمْ رَبُّهُم بِذَنۢبِهِمْ فَسَوَّىٰهَا
91:14 که‌چی بڕوایان به هه‌ره‌شه‌کانی نه‌کرد، ئینجا وشتره‌که‌یان سه‌ربڕی، ئه‌وسا ئیتر په‌روه‌ردگاریان وڵاتی کاولکردن و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختی کرد به‌سه‌ریاندا و که‌سیان ڕزگاری نه‌بوو (به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه‌). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)

91:15 وَلَا يَخَافُ عُقْبَـٰهَا
91:15 له کاتێکدا که خوای به‌ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاره‌یشی هه‌رگیز ناترسێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)