Selected
Original Text
Burhan Muhammad-Amin
Abdullah Yusuf Ali
Abdul Majid Daryabadi
Abul Ala Maududi
Ahmed Ali
Ahmed Raza Khan
A. J. Arberry
Ali Quli Qarai
Hasan al-Fatih Qaribullah and Ahmad Darwish
Mohammad Habib Shakir
Mohammed Marmaduke William Pickthall
Muhammad Sarwar
Muhammad Taqi-ud-Din al-Hilali and Muhammad Muhsin Khan
Safi-ur-Rahman al-Mubarakpuri
Saheeh International
Talal Itani
Transliteration
Wahiduddin Khan
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
In the name of Allah, Most Gracious, Most Merciful.
15:1
الٓر ۚ تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱلْكِتَـٰبِ وَقُرْءَانٍ مُّبِينٍ
15:1
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌م سووره‌ته‌دا هاتووه چه‌ند ئایه‌تێکی ئه‌و قورئانه ڕوون و ئاشکرایه‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:2
رُّبَمَا يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْ كَانُوا۟ مُسْلِمِينَ
15:2
ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون (له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا) ئاواته‌خواز ده‌بن که خۆزگه موسڵمان بوونایه، خۆزگه ئیماندار بوونایه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:3
ذَرْهُمْ يَأْكُلُوا۟ وَيَتَمَتَّعُوا۟ وَيُلْهِهِمُ ٱلْأَمَلُ ۖ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ
15:3
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) جارێ وازیان لێبهێنه با بخۆن و ڕابوێرن و هیواو ئاواتیان سه‌ر گه‌رم و بێ ئاگایان بکات، سه‌ره‌نجام خۆیان ده‌بیننه‌وه (چیان به‌سه‌ر دێت). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:4
وَمَآ أَهْلَكْنَا مِن قَرْيَةٍ إِلَّا وَلَهَا كِتَابٌ مَّعْلُومٌ
15:4
هیچ شار‌و شارۆچکه‌یه‌کمان وێران نه‌کردووه که له‌و کاته‌دا نامه‌و کتێبێکی دیاری کراوی نه‌بووبێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:5
مَّا تَسْبِقُ مِنْ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسْتَـْٔخِرُونَ
15:5
هیچ میلله‌ت و گه‌لێك پێش کاتی دیاری کراوی له‌ناو بردنی خۆی ناکه‌وێت و (هه‌رگیز) دواش ناکه‌وێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:6
وَقَالُوا۟ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِى نُزِّلَ عَلَيْهِ ٱلذِّكْرُ إِنَّكَ لَمَجْنُونٌ
15:6
(خوا نه‌ناسان به گاڵته‌وه به پێغه‌مبه‌ریان صلی الله علیه وسلم) ده‌وت: ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که قورئانت دابه‌زێنراوه‌ته سه‌ر بێگومان تۆ شێتی!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:7
لَّوْ مَا تَأْتِينَا بِٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ
15:7
ئه‌وه بۆچی فریشته‌ت بۆ نه‌هێناین ئه‌گه‌ر تۆ له ده‌سته‌ی ڕاستگۆیانیت (تا شایه‌تی له‌سه‌ر ڕاستی تۆ بده‌ن)! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:8
مَا نُنَزِّلُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةَ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَمَا كَانُوٓا۟ إِذًا مُّنظَرِينَ
15:8
(خوای گه‌وره‌ش بۆ په‌رچدانه‌وه‌یان ده‌فه‌رموێت) ئێمه فریشته دانابه‌زێنین ته‌نها بۆ چه‌سپاندنی حه‌ق و پشتگیری ڕاستی نه‌بێت، ئه‌و کاته‌ش (که دابه‌زین، خوانه‌ناسان) مۆڵه‌ت نادرێن و (له‌ناو ده‌برێن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:9
إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا ٱلذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَـٰفِظُونَ
15:9
به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه‌و بێگومان هه‌ر ئێمه‌ش پارێزگاری ده‌که‌ین و (نایه‌ڵین ده‌ستی خیانه‌تکار هیچ جۆره ده‌ستێکی تێ بخات و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ده‌ستکاری کردنی نه‌زۆکه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:10
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ فِى شِيَعِ ٱلْأَوَّلِينَ
15:10
سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌رانمان پێش تۆ ڕه‌وانه کردووه، بۆ سه‌ر گه‌ل و هۆزو میلله‌تانی پێشوو. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:11
وَمَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ
15:11
خوا نه‌ناسان هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نه‌هاتووه که گاڵته‌یان پێ نه‌کردبێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:12
كَذَٰلِكَ نَسْلُكُهُۥ فِى قُلُوبِ ٱلْمُجْرِمِينَ
15:12
ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه قورئان ده‌ده‌ین به گوێ و دڵی تاوانباران و تاوانکاراندا (تا به‌ڵگه بێت له‌سه‌ریان). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:13
لَا يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۖ وَقَدْ خَلَتْ سُنَّةُ ٱلْأَوَّلِينَ
15:13
له کاتێکدا باوه‌ڕی پێ ناهێنن و هه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی پێشینان ده‌ڕۆن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:14
وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فَظَلُّوا۟ فِيهِ يَعْرُجُونَ
15:14
(ئه‌و بێ باوه‌ڕانه) ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌یه‌کمان له ئاسمانه‌وه بۆ بکردنایه‌ته‌وه تا پیادا سه‌ربکه‌ون و تێپه‌ر ببن و (نهێنی دروستکراوانی ئێمه ببینن، هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن)... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:15
لَقَالُوٓا۟ إِنَّمَا سُكِّرَتْ أَبْصَـٰرُنَا بَلْ نَحْنُ قَوْمٌ مَّسْحُورُونَ
15:15
ئه‌وه ده‌یانوت: بێگومان چاوبه‌ستمان لێکراوه، یاخود ئێمه که‌سانێکی جادوو لێکراوین!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:16
وَلَقَدْ جَعَلْنَا فِى ٱلسَّمَآءِ بُرُوجًا وَزَيَّنَّـٰهَا لِلنَّـٰظِرِينَ
15:16
سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه له ئاسماندا چه‌ند خولگه‌یه‌کی گه‌وره‌مان به‌دی هێناوه بۆ ئه‌ستێره‌کان و ڕازاندوومانه‌ته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که به وردی ته‌ماشای ده‌که‌ن (تا گه‌وره‌یی ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاریان بۆ ده‌ربکه‌وێت). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:17
وَحَفِظْنَـٰهَا مِن كُلِّ شَيْطَـٰنٍ رَّجِيمٍ
15:17
هه‌روه‌ها پاڕاستوومانه له (پیلان و ده‌ست درێژی) هه‌موو شه‌یتانێکی ڕه‌جم کراوو نه‌فرین لێکراو. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:18
إِلَّا مَنِ ٱسْتَرَقَ ٱلسَّمْعَ فَأَتْبَعَهُۥ شِهَابٌ مُّبِينٌ
15:18
مه‌گه‌ر شه‌یتانێك به‌رز ببێته‌وه‌و به هه‌واڵێك بزانێت و بیدزێت، ئه‌وسا خێرا پارچه ئاگرێکی ئاشکرای بۆ ده‌کشێت و ته‌فرو تونای ده‌کات. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:19
وَٱلْأَرْضَ مَدَدْنَـٰهَا وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَٰسِىَ وَأَنۢبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ شَىْءٍ مَّوْزُونٍ
15:19
زه‌ویشمان ڕاخستووه، چیا‌و کێوه‌کانمان له‌سه‌ر داناوه، له هه‌موو جۆره ڕووه‌ك و به‌رو بوومێکمان تیایدا ڕواندووه به‌شێوه‌یه‌کی ڕێك و پێك و به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست و دیاری کراو. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:20
وَجَعَلْنَا لَكُمْ فِيهَا مَعَـٰيِشَ وَمَن لَّسْتُمْ لَهُۥ بِرَٰزِقِينَ
15:20
له‌سه‌ر زه‌ویشدا بژێوی ڕۆژانه‌مان بۆ ئێوه دابین کردووه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ش که ئێوه ناتوانن ڕۆزیان بۆ دابین بکه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:21
وَإِن مِّن شَىْءٍ إِلَّا عِندَنَا خَزَآئِنُهُۥ وَمَا نُنَزِّلُهُۥٓ إِلَّا بِقَدَرٍ مَّعْلُومٍ
15:21
هیچ شتێك نی یه (له به‌هره‌و نازو نیعمه‌ته‌کان) که گه‌نجینه‌کانی لای ئێمه نه‌بێت و ئێمه نایبه‌خشین به‌ئه‌ندازه‌ی دیاریکراو له کاتی له‌باردا نه‌بێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:22
وَأَرْسَلْنَا ٱلرِّيَـٰحَ لَوَٰقِحَ فَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَسْقَيْنَـٰكُمُوهُ وَمَآ أَنتُمْ لَهُۥ بِخَـٰزِنِينَ
15:22
(یه‌کێك له به‌خششه‌کانی خوا ئه‌وه‌یه) ئێمه شنه‌بامان ناردووه که پیتێنه‌ری ڕووه‌ك و دار‌و دره‌خته، هه‌روه‌ها بارانمان له ئاسمانه‌وه باراندووه‌و ئێوه‌ی پێ تێراو ده‌که‌ین (سه‌ره‌ڕای کشتوکاڵ و زیندوه‌ران) بێ ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌و ئاوانه‌تان زه‌خیره کردبێت (ئێمه له‌ژێر زه‌ویدا بۆمان دابین کردوون، به‌هۆی کانی، یاخود بیره‌وه ده‌ستتان ده‌که‌وێت). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:23
وَإِنَّا لَنَحْنُ نُحْىِۦ وَنُمِيتُ وَنَحْنُ ٱلْوَٰرِثُونَ
15:23
به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه ژیان ده‌به‌خشین و مردنیش پێش ده‌هێنین، سه‌رئه‌نجام هه‌ر ئێمه‌ش خاوه‌نی هه‌موو جیهانین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:24
وَلَقَدْ عَلِمْنَا ٱلْمُسْتَقْدِمِينَ مِنكُمْ وَلَقَدْ عَلِمْنَا ٱلْمُسْتَـْٔخِرِينَ
15:24
سوێند به خوا بێگومان ئێمه ئاگادارین له پێشینانی ئێوه، هه‌روه‌ها ئاگادارین له نه‌وه‌کانی داهاتوویش. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:25
وَإِنَّ رَبَّكَ هُوَ يَحْشُرُهُمْ ۚ إِنَّهُۥ حَكِيمٌ عَلِيمٌ
15:25
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌ر خۆی هه‌مووان کۆ ده‌کاته‌وه‌و بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته دانا‌و زانایه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:26
وَلَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَـٰنَ مِن صَلْصَـٰلٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ
15:26
سوێند به‌خوا ئێمه سه‌ره‌تا ئینسانمان له قوڕێکی وشك دروست کرد که پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بوو. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:27
وَٱلْجَآنَّ خَلَقْنَـٰهُ مِن قَبْلُ مِن نَّارِ ٱلسَّمُومِ
15:27
په‌ریشمان پێشتر له ئاگرێکی به‌تین دروست کرد که به وردیله کونه‌کاندا تێده‌په‌ڕێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:28
وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَـٰٓئِكَةِ إِنِّى خَـٰلِقٌۢ بَشَرًا مِّن صَلْصَـٰلٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ
15:28
یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه کاتێك په‌روه‌ردگارت به فریشته‌کانی وت: به‌ڕاستی من دروستکاری به‌شه‌رێکم له قوڕێکی وشك که پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بوو. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:29
فَإِذَا سَوَّيْتُهُۥ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّوحِى فَقَعُوا۟ لَهُۥ سَـٰجِدِينَ
15:29
جا کاتێك ڕێك و پێك و ته‌واوم کرد، له‌و ڕۆحه تایبه‌تیه‌ی که من (به‌دیهێنه‌ری ئه‌وم)، پێمبه‌خشی، ئه‌وه هه‌مووتان کڕنووشی بۆ به‌رن (کڕنووشی ڕێز‌و به فه‌رمانی خوا). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:30
فَسَجَدَ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ كُلُّهُمْ أَجْمَعُونَ
15:30
ئینجا فریشته‌کان (فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان به‌جێ هێناو) هه‌موویان به‌گشتی کڕنووشی ڕێزیان برد. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:31
إِلَّآ إِبْلِيسَ أَبَىٰٓ أَن يَكُونَ مَعَ ٱلسَّـٰجِدِينَ
15:31
جگه له ئیبلیس (شه‌یتانی گه‌وره) سه‌رپێچی کرد که له‌گه‌ڵ کڕنووش به‌راندا بێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:32
قَالَ يَـٰٓإِبْلِيسُ مَا لَكَ أَلَّا تَكُونَ مَعَ ٱلسَّـٰجِدِينَ
15:32
ئه‌وسا خوا فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس ئه‌وه بۆ له‌گه‌ڵ کڕنووش به‌راندا نیت؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:33
قَالَ لَمْ أَكُن لِّأَسْجُدَ لِبَشَرٍ خَلَقْتَهُۥ مِن صَلْصَـٰلٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ
15:33
شه‌یتان له وه‌ڵامدا وتی: من ئه‌وه‌نده (نزم و بچوك) نه‌بووم کڕنووش به‌رم بۆ به‌شه‌رێك که تۆ پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بووه؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:34
قَالَ فَٱخْرُجْ مِنْهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٌ
15:34
خوا فه‌رمووی: (چونکه له فه‌رمانی من سه‌رپێچیت کرد، ده‌بێت له‌م شوێنه نه‌مێنیت، که به‌هه‌شته یان ئاسمان) که‌واته ده‌رچۆ لێره چونکه به‌ڕاستی تۆ نه‌فرین لێکراویت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:35
وَإِنَّ عَلَيْكَ ٱللَّعْنَةَ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلدِّينِ
15:35
به‌ڕاستی نه‌فرینی خوات به‌رده‌وام له‌سه‌ره هه‌تا ڕۆژی دوایی. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:36
قَالَ رَبِّ فَأَنظِرْنِىٓ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ
15:36
شه‌یتان وتی: په‌روه‌ردگارا، مۆڵه‌تم بده هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌مووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:37
قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ ٱلْمُنظَرِينَ
15:37
خوایش فه‌رمووی: ده‌تۆ له مۆڵه‌تدراوانیت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:38
إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْوَقْتِ ٱلْمَعْلُومِ
15:38
تا ڕۆژی کاته دیاریکراو‌و زانراوه‌که (لای خوا). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:39
قَالَ رَبِّ بِمَآ أَغْوَيْتَنِى لَأُزَيِّنَنَّ لَهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ
15:39
ئیبلیس (به بوغرو کینه‌و حه‌ساده‌ته‌وه) وتی: په‌روه‌ردگارم، ماده‌م به‌هۆی ئه‌م ئینسانه‌وه منت سه‌ر لێشێواو کرد، شه‌رت بێت له زه‌ویدا هه‌موو گوناهو لادان و تاوانێکیان لا‌جوان و شیرین بکه‌م و هه‌ر هه‌موویان سه‌ر لێشێواوو سه‌رگه‌ردان بکه‌م. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:40
إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ ٱلْمُخْلَصِينَ
15:40
بێجگه له به‌نده پوخته و دڵسۆزه‌کانی خۆت نه‌بێت (چونکه دڵیان به باوه‌ڕ به تۆ‌و یادی تۆ ئاوه‌دانه، هه‌وڵ و کۆششی من بۆ وێڵ کردنیان ناکامه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:41
قَالَ هَـٰذَا صِرَٰطٌ عَلَىَّ مُسْتَقِيمٌ
15:41
خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئا ئه‌وه ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروسته هه‌ر بۆ لای من دێت و هه‌ر من چاودێری ده‌که‌م. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:42
إِنَّ عِبَادِى لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَـٰنٌ إِلَّا مَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلْغَاوِينَ
15:42
به‌ڕاستی به‌نده چاك و پاکه‌کانی من به تۆ فریو نادرێن و تۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێکت نیه به‌سه‌ریاندا، جگه له‌وانه‌ی که شوێنت که‌وتوون له سه‌رکه‌ش و یاخی و سه‌رگه‌ردانه‌کان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:43
وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمَوْعِدُهُمْ أَجْمَعِينَ
15:43
بێگومان دۆزه‌خیش به‌ڵێنگای هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه به‌گشتی. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:44
لَهَا سَبْعَةُ أَبْوَٰبٍ لِّكُلِّ بَابٍ مِّنْهُمْ جُزْءٌ مَّقْسُومٌ
15:44
حه‌وت ده‌روازه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه، هه‌ر ده‌روازه‌یه‌کیشی چه‌ند ده‌رگاو چه‌ند به‌شێکه که ده‌سته‌ی دۆزه‌خیان، به‌گوێره‌ی تاوان و گوناهیان ڕاپێچ ده‌کرێن بۆ ناوی. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:45
إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى جَنَّـٰتٍ وَعُيُونٍ
15:45
(له‌و لاشه‌وه) به‌ڕاستی خواناس و پارێزکاران له‌ناو باخه‌کانی به‌هه‌شت و کانیاوه سازگاره‌کاندان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:46
ٱدْخُلُوهَا بِسَلَـٰمٍ ءَامِنِينَ
15:46
پێیان ده‌وترێت: فه‌رموون بچنه ناوی به سه‌لامه‌تی و سه‌لامتان له‌سه‌ر بێت، ژیانی پر له ئاسووده‌یی تیادا به‌رنه سه‌ر. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:47
وَنَزَعْنَا مَا فِى صُدُورِهِم مِّنْ غِلٍّ إِخْوَٰنًا عَلَىٰ سُرُرٍ مُّتَقَـٰبِلِينَ
15:47
له کاتێکدا هه‌رچی کینه‌و بوغزه له دڵ و ده‌روونیاندا ده‌رمان کێشاو ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه برای یه‌کترن و له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان له به‌رامبه‌ر یه‌که‌وه دانیشتون (له به‌یه‌کگه‌یشتنه‌وه‌یه‌کی پڕ سۆز‌و خۆشه‌ویستیدا، ته‌ماشای یه‌کتر ده‌که‌ن و سه‌لام له یه‌کتر ده‌که‌ن و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌که‌ن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:48
لَا يَمَسُّهُمْ فِيهَا نَصَبٌ وَمَا هُم مِّنْهَا بِمُخْرَجِينَ
15:48
هیچ جۆره بێ تاقه‌تی و بێزاری و ناخۆشی و په‌ستیه‌ك دووچاریان نابێت و هیچ کات ئه‌وان له‌و به‌هه‌شته ده‌رناکرێن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:49
۞ نَبِّئْ عِبَادِىٓ أَنِّىٓ أَنَا ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
15:49
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌واڵ بده به به‌نده‌کانم که هه‌ر من به ڕاستی لێبوورده‌ی میهره‌بانم (بۆ باوه‌ڕ داران). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:50
وَأَنَّ عَذَابِى هُوَ ٱلْعَذَابُ ٱلْأَلِيمُ
15:50
بێگومان هه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی منیش، سزا‌و ئازارێکی زۆر به ئێشه (ئاماده‌م کردووه بۆ بێ باوه‌ڕو سه‌رکه‌ش و یاخیه‌کان). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:51
وَنَبِّئْهُمْ عَن ضَيْفِ إِبْرَٰهِيمَ
15:51
هه‌روه‌ها هه‌واڵیان بده‌رێ ده‌رباره‌ی میوانه‌کانی ئیبراهیم علیه السلام - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:52
إِذْ دَخَلُوا۟ عَلَيْهِ فَقَالُوا۟ سَلَـٰمًا قَالَ إِنَّا مِنكُمْ وَجِلُونَ
15:52
کاتێك کتوپر خۆیان کرد به ماڵدا‌و وتیان: سڵاو (ئیبراهیم دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سڵاوه‌که‌یان) وتی: (ئێوه کێن؟) به‌ڕاستی ئێمه لێتان ده‌ترسین!!. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:53
قَالُوا۟ لَا تَوْجَلْ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَـٰمٍ عَلِيمٍ
15:53
فریشته‌کان وتیان: مه‌ترسه (ئێمه له لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه کراوین) و بێگومان ئێمه مژده‌ی (له دایك بوونی) کوڕێکی زۆر زانات پێ ده‌ده‌ین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:54
قَالَ أَبَشَّرْتُمُونِى عَلَىٰٓ أَن مَّسَّنِىَ ٱلْكِبَرُ فَبِمَ تُبَشِّرُونَ
15:54
ئیبراهیم وتی: ئایا مژده‌م ده‌ده‌نێ له کاتێکدا که ئاوا پیری یه‌خه‌ی پێگرتووم!.. جا به‌چی مژده‌م ده‌ده‌نێ؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:55
قَالُوا۟ بَشَّرْنَـٰكَ بِٱلْحَقِّ فَلَا تَكُن مِّنَ ٱلْقَـٰنِطِينَ
15:55
فریشته‌کان وتیان: به‌ڕاستی مژده‌ت ده‌ده‌ینێ، که‌واته نه‌که‌یت له‌و که‌سانه بیت که نائومێدن (له به‌خششه‌کانی خوا). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:56
قَالَ وَمَن يَقْنَطُ مِن رَّحْمَةِ رَبِّهِۦٓ إِلَّا ٱلضَّآلُّونَ
15:56
ئیبراهیم وتی: ئایا کێ نا‌ئومێد ده‌بێت له ڕه‌حمه‌ت و به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگاری، مه‌گه‌ر که‌سانێك که گومڕاو سه‌رگه‌ردانن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:57
قَالَ فَمَا خَطْبُكُمْ أَيُّهَا ٱلْمُرْسَلُونَ
15:57
(ئینجا دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابوو لێیان) وتی: ئه‌ی فریشته نێرراوه‌کان چ کارێکی گرنگتان به ده‌سته‌وه‌یه؟! (جگه له‌م مژده‌یه) - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:58
قَالُوٓا۟ إِنَّآ أُرْسِلْنَآ إِلَىٰ قَوْمٍ مُّجْرِمِينَ
15:58
فریشته‌کان وتیان: به‌ڕاستی ئێمه نیردراوین بۆ سه‌ر قه‌وم و هۆزێکی زۆر تاوانبار. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:59
إِلَّآ ءَالَ لُوطٍ إِنَّا لَمُنَجُّوهُمْ أَجْمَعِينَ
15:59
به‌ڵام خانه‌واده‌ی لوط هه‌موویان ڕزگار ده‌که‌ین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:60
إِلَّا ٱمْرَأَتَهُۥ قَدَّرْنَآ ۙ إِنَّهَا لَمِنَ ٱلْغَـٰبِرِينَ
15:60
جگه هاوسه‌ره‌که‌ی، به‌ڕاستی بڕیارمانداوه ئه‌ویش له ڕیزی تیاچووه‌کاندا بمێنێته‌وه چونکه بێ باوه‌ڕه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:61
فَلَمَّا جَآءَ ءَالَ لُوطٍ ٱلْمُرْسَلُونَ
15:61
ئینجا (دوای ئه‌وه‌ی ئیبراهیمیان به‌جێ هێشت، فریشته‌کان به‌ره‌و شاره‌که‌ی لوط ڕۆیشتن) کاتێك ئه‌و فرستادانه هاتنه ناو خانه‌واده‌ی لوط... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:62
قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ مُّنكَرُونَ
15:62
پێی وتن: (داوای لێبوردن ده‌که‌ین، جه‌نابتان کێن؟) به‌ڕاستی ئێوه که‌سانێکی نه‌ناسراون... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:63
قَالُوا۟ بَلْ جِئْنَـٰكَ بِمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَمْتَرُونَ
15:63
دوای ئه‌وه‌ی فریشته‌کان خۆیان پێناساند وتیان: دڵت هیچ نه‌کات به‌ڵکو ئێمه هاتووین بۆ لای تۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی تۆ ده‌تکردو ئه‌و بێ ڕه‌وشتانه گومانیان لێده‌کرد، بیهێنینه دی... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:64
وَأَتَيْنَـٰكَ بِٱلْحَقِّ وَإِنَّا لَصَـٰدِقُونَ
15:64
ئه‌مڕۆ ئیتر بۆ به‌رپاکردنی ئه‌و ڕاستیه هاتووین و بێگومان ڕاستیش ده‌ڵێین... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:65
فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍ مِّنَ ٱلَّيْلِ وَٱتَّبِعْ أَدْبَـٰرَهُمْ وَلَا يَلْتَفِتْ مِنكُمْ أَحَدٌ وَٱمْضُوا۟ حَيْثُ تُؤْمَرُونَ
15:65
به‌شێکی شه‌و بمێنێت خۆت و خانه‌واده‌ت ده‌رچن و تۆ دوایان بکه‌وه، با هیچ کامتان ئاوڕ نه‌داته‌وه، بڕۆن به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی که فه‌رمانتان پێ ده‌درێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:66
وَقَضَيْنَآ إِلَيْهِ ذَٰلِكَ ٱلْأَمْرَ أَنَّ دَابِرَ هَـٰٓؤُلَآءِ مَقْطُوعٌ مُّصْبِحِينَ
15:66
ئێمه نیگامان نارد بۆ لای _لوط_ و بڕیارماندا که به‌ڕاستی له کاتی به‌ره‌به‌یاندا دوای ئه‌وانه بڕاوه‌و ده‌یاریان نه‌ماوه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:67
وَجَآءَ أَهْلُ ٱلْمَدِينَةِ يَسْتَبْشِرُونَ
15:67
ئه‌وسا خه‌ڵکی ناپوخت و بێ ڕه‌وشتی ئه‌و شاره (زانیان به میوانه به‌ڕێزه‌کان) هاتن (به‌گرمه‌و گاڵته‌وه‌و) مژده‌ی ناپوختیان به‌یه‌کتری ده‌دا! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:68
قَالَ إِنَّ هَـٰٓؤُلَآءِ ضَيْفِى فَلَا تَفْضَحُونِ
15:68
لوط وتی: به‌ڕاستی ئه‌وانه میوانی منن و حه‌یای من مه‌به‌ن، شه‌رمه‌زارم مه‌که‌ن و ئابڕووم مه‌به‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:69
وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلَا تُخْزُونِ
15:69
له خوا بترسن و ڕیسوام مه‌که‌ن (له شه‌ڕواڵ پیسی کۆڵ بده‌ن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:70
قَالُوٓا۟ أَوَلَمْ نَنْهَكَ عَنِ ٱلْعَـٰلَمِينَ
15:70
(شه‌ڕواڵ پیس و ناپوخته‌کان) وتیان: ئایا ڕێگری ئه‌وه‌مان لێ نه‌کردیت که حه‌قی که‌ست نه‌بێت و به‌رگری له که‌س نه‌که‌یت! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:71
قَالَ هَـٰٓؤُلَآءِ بَنَاتِىٓ إِن كُنتُمْ فَـٰعِلِينَ
15:71
لوط وتی: ئا ئه‌وانه (ئافره‌تانی شار) هه‌موو وه‌ك کچی منن( ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ئه‌وانه‌تان لێ ماره ده‌که‌م، تا ئاره‌زووی خۆتان له ڕێگه‌ی دروستی خۆیه‌وه ئه‌نجام بده‌ن) ئه‌گه‌ر ئاماده بن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:72
لَعَمْرُكَ إِنَّهُمْ لَفِى سَكْرَتِهِمْ يَعْمَهُونَ
15:72
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) سوێند به گیانی تۆ ئه‌وانه له سه‌رخۆشی خۆیاندا بۆ گوناه له‌سه‌ر گه‌ردانیدا ده‌تلێنه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:73
فَأَخَذَتْهُمُ ٱلصَّيْحَةُ مُشْرِقِينَ
15:73
جا هه‌ر له به‌ره‌به‌یاندا ده‌نگه سامناکه‌که‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك یه‌خه‌ی پێ‌گرتن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:74
فَجَعَلْنَا عَـٰلِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِمْ حِجَارَةً مِّن سِجِّيلٍ
15:74
ئینجا شاره‌که‌مان ژێره‌و ژوور کرد‌و به سه‌نگگڵ به‌رد بارانمان کردن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:75
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍ لِّلْمُتَوَسِّمِينَ
15:75
بێگومان ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێك که په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:76
وَإِنَّهَا لَبِسَبِيلٍ مُّقِيمٍ
15:76
بێگومان ئه‌و شاره وێرانه ده‌که‌وێته سه‌ره ڕێیه‌کی به‌رده‌وامی کاروانچیانه‌وه( نیشانه‌ی خه‌شم و قینی خوایه له بێ ڕه‌وشتان، تا خه‌ڵکی تێفکرن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:77
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً لِّلْمُؤْمِنِينَ
15:77
به‌ڕاستی له‌و به‌سه‌رهاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت بۆ ئیمانداران (که هێزو ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاریان بێ سنووره و له کاتی له‌باردا ده‌یخاته کار‌و شار‌و دێهاتی خوانه‌ناسان و بێ ڕه‌وشتان و کاول ده‌کات). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:78
وَإِن كَانَ أَصْحَـٰبُ ٱلْأَيْكَةِ لَظَـٰلِمِينَ
15:78
دانیشتوانی باخچه‌و باخ و باخاته‌کانیش (وه‌کو قه‌ومی لوط) سته‌مکار بوون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:79
فَٱنتَقَمْنَا مِنْهُمْ وَإِنَّهُمَا لَبِإِمَامٍ مُّبِينٍ
15:79
ئێمه تۆڵه‌مان له‌وانیش سه‌ند، هه‌ردوو شوێنه‌واره‌که به ئاشکرا دیارن(چیمان به‌سه‌ر هێناون). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:80
وَلَقَدْ كَذَّبَ أَصْحَـٰبُ ٱلْحِجْرِ ٱلْمُرْسَلِينَ
15:80
سوێند به‌خوا دانیشتوانی (حجر) یش بڕوایان به به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌ران نه‌کرد(حجر: شوێنێکه له نێوان ته‌بووك و مه‌دینه‌دا، قه‌ومی ثه‌مود، تیادا ژیاوه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:81
وَءَاتَيْنَـٰهُمْ ءَايَـٰتِنَا فَكَانُوا۟ عَنْهَا مُعْرِضِينَ
15:81
ئێمه نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی خۆمانمان پێبه‌خشین که‌چی ئه‌وان گوێیان پێنه‌داو پشتیان تێکرد. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:82
وَكَانُوا۟ يَنْحِتُونَ مِنَ ٱلْجِبَالِ بُيُوتًا ءَامِنِينَ
15:82
ئه‌وانه له چیاکان‌دا خانووبه‌ره‌یان ده‌تاشی و، به ئاسووده‌ییه‌وه ژیانیان تێدا ده‌برده سه‌ر. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:83
فَأَخَذَتْهُمُ ٱلصَّيْحَةُ مُصْبِحِينَ
15:83
ئینجا ئه‌وانیش ده‌نگێکی سامناك و بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی سه‌خت یه‌خه‌ی پێ‌گرتن له به‌ره‌به‌یاندا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:84
فَمَآ أَغْنَىٰ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ
15:84
ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد فریایان نه‌که‌وت و (له تۆڵه‌ی خوایی نه‌یپاڕاستن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:85
وَمَا خَلَقْنَا ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَآ إِلَّا بِٱلْحَقِّ ۗ وَإِنَّ ٱلسَّاعَةَ لَـَٔاتِيَةٌ ۖ فَٱصْفَحِ ٱلصَّفْحَ ٱلْجَمِيلَ
15:85
ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندایه دروستمان نه‌کردووه، بۆ مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی حه‌ق و ڕاستی نه‌بێت (هیچ شتێك له دروست کراوان بێ مه‌به‌ست نیه، هیچ شتێك بێ ئامانج نیه..)، به‌ڕاستی ڕۆژی قیامه‌تیش به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ر دێت و تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌ی ئیماندار) به‌شێوازێکی جوان چاوپۆشی بکه‌و لێبورده به (له ڕه‌فتاری نادروستی نه‌فامان). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:86
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ ٱلْخَلَّـٰقُ ٱلْعَلِيمُ
15:86
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌ر خۆی به‌دیهێنه‌رێکی شاره‌زاو زانا‌و لێزانه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:87
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَـٰكَ سَبْعًا مِّنَ ٱلْمَثَانِى وَٱلْقُرْءَانَ ٱلْعَظِيمَ
15:87
سوێند بێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئێمه حه‌وت ئایه‌تمان پێداویت (که بریتی یه له سووره‌تی فاتحه) هه‌روه‌ها قورئانی گه‌وره‌و مه‌زنیشمان پێ به‌خشیوویت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:88
لَا تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ إِلَىٰ مَا مَتَّعْنَا بِهِۦٓ أَزْوَٰجًا مِّنْهُمْ وَلَا تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ وَٱخْفِضْ جَنَاحَكَ لِلْمُؤْمِنِينَ
15:88
جا تۆ نه‌که‌یت چاوه‌کانت ببڕیته ئه‌و که‌سانه‌ی که له هه‌ندێك نازو نیعمه‌تی دنیا به‌هره‌وه‌رمان کردوون، خه‌فه‌ت مه‌خۆ لێیان (کاتێك ده‌بینیت شوێنی حه‌ق ناکه‌ون)، باڵی به‌زه‌یی نه‌وی بکه بۆ ئیمانداران (واته خۆشت بوێن و به‌سۆز به بۆیان). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:89
وَقُلْ إِنِّىٓ أَنَا ٱلنَّذِيرُ ٱلْمُبِينُ
15:89
بڵێ: به‌ڕاستی من بێدارخه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکراو دیارم (ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌شی بکه‌ن سه‌رئه‌نجامی سامناك چاوه‌ڕێتانه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:90
كَمَآ أَنزَلْنَا عَلَى ٱلْمُقْتَسِمِينَ
15:90
هه‌روه‌ك کتێبی ئاسمانیمان دابه‌زانده سه‌ر به‌ش به‌شکه‌ران (که مه‌به‌ست جووله‌که‌و گاوڕه، باوه‌ڕ به هه‌ندێکی ده‌که‌ن و په‌یڕه‌وی هه‌ندێکی ناکه‌ن، یاخود به‌شێکی زۆریان ده‌ستکاری کردووه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:91
ٱلَّذِينَ جَعَلُوا۟ ٱلْقُرْءَانَ عِضِينَ
15:91
ئه‌وانه‌ی ڕایان ده‌رباره‌ی قورئان جۆراو جۆره، به هه‌ندێکی باوه‌ڕیان هه‌یه‌و، هه‌ندێکی ناچێته مێشکیانه‌وه، یاخود هه‌ندێکی په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و هه‌ندێکی په‌یڕه‌وی ناکه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:92
فَوَرَبِّكَ لَنَسْـَٔلَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ
15:92
سوێند به په‌روه‌ردگارت پرسیار له هه‌موویان ده‌که‌ین به‌گشتی ( له بیر‌و باوه‌ڕی هه‌موویان ده‌کۆڵینه‌وه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:93
عَمَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
15:93
له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:94
فَٱصْدَعْ بِمَا تُؤْمَرُ وَأَعْرِضْ عَنِ ٱلْمُشْرِكِينَ
15:94
هه‌ر فه‌رمانێکت پێدراوه (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم به ڕێك و پێکی) ئه‌نجامی بده‌و گوێ مه‌ده به بوختان و ڕه‌فتاری موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:95
إِنَّا كَفَيْنَـٰكَ ٱلْمُسْتَهْزِءِينَ
15:95
ئێمه تۆ ده‌پارێزین (له شه‌ڕو پیلانی) گاڵته‌چی و گاڵته‌جاڕان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:96
ٱلَّذِينَ يَجْعَلُونَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَـٰهًا ءَاخَرَ ۚ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ
15:96
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا خوایه‌کی تر بڕیار ده‌ده‌ن، جا له ئاینده‌دا هه‌موو ڕاستیه‌کان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌و ده‌یزانن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:97
وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّكَ يَضِيقُ صَدْرُكَ بِمَا يَقُولُونَ
15:97
سوێند به خوا ئێمه چاك ده‌زانین که به‌ڕاستی دڵی تۆ ته‌نگ ده‌بێت به‌و گوفتاره نابه‌جێیه‌ی که خوانه‌ناسان ده‌یڵێن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:98
فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَكُن مِّنَ ٱلسَّـٰجِدِينَ
15:98
(جا له هه‌موو کاتێکدا، به تایبه‌ت له کاتی دڵ ته‌نگیدا) ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارت بکه‌و له ڕیزی سوژده به‌راندابه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
15:99
وَٱعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّىٰ يَأْتِيَكَ ٱلْيَقِينُ
15:99
به‌رده‌وامیش په‌روه‌ردگارت بپه‌رسته هه‌تا مردن یه‌خه‌ت پێده‌گرێت ( ئه‌و کاته ئیتر به‌یه‌ك جاریی ڕزگارت ده‌بێت له هه‌موو ناخۆشیه‌کان). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)