Selected
Original Text
Burhan Muhammad-Amin
Abdullah Yusuf Ali
Abdul Majid Daryabadi
Abul Ala Maududi
Ahmed Ali
Ahmed Raza Khan
A. J. Arberry
Ali Quli Qarai
Hasan al-Fatih Qaribullah and Ahmad Darwish
Mohammad Habib Shakir
Mohammed Marmaduke William Pickthall
Muhammad Sarwar
Muhammad Taqi-ud-Din al-Hilali and Muhammad Muhsin Khan
Safi-ur-Rahman al-Mubarakpuri
Saheeh International
Talal Itani
Transliteration
Wahiduddin Khan
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
In the name of Allah, Most Gracious, Most Merciful.
68:1
نٓ ۚ وَٱلْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ
68:1
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (الشوری) بده. سوێند به پێنووس و ئه‌وه‌ی که ده‌ینوسن (ئه‌م سوێند خواردنه نیشانه‌ی نرخی خوێندن و زانستیه لای خوای گه‌وره). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:2
مَآ أَنتَ بِنِعْمَةِ رَبِّكَ بِمَجْنُونٍ
68:2
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ به‌هۆی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌وه دووریت له شێتی یه‌وه وه‌کو نه‌فامن ده‌ڵێن) - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:3
وَإِنَّ لَكَ لَأَجْرًا غَيْرَ مَمْنُونٍ
68:3
بێگومان پاداشتێکی نه‌بڕاوه بۆ تۆ ئاماده‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:4
وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍ
68:4
به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشت و خوویه‌کی زۆر جوان و په‌سه‌ند و بێ وێنه و مه‌زنیت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:5
فَسَتُبْصِرُ وَيُبْصِرُونَ
68:5
سه‌رئه‌نجام تۆ ده‌بینیت و ده‌زانیت و ئه‌وانیش ده‌بینن و ده‌زانن... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:6
بِأَييِّكُمُ ٱلْمَفْتُونُ
68:6
شێتێتی به کامتانه‌وه‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:7
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُهْتَدِينَ
68:7
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت خۆی ده‌زانێت، کێ له ڕێبازی ئه‌و لایداوه و گومڕا بووه، کێیش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیمانی گرتۆته‌به‌رو ڕاسته له‌گه‌ڵ خوادا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:8
فَلَا تُطِعِ ٱلْمُكَذِّبِينَ
68:8
تۆ هه‌رگیز به‌قسه‌ی ئه‌وانه مه‌که که باوه‌ڕیان به تۆ نیه‌و به‌رنامه‌که‌ی تۆ به‌درۆ ده‌زانن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:9
وَدُّوا۟ لَوْ تُدْهِنُ فَيُدْهِنُونَ
68:9
ئه‌وانه ئاواته‌خوازن که تۆ نه‌رمی بنوێنیت ئینجا ئه‌وانیش نه‌رمی بنوێنن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:10
وَلَا تُطِعْ كُلَّ حَلَّافٍ مَّهِينٍ
68:10
به‌قسه‌ی هه‌موو ئه‌وانه مه‌که که زۆر سوێند ده‌خۆن و زۆر سووك و ڕیسوان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:11
هَمَّازٍ مَّشَّآءٍۭ بِنَمِيمٍ
68:11
ئه‌وانه‌ی که به‌شوێن عه‌یب و عاردا ده‌گه‌ڕێن و دووزمانی ده‌که‌ن و فیتنه ده‌گێڕن و حه‌زیان له ئاشووبه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:12
مَّنَّاعٍ لِّلْخَيْرِ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ
68:12
زۆر دژی خێر‌و چاکه‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن و گوناه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پیلان ده‌گێڕن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:13
عُتُلٍّۭ بَعْدَ ذَٰلِكَ زَنِيمٍ
68:13
له هه‌مان کاتدا ئێسك تاڵ و ڕه‌وشت ناشرین و ناکه‌س به‌چه‌و باوك نادیارن... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:14
أَن كَانَ ذَا مَالٍ وَبَنِينَ
68:14
هه‌ریه‌که‌یان به‌وه ده‌نازێت که‌هه‌ندێك ماڵ و سامان و کوڕی هه‌یه... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:15
إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ءَايَـٰتُنَا قَالَ أَسَـٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ
68:15
کاتێك ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌ی به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه بێباکانه ده‌ڵێت: ئه‌مه داستانی پێشووه‌کانه، ئه‌مه به‌سه‌رهاتی دێرینه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:16
سَنَسِمُهُۥ عَلَى ٱلْخُرْطُومِ
68:16
ئێمه سه‌رئه‌نجام لووتی داخ ده‌که‌ین و سه‌ری لووتی ڕه‌ش ده‌که‌ین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:17
إِنَّا بَلَوْنَـٰهُمْ كَمَا بَلَوْنَآ أَصْحَـٰبَ ٱلْجَنَّةِ إِذْ أَقْسَمُوا۟ لَيَصْرِمُنَّهَا مُصْبِحِينَ
68:17
به‌ڕاستی ئێمه ئه‌و خه‌ڵکه‌مان تاقی کرده‌وه هه‌روه‌ك خاوه‌نانی باخه‌که‌مان تاقیکرده‌وه، کاتێك سوێندیان خوارد بێگومان به‌یانی ده‌یچنن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:18
وَلَا يَسْتَثْنُونَ
68:18
بێ ئه‌وه‌ی بڵێن به‌پشتیوانی خوا، (یان به‌و مه‌به‌سته‌ی هیچی پێوه نه‌هێڵن بۆ هه‌ژاران)... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:19
فَطَافَ عَلَيْهَا طَآئِفٌ مِّن رَّبِّكَ وَهُمْ نَآئِمُونَ
68:19
ئه‌وسا په‌روه‌ردگارت به‌ڵایه‌کی داباراند به‌سه‌ر باخه‌که‌دا له‌کاتێکدا ئه‌وان خه‌وتبوون... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:20
فَأَصْبَحَتْ كَٱلصَّرِيمِ
68:20
ئیتر وه‌ك باخێکی لێهات؛ که هه‌مووی چنرابێته‌وه‌و هیچی پێوه نه‌ما بێت... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:21
فَتَنَادَوْا۟ مُصْبِحِينَ
68:21
ئه‌وسا به‌یانی زوو یه‌کتریان ئاگادار کرد‌و وتیان:... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:22
أَنِ ٱغْدُوا۟ عَلَىٰ حَرْثِكُمْ إِن كُنتُمْ صَـٰرِمِينَ
68:22
با بچین بۆ سه‌ر باخ و بێستانه‌که‌مان ئه‌گه‌ر بڕیاره بیچنین... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:23
فَٱنطَلَقُوا۟ وَهُمْ يَتَخَـٰفَتُونَ
68:23
ئه‌وسا ده‌رچوون به‌نهێنی و به‌هێواشی ده‌ڕۆیشتن، به چپه قسه‌یان ده‌کرد... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:24
أَن لَّا يَدْخُلَنَّهَا ٱلْيَوْمَ عَلَيْكُم مِّسْكِينٌ
68:24
ده‌یانوت: نابێت ئه‌مڕۆ هه‌ژاران پێمان بزانن و ڕوو بکه‌نه باخه‌که‌مان... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:25
وَغَدَوْا۟ عَلَىٰ حَرْدٍ قَـٰدِرِينَ
68:25
به‌یانی زوو بۆی ده‌رچوون، وایان ده‌زانی که توانیویانه هه‌ژاران بێ به‌ش بکه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:26
فَلَمَّا رَأَوْهَا قَالُوٓا۟ إِنَّا لَضَآلُّونَ
68:26
کاتێك گه‌یشتنه باخه وێرانه‌که‌و بینیان وتیان: بێگومان ئێمه ون بووین و ڕێمان هه‌ڵه کردووه... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:27
بَلْ نَحْنُ مَحْرُومُونَ
68:27
دوای ئه‌وه‌ی دڵنیا بوون ڕێیان هه‌ڵه نه‌کردووه، وتیان: نه‌خێر، به‌ڵکو ئێمه به‌ش بڕاو کراوین... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:28
قَالَ أَوْسَطُهُمْ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ لَوْلَا تُسَبِّحُونَ
68:28
له هه‌موویان ژیر تر وتی: پێم نه‌وتن که حه‌ق وایه ته‌سبیحات و ستایشی خوا بکه‌ن و سوپاسگوزاری بکه‌ن؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:29
قَالُوا۟ سُبْحَـٰنَ رَبِّنَآ إِنَّا كُنَّا ظَـٰلِمِينَ
68:29
ئه‌وسا هه‌موو وتیان: پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارمانه، به‌ڕاستی ئێمه ناحه‌قیمان کرد. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:30
فَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ يَتَلَـٰوَمُونَ
68:30
ئه‌وسا ڕویان کرده یه‌کترو ده‌ستیان کرده لۆمه‌کردن و سه‌رزه‌نشت کردنی یه‌کتری و... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:31
قَالُوا۟ يَـٰوَيْلَنَآ إِنَّا كُنَّا طَـٰغِينَ
68:31
وتیان: هاوار بۆ ئێمه، به‌ڕاستی ئێمه پیاو خراپ و له سنوور ده‌رچوو بووین (که‌ی ئه‌و ڕه‌زیلییه ڕاسته)!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:32
عَسَىٰ رَبُّنَآ أَن يُبْدِلَنَا خَيْرًا مِّنْهَآ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا رَٰغِبُونَ
68:32
ئومێده‌وارین که په‌روه‌ردگارمان له‌م باخه باشترمان پێ ببه‌خشێت (ئێمه ئیتر ته‌مێ بووین، ده‌رس و ئامۆژگاریمان وه‌رگرت) ئیتر ئێمه به‌ڕاستی به‌هیوای ڕه‌زامه‌ندی خوا هه‌وڵ ده‌ده‌ین و به‌هیوای به‌خششی ئه‌وین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:33
كَذَٰلِكَ ٱلْعَذَابُ ۖ وَلَعَذَابُ ٱلْـَٔاخِرَةِ أَكْبَرُ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ
68:33
سزای ئه‌م ژیانه ئاوایه و سزا‌و ئازاری قیامه‌تیش سه‌ختتره ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی بیانزانیایه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:34
إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّـٰتِ ٱلنَّعِيمِ
68:34
به‌ڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران باخه‌کانی به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت له‌لای په‌روه‌ردگاریان ئاماده‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:35
أَفَنَجْعَلُ ٱلْمُسْلِمِينَ كَٱلْمُجْرِمِينَ
68:35
ئایا ڕه‌وایه پاداشتی موسوڵمانان وه‌ك تاوانبار و تاوانکاران بێت؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:36
مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ
68:36
ئه‌وه چیتانه؟ چۆن حوکم و بڕیاری ناڕه‌وای وا ده‌رده‌که‌ن!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:37
أَمْ لَكُمْ كِتَـٰبٌ فِيهِ تَدْرُسُونَ
68:37
ئایا کتێبێکی ئاسمانیتان بۆ هاتووه، تیایدا بخوێنن؟!... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:38
إِنَّ لَكُمْ فِيهِ لَمَا تَخَيَّرُونَ
68:38
تا هه‌رچی ئێوه بتانه‌وێت به ئاره‌زووی خۆتان هه‌ڵی بژێرن؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:39
أَمْ لَكُمْ أَيْمَـٰنٌ عَلَيْنَا بَـٰلِغَةٌ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۙ إِنَّ لَكُمْ لَمَا تَحْكُمُونَ
68:39
یان سوێندتان له‌سه‌رمانه که تاڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر چیتان بوێت ئه‌وه بێت؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:40
سَلْهُمْ أَيُّهُم بِذَٰلِكَ زَعِيمٌ
68:40
پرسیاریان لێ بکه بزانه کامیان زامنی ئه‌و کاره‌یه!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:41
أَمْ لَهُمْ شُرَكَآءُ فَلْيَأْتُوا۟ بِشُرَكَآئِهِمْ إِن كَانُوا۟ صَـٰدِقِينَ
68:41
ئایا ئه‌مانه شه‌ریك و هاوبه‌شیان هه‌یه له‌م بڕیاره‌دا، کوان؟ ده‌با بیانهێنن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:42
يَوْمَ يُكْشَفُ عَن سَاقٍ وَيُدْعَوْنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ
68:42
ڕۆژێك دێت په‌رده له‌سه‌ر هه‌موو شتێك لاده‌درێت و لاق ده‌رده‌که‌وێت، خوانه‌ناسان بانگ ده‌کرێن بۆ سوژده بردن، به‌ڵام ناتوانن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:43
خَـٰشِعَةً أَبْصَـٰرُهُمْ تَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌ ۖ وَقَدْ كَانُوا۟ يُدْعَوْنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ وَهُمْ سَـٰلِمُونَ
68:43
ئه‌وانه؛ ئه‌و ڕۆژه چاویان شۆڕه و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به‌ته‌واوی دایان ده‌گرێت، چونکه کاتی خۆی بانگ ده‌کران بۆ نوێژکردن و سوژده بردن، له کاتێکدا له‌وپه‌ڕی ته‌ندروستی و سه‌ربه‌ستیدا بوون (به‌ڵام گاڵته‌یان پێی ده‌هات). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:44
فَذَرْنِى وَمَن يُكَذِّبُ بِهَـٰذَا ٱلْحَدِيثِ ۖ سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ
68:44
وازم لێ بهێنه بۆ ئه‌وانه‌ی که بڕوا به‌م گوفتاره ناهێنن، ئێمه ئه‌وانه بۆ سه‌ره‌نجامی ناکامیان به‌ره‌به‌ره کێش ده‌که‌ین، بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن و هه‌ستی پێ بکه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:45
وَأُمْلِى لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِى مَتِينٌ
68:45
من مۆڵه‌تیان ده‌ده‌م، به‌ڵام هه‌رگیز له سزای ئێمه ڕزگاریان نابێت چونکه بێگومان ده‌سه‌ڵاتمان تۆکمه‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:46
أَمْ تَسْـَٔلُهُمْ أَجْرًا فَهُم مِّن مَّغْرَمٍ مُّثْقَلُونَ
68:46
ئه‌ی ئایا تۆ داوای کرێیان لێده‌که‌یت، تا قه‌رزار باری زۆر ببن و نه‌توانن له ژێری ده‌رچن؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:47
أَمْ عِندَهُمُ ٱلْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ
68:47
ئه‌ی ئایا ئه‌وانه غه‌یب زانن و له نهێنیه‌کان ئاگادارن تا بۆ خۆیان شت یاداشت بکه‌ن و دژایه‌تی ئیسلام بکه‌ن؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:48
فَٱصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تَكُن كَصَاحِبِ ٱلْحُوتِ إِذْ نَادَىٰ وَهُوَ مَكْظُومٌ
68:48
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ خۆڕاگربه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌وه، نه‌که‌یت وه‌ك هاوه‌ڵ و خاوه‌نی نه‌هه‌نگه‌که بیت (که یونس پێغه‌مبه‌ره) له کاتێکدا که دڵی پڕ بوو له خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه پاڕایه‌وه‌و لاڵایه‌وه... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:49
لَّوْلَآ أَن تَدَٰرَكَهُۥ نِعْمَةٌ مِّن رَّبِّهِۦ لَنُبِذَ بِٱلْعَرَآءِ وَهُوَ مَذْمُومٌ
68:49
ئه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی په‌روه‌ردگاری فریای نه‌که‌وتایه هه‌روا له‌و ده‌شته‌دا به‌بێ ناز ده‌مایه‌وه... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:50
فَٱجْتَبَـٰهُ رَبُّهُۥ فَجَعَلَهُۥ مِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ
68:50
به‌ڵام په‌روه‌ردگاری هه‌ڵی بژاردو خستیه ڕیزی چاکانه‌وه (دوای نزا‌و په‌شیمانی). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:51
وَإِن يَكَادُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَيُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَـٰرِهِمْ لَمَّا سَمِعُوا۟ ٱلذِّكْرَ وَيَقُولُونَ إِنَّهُۥ لَمَجْنُونٌ
68:51
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون کاتێك که گوێیان له قورئان ده‌بێت نزیکه به چاویان هه‌ڵتدێرن، ده‌ڵێن: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ده‌ستی لێ وه‌شێنراوه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
68:52
وَمَا هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَـٰلَمِينَ
68:52
له کاتێکدا قورئان ته‌نها بریتیه له یادخستنه‌وه‌و بێ‌دار خه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه (ئه‌گه‌ر تێفکرن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)