Selected
Original Text
Burhan Muhammad-Amin
Abdullah Yusuf Ali
Abdul Majid Daryabadi
Abul Ala Maududi
Ahmed Ali
Ahmed Raza Khan
A. J. Arberry
Ali Quli Qarai
Hasan al-Fatih Qaribullah and Ahmad Darwish
Mohammad Habib Shakir
Mohammed Marmaduke William Pickthall
Muhammad Sarwar
Muhammad Taqi-ud-Din al-Hilali and Muhammad Muhsin Khan
Safi-ur-Rahman al-Mubarakpuri
Saheeh International
Talal Itani
Transliteration
Wahiduddin Khan
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
In the name of Allah, Most Gracious, Most Merciful.
82:1
إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنفَطَرَتْ
82:1
کاتێك ئاسمان له‌ت له‌ت و پارچه پارچه ده‌بێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
82:2
وَإِذَا ٱلْكَوَاكِبُ ٱنتَثَرَتْ
82:2
کاتێك ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان په‌رش و بلاو ده‌بنه‌وه و ورد و خاش ده‌بن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
82:3
وَإِذَا ٱلْبِحَارُ فُجِّرَتْ
82:3
کاتێك ده‌ریاکان ده‌ته‌قێنرێنه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
82:4
وَإِذَا ٱلْقُبُورُ بُعْثِرَتْ
82:4
کاتێك که گۆره‌کان ژێره و ژوور ده‌کرێن (مردووه‌کانی ناویان ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه و زیندوو ده‌کرێنه‌وه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
82:5
عَلِمَتْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ وَأَخَّرَتْ
82:5
ئه‌وسا هه‌رکه‌س ده‌زانێت چی پێشخستووه و چی دواخستووه، چی ده‌ستپێشکه‌ری کردووه و چیشی هێشتۆته‌وه (له کار‌و کرده‌وه‌ی چاك، یان خراپ که خه‌ڵکی دوای خۆی چاویان لێ کردووه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
82:6
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْإِنسَـٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلْكَرِيمِ
82:6
ئه‌ی ئینسان!! تۆ چی وای لێکردویت که سه‌رکه‌ش بیت به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاری میهره‌بان و به‌ڕێزت؟ چی وای لێکردویت که وه‌کو پێویست قه‌دری نه‌زانیت؟ (نافه‌رمان و یاخی بیت؟). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
82:7
ٱلَّذِى خَلَقَكَ فَسَوَّىٰكَ فَعَدَلَكَ
82:7
(به‌مه‌رجێك) ئه‌و په‌روه‌ردگاره تۆی دروست کردووه، به ڕێكوپێکترین شێوه، به‌جوانترین شێواز (ئه‌ندامه‌کان هه‌موو له‌شوێنی تایبه‌تی خۆیاندا دانراون که بتوانن کار‌و فرنانی خۆیان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش که جووتن قه‌باره و درێژی و شێوه‌یان چوونیه‌که، جگه له‌وه‌ی که یارمه‌تی و ته‌باییه‌کی ته‌واو هه‌یه له‌نێوانیاندا و هه‌مووان هاوکارن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
82:8
فِىٓ أَىِّ صُورَةٍ مَّا شَآءَ رَكَّبَكَ
82:8
له‌هه‌ر شێوه و شێوازێكدا که ویستوویه‌تی تۆی ڕێکخستووه و ئه‌ندامه‌کانتی به‌یه‌که‌وه لکاندووه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
82:9
كَلَّا بَلْ تُكَذِّبُونَ بِٱلدِّينِ
82:9
واز بهێنن له بێ ئاگایی، (نه‌ده‌بوو وابێت به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاره جوانکاره‌ت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ڕوون کردنه‌وانه) به‌ڵکو بڕوا به‌ڕۆژی پاداشت ناکه‌ن!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
82:10
وَإِنَّ عَلَيْكُمْ لَحَـٰفِظِينَ
82:10
بێگومان ئێوه چاودێرتان له‌سه‌ر دانراوه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
82:11
كِرَامًا كَـٰتِبِينَ
82:11
له فریشته به‌ڕێزه تۆمارکاره‌کان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
82:12
يَعْلَمُونَ مَا تَفْعَلُونَ
82:12
که ئاگا‌و زانان به‌هه‌وو ئه‌و کرده‌وه و ڕه‌فتارانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
82:13
إِنَّ ٱلْأَبْرَارَ لَفِى نَعِيمٍ
82:13
(سه‌رئه‌نجام) به‌ڕاستی چاکان، خواناسان له‌ناو نازو نیعمه‌تدا ژیانی پڕ له شادی و خۆشی ده‌به‌نه‌سه‌ر. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
82:14
وَإِنَّ ٱلْفُجَّارَ لَفِى جَحِيمٍ
82:14
بێگومان تاوانبار‌و تاوانکاره‌کانیش له‌ناو دۆزه‌خدا ژیانی پڕ له ئێش و ئازار ده‌به‌نه‌سه‌ر. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
82:15
يَصْلَوْنَهَا يَوْمَ ٱلدِّينِ
82:15
که له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌خرێنه ناوی و دووچاری ده‌بن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
82:16
وَمَا هُمْ عَنْهَا بِغَآئِبِينَ
82:16
له‌ناویدا ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕزگاریان نابێت و ناتوانن لێی دووربکه‌نه‌وه و خۆیانی لێ بشارنه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
82:17
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا يَوْمُ ٱلدِّينِ
82:17
جا تۆ ئه‌ی ئینسان چووزانیت ڕۆژی قیامه‌ت چیه و چۆنه؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
82:18
ثُمَّ مَآ أَدْرَىٰكَ مَا يَوْمُ ٱلدِّينِ
82:18
پاشان تۆ چووزانیت ئه‌و ڕۆژه چۆن ڕۆژێکه، (چه‌ند سه‌خته، چه‌ند سامناکه، چه‌نده پڕ له مه‌ینه‌ته). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
82:19
يَوْمَ لَا تَمْلِكُ نَفْسٌ لِّنَفْسٍ شَيْـًٔا ۖ وَٱلْأَمْرُ يَوْمَئِذٍ لِّلَّهِ
82:19
ئه‌و ڕۆژه که‌س فریای که‌س ناکه‌وێت، که‌س هیچ شتێکی له ده‌ست نایه‌ت بۆ که‌سانی تر، ئه‌و ڕۆژه هه‌موو شتێك به‌ده‌ست خوایه، فه‌رمان ته‌نها فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری دادپه‌روه‌ره. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)