Selected
Original Text
Burhan Muhammad-Amin
Abdullah Yusuf Ali
Abdul Majid Daryabadi
Abul Ala Maududi
Ahmed Ali
Ahmed Raza Khan
A. J. Arberry
Ali Quli Qarai
Hasan al-Fatih Qaribullah and Ahmad Darwish
Mohammad Habib Shakir
Mohammed Marmaduke William Pickthall
Muhammad Sarwar
Muhammad Taqi-ud-Din al-Hilali and Muhammad Muhsin Khan
Safi-ur-Rahman al-Mubarakpuri
Saheeh International
Talal Itani
Transliteration
Wahiduddin Khan
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
In the name of Allah, Most Gracious, Most Merciful.
79:1
وَٱلنَّـٰزِعَـٰتِ غَرْقًا
79:1
سویند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی خه‌ڵکی ده‌کێشن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له قوڵایی ئاسماندا ده‌دره‌وشێنه‌وه و ده‌سوڕێنه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:2
وَٱلنَّـٰشِطَـٰتِ نَشْطًا
79:2
سوێند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی ئیمانداران ده‌کێشن به چالاکی و بێ وچان ده‌سوڕێنه‌وه (که‌س فه‌رامۆش ناکه‌ن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:3
وَٱلسَّـٰبِحَـٰتِ سَبْحًا
79:3
سوێند به‌و فریشتانه‌ی که به گورجی فه‌رمانی خوا جێبه‌جێ ده‌که‌ن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له بۆشایی دا مه‌له ده‌که‌ن و ده‌سوڕێنه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:4
فَٱلسَّـٰبِقَـٰتِ سَبْقًا
79:4
هه‌روه‌ها سوێند به‌و فریشتانه‌ی که ڕۆحی ئیمانداران به‌په‌له به به‌هه‌شت شاد ده‌که‌ن و ڕۆحی کافرانیش به دۆزه‌خ ده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها پێشبڕکێ ده‌که‌ن و گورج و گۆڵ و ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێك پێیان ده‌سپێردرێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:5
فَٱلْمُدَبِّرَٰتِ أَمْرًا
79:5
سوێند به‌و فریشتانه‌ی (که به‌ویستی خوا) کار‌و فه‌رمان جێبه‌جێ ده‌که‌ن به رێك و پێکی. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:6
يَوْمَ تَرْجُفُ ٱلرَّاجِفَةُ
79:6
(سوێند به‌وانه هه‌مووی) له ڕۆژێکدا (فوو ده‌کرێت به صوردا، ده‌ستبه‌جێ) زه‌وی به توندی ته‌کان ده‌دات و ده‌که‌وێته له‌رزه و ژێره‌و ژوور ده‌بێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:7
تَتْبَعُهَا ٱلرَّادِفَةُ
79:7
دوایی دووباره فووی پیاده‌کرێته‌وه (مردووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه و جیهانی هه‌میشه‌یی به‌رپا ده‌بێت). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:8
قُلُوبٌ يَوْمَئِذٍ وَاجِفَةٌ
79:8
له‌و ڕۆژه‌دا دڵانێك به خێرایی لێ ده‌ده‌ن، زۆر ده‌ترسن و زۆر په‌رێشانن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:9
أَبْصَـٰرُهَا خَـٰشِعَةٌ
79:9
خاوه‌نی ئه‌و دڵانه له ڕیسوایی و خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زاریدا چاویان شۆڕه و ڕوویان نایه‌ت سه‌ر هه‌ڵببڕن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:10
يَقُولُونَ أَءِنَّا لَمَرْدُودُونَ فِى ٱلْحَافِرَةِ
79:10
(ئه‌مانه کاتی خۆی) ده‌یانوت: باشه ئێمه له‌م گۆڕانه ده‌ردێین و زیندووده‌کرێینه‌وه؟... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:11
أَءِذَا كُنَّا عِظَـٰمًا نَّخِرَةً
79:11
کاتێك بووینه ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:12
قَالُوا۟ تِلْكَ إِذًا كَرَّةٌ خَاسِرَةٌ
79:12
(به گاڵته پێکردن و بێ بڕواییه‌وه) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر وابێت، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی زۆر زیانبه‌خشه!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:13
فَإِنَّمَا هِىَ زَجْرَةٌ وَٰحِدَةٌ
79:13
(با خوانه‌ناسان چاك بزانن) به‌ڕاستی ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌یه یه‌ك تێخوڕینه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:14
فَإِذَا هُم بِٱلسَّاهِرَةِ
79:14
جا ده‌ستبه‌جێ هه‌ر هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه بێدارده‌بنه‌وه و زیندووده‌بنه‌وه و له گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه‌دا ئاماده ده‌بن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:15
هَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ
79:15
(ئینجا دێته سه‌ر باسی سه‌رگوزه‌شته‌ی حه‌زره‌تی موسا‌و دڵخۆشی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رموێت): ئایا به‌سه‌رهاتی موسات پێگه‌یشتووه؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:16
إِذْ نَادَىٰهُ رَبُّهُۥ بِٱلْوَادِ ٱلْمُقَدَّسِ طُوًى
79:16
کاتێک په‌روه‌ردگاری له دۆڵی (طوی) دا بانگی کرد و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا کرد و فه‌رمانی پێدا: - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:17
ٱذْهَبْ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ
79:17
بچۆ بۆ لای فیرعه‌ون (چونکه) به‌ڕاستی له سنوور ده‌رچووه و سته‌می بێ ئه‌ندازه‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:18
فَقُلْ هَل لَّكَ إِلَىٰٓ أَن تَزَكَّىٰ
79:18
پێی بڵێ: باشه ئه‌وه ناکرێت دڵ و ده‌روون و کردار‌و ره‌فتارت پاك و جوان و پوخته بێت! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:19
وَأَهْدِيَكَ إِلَىٰ رَبِّكَ فَتَخْشَىٰ
79:19
تا ڕێنموویت بکه‌م بۆ ناسینی په‌روه‌ردگارت، تا ترسی (سزای) ئه‌و زاته‌ت هه‌بێت و سته‌م نه‌که‌یت). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:20
فَأَرَىٰهُ ٱلْـَٔايَةَ ٱلْكُبْرَىٰ
79:20
(دیاره فیرعه‌ون داوای به‌ڵگه‌ی کردوه) ئه‌ویش موعجیزه گه‌وره‌که‌ی نیشانداوه (که دار عاساکه‌یه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:21
فَكَذَّبَ وَعَصَىٰ
79:21
(به‌ڵام) به درۆی زانی و یاخی بوو. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:22
ثُمَّ أَدْبَرَ يَسْعَىٰ
79:22
له‌وه‌ودوا پشتی هه‌ڵگردو که‌وته هه‌وڵ و تێکۆشان (بۆ به‌رهه‌ڵستی مو‌سا و دژایه‌تی ئیمان). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:23
فَحَشَرَ فَنَادَىٰ
79:23
خه‌ڵکی کۆکرده‌وه و به‌ده‌نگی به‌رز وتی: - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:24
فَقَالَ أَنَا۠ رَبُّكُمُ ٱلْأَعْلَىٰ
79:24
من په‌روه‌ردگاری هه‌ره به‌رزو بڵندی ئێوه‌م!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:25
فَأَخَذَهُ ٱللَّهُ نَكَالَ ٱلْـَٔاخِرَةِ وَٱلْأُولَىٰٓ
79:25
ئه‌وسا خوا دووچاری سزای قیامه‌ت و دنیای کرد. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:26
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَعِبْرَةً لِّمَن يَخْشَىٰٓ
79:26
به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ هه‌رکه‌سێک له خوا بترسێت. (ئینجا دێته سه‌ر باسی هه‌ندێک له دروستکراوانی که به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی ئه‌و زاته). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:27
ءَأَنتُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَمِ ٱلسَّمَآءُ ۚ بَنَىٰهَا
79:27
باشه ئاخر زیندووکردنه‌وه‌ی ئێوه سه‌خترو گرانتره، یان به‌دیهێنانی ئه‌م ئاسمانه، که هه‌ر خۆی به‌رپای کردووه (که پڕه له ئه‌ستێره‌وهه‌ساره‌ی گه‌وره‌ی هه‌مه‌جۆر). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:28
رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّىٰهَا
79:28
به‌به‌رزیه‌وه رایگرتووه و به‌وپه‌ڕی ڕێک‌و پێکی به‌دیهێناوه (به ڕاسه‌رتانه‌وه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:29
وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَىٰهَا
79:29
شه‌وگاره‌که‌ی تاریك کردووه، کاتی چێشته‌نگاویش ڕووناک خۆری ده‌رخستووه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:30
وَٱلْأَرْضَ بَعْدَ ذَٰلِكَ دَحَىٰهَآ
79:30
دواتر زه‌ویشی به‌شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی به‌دیهێناوه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:31
أَخْرَجَ مِنْهَا مَآءَهَا وَمَرْعَىٰهَا
79:31
ئاوی لێده‌رهێناوه و له‌وه‌ڕگای بۆ ماڵات فه‌راهه‌م هێناوه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:32
وَٱلْجِبَالَ أَرْسَىٰهَا
79:32
کێوه‌کانیشی به تۆکمه‌یی دامه‌زراندووه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:33
مَتَـٰعًا لَّكُمْ وَلِأَنْعَـٰمِكُمْ
79:33
(هه‌موو ئه‌مانه‌مان دروست کردووه) تا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که خۆتان و ماڵاته‌کانیشتان سوودی لێ وه‌ربگرن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:34
فَإِذَا جَآءَتِ ٱلطَّآمَّةُ ٱلْكُبْرَىٰ
79:34
جا کاتێك به‌ڵا گه‌وره‌که پێشهات، که ته‌نگانه سامناکه‌که ڕوویدا، (مه‌به‌ست ڕۆژی قیامه‌ته). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:35
يَوْمَ يَتَذَكَّرُ ٱلْإِنسَـٰنُ مَا سَعَىٰ
79:35
ئه‌و ڕۆژه ئاده‌میزاد دێته‌وه یادی که چی کردووه و چی ئه‌نجامداوه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:36
وَبُرِّزَتِ ٱلْجَحِيمُ لِمَن يَرَىٰ
79:36
دۆزه‌خ نیشان ده‌درێت و ده‌رده‌خرێت بۆ هه‌رکه‌سێك که ببینێت... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:37
فَأَمَّا مَن طَغَىٰ
79:37
جا ئه‌وه‌ی خوانه‌ناس و یاخی و له‌سنوور ده‌رچوو بێت... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:38
وَءَاثَرَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا
79:38
ژیانی دنیای زیاتر له قیامه‌ت مه‌به‌ست بووبێت... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:39
فَإِنَّ ٱلْجَحِيمَ هِىَ ٱلْمَأْوَىٰ
79:39
ئه‌وه بێگومان ئه‌و دۆزه‌خه جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه‌یه‌تی!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:40
وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ وَنَهَى ٱلنَّفْسَ عَنِ ٱلْهَوَىٰ
79:40
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پایه‌و شکۆی په‌روه‌ردگاری ترسابێت و حیسابی بۆ کردبێت و جڵه‌وی نه‌فسی گرتبێته‌وه له هه‌موو هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زوویه‌کی نادروست... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:41
فَإِنَّ ٱلْجَنَّةَ هِىَ ٱلْمَأْوَىٰ
79:41
بێگومان هه‌ر به‌هه‌شت جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه و گوزه‌رانیه‌تی. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:42
يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلسَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَىٰهَا
79:42
پرسیارت لێ ده‌که‌ن { ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) } ده‌رباره‌ی قیامه‌ت، که که‌ی؟ چ کاتێك به‌رپا ده‌بێت؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:43
فِيمَ أَنتَ مِن ذِكْرَىٰهَآ
79:43
جا تۆ له‌کوێ ده‌زانیت که‌ی به‌رپا ده‌بێت!! تۆ له کوی و ئه‌و باسه له‌کوێ؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:44
إِلَىٰ رَبِّكَ مُنتَهَىٰهَآ
79:44
بێگومان کۆتایی دنیا‌و به‌رپابوونی قیامه‌ت، هه‌ر په‌روه‌ردگارت ده‌یزانێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:45
إِنَّمَآ أَنتَ مُنذِرُ مَن يَخْشَىٰهَا
79:45
بێگومان ئه‌رکی تۆ ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌و زاته ده‌ترسن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
79:46
كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَهَا لَمْ يَلْبَثُوٓا۟ إِلَّا عَشِيَّةً أَوْ ضُحَىٰهَا
79:46
ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، بێ باوه‌ڕان واده‌زانن که ته‌نها سه‌ر له ئێواره‌یه‌ك یان سه‌ر له به‌یانیه‌ك درێژه‌ی ژیانی دنیایان بووه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)