Selected
Original Text
Burhan Muhammad-Amin
Abdullah Yusuf Ali
Abdul Majid Daryabadi
Abul Ala Maududi
Ahmed Ali
Ahmed Raza Khan
A. J. Arberry
Ali Quli Qarai
Hasan al-Fatih Qaribullah and Ahmad Darwish
Mohammad Habib Shakir
Mohammed Marmaduke William Pickthall
Muhammad Sarwar
Muhammad Taqi-ud-Din al-Hilali and Muhammad Muhsin Khan
Safi-ur-Rahman al-Mubarakpuri
Saheeh International
Talal Itani
Transliteration
Wahiduddin Khan
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
In the name of Allah, Most Gracious, Most Merciful.
80:1
عَبَسَ وَتَوَلَّىٰٓ
80:1
ڕووی گرژکردو ڕووی وه‌رگێڕا (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) کاتێك (عبدالله ی کوڕی ام مکتوم) که ئیماندارێکی نابینابوو هات بۆ خزمه‌تی، ئه‌ویش هه‌ندێك له سه‌رانی قوره‌یشی کۆ کردبۆوه به ئومێدی هیدایه‌تیان، عبدالله وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، خوا چی فێرکردوویت منیش فێر بکه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی ناخۆش بوو که قسه‌کانی پێ ده‌بڕێت، له‌به‌رئه‌وه ڕووی گرژکرد و ڕووی وه‌رگێڕا. بۆیه سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته دابه‌زی که گله‌ییه له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:2
أَن جَآءَهُ ٱلْأَعْمَىٰ
80:2
له‌به‌رئه‌وه‌ی نابیناکه هات بۆ لای. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:3
وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّهُۥ يَزَّكَّىٰٓ
80:3
جا تۆ چوزانیت به‌ڵکو ئه‌و هاتبێت تا دڵ و ده‌روونی خاوێن بکاته‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:4
أَوْ يَذَّكَّرُ فَتَنفَعَهُ ٱلذِّكْرَىٰٓ
80:4
یاخود ئامۆژگاری وه‌ربگرێت، تا ئامۆژگاریه‌که سوودی پێبگه‌یه‌نێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:5
أَمَّا مَنِ ٱسْتَغْنَىٰ
80:5
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی بێ نیاز نیشان ده‌دات و نایه‌وێت ڕێنموومایی وه‌ربگرێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:6
فَأَنتَ لَهُۥ تَصَدَّىٰ
80:6
تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا کۆده‌بیته‌وه و گرنگی به‌و ده‌ده‌یت و ڕوو له‌و ده‌که‌یت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:7
وَمَا عَلَيْكَ أَلَّا يَزَّكَّىٰ
80:7
جا تۆ هیچ گوناهبار نابیت که ئه‌و ئیمانی نه‌وێت و پاك و پوخته‌کردنی ده‌روونی نه‌وێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:8
وَأَمَّا مَن جَآءَكَ يَسْعَىٰ
80:8
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی هاتوه‌ته لات و کۆشش ده‌کات و مه‌به‌ستێتی که شاره‌زای به‌رنامه‌ی خوا ببێت... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:9
وَهُوَ يَخْشَىٰ
80:9
له‌کاتێکدا ئه‌و له خوا ده‌ترسێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:10
فَأَنتَ عَنْهُ تَلَهَّىٰ
80:10
ئه‌وه تۆ گوێ به‌و ناده‌یت و خۆتی لێ بێ ئاگا ده‌که‌یت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:11
كَلَّآ إِنَّهَا تَذْكِرَةٌ
80:11
نه‌خێر وامه‌که‌و وامه‌به، چونکه به‌ڕاستی ئه‌م ئایه‌تانه، ئه‌م سوره‌ته، یادخستنه‌وه و ئامۆژگاریه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:12
فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ
80:12
جا که‌سێك بیه‌وێت ڕێنموویی وه‌رگرێت، ئه‌وه یادی ده‌کات. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:13
فِى صُحُفٍ مُّكَرَّمَةٍ
80:13
(ئه‌و قورئانه) له چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێزو پیرۆزدا هه‌ڵگیراوه و له (لوح المحفوظ) وه‌رگیراوه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:14
مَّرْفُوعَةٍ مُّطَهَّرَةٍۭ
80:14
که به‌رزو بڵند و پاك و خاوێنن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:15
بِأَيْدِى سَفَرَةٍ
80:15
به‌ده‌ستی فریشته نووسه‌ره‌کان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:16
كِرَامٍۭ بَرَرَةٍ
80:16
که به‌ڕێزو خواناس و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداران. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:17
قُتِلَ ٱلْإِنسَـٰنُ مَآ أَكْفَرَهُۥ
80:17
ئه‌ی ئاده‌میزاد، به‌کوشت بچیت، چه‌نده کافره، سپڵه‌یه، چه‌نده خوانه‌ناس و یاخیه، یاخود به‌کوشت چێت ئاده‌میزاد چی وای لێکردووه که کافر بێت؟! چ پاساوێکی هه‌یه بۆ خوانه‌ناسی و یاخی بوون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:18
مِنْ أَىِّ شَىْءٍ خَلَقَهُۥ
80:18
(بۆ بیرناکاته‌وه) خوا له‌چی دروستی کردووه؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:19
مِن نُّطْفَةٍ خَلَقَهُۥ فَقَدَّرَهُۥ
80:19
له نوتفه‌یه‌ك (له خاڵێکی زۆر بچووك که به چاو نابینرێت) دروستی کردووه و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌ر و ناوی پێ به‌خشیوه و ئه‌ندازه‌گیری وردی له دروستکردنیدا ئه‌نجام داوه، (کات و شوێنی له‌دایکبوونی و مردنی بۆ دیاری کردووه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:20
ثُمَّ ٱلسَّبِيلَ يَسَّرَهُۥ
80:20
له‌وه‌ودوا ژیانی بۆ ئاسان کردووه و سه‌رپشکی کردووه له په‌یڕه‌وی کردنی ڕێگه‌ی چاکه یان خراپه، ئیمان یان کوفر، (دوای ئه‌وه‌ی که ده‌ست نیشانی هه‌ردووکیانی بۆ کردووه و سه‌ره‌نجامی ڕوون کردۆته‌وه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:21
ثُمَّ أَمَاتَهُۥ فَأَقْبَرَهُۥ
80:21
له‌وه‌ودوا ده‌یمرێنێت و ده‌یخاته ناو گۆڕه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:22
ثُمَّ إِذَا شَآءَ أَنشَرَهُۥ
80:22
پاشان کاتێك بیه‌وێت زیندووی ده‌کاته‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:23
كَلَّا لَمَّا يَقْضِ مَآ أَمَرَهُۥ
80:23
به‌ڕاستی، ئه‌وه‌ی که خوا فه‌رمانی پێداوه هێشتا ئاده‌میزاد به‌جێی نه‌هێناوه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:24
فَلْيَنظُرِ ٱلْإِنسَـٰنُ إِلَىٰ طَعَامِهِۦٓ
80:24
ده‌با ئاده‌میزاد سه‌یری خواردنه‌که‌ی بکات و سه‌رنجی بدات و بیری لێ بکاته‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:25
أَنَّا صَبَبْنَا ٱلْمَآءَ صَبًّا
80:25
بێگومان ئێمه ئاومان بۆ دابارانده‌وه‌ته خواره‌وه، چۆن دابارینێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:26
ثُمَّ شَقَقْنَا ٱلْأَرْضَ شَقًّا
80:26
له‌وه‌ودوا زه‌ویمان بۆ له‌ت له‌ت به چه‌که‌ره‌ی ناسکی ڕووه‌ك. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:27
فَأَنۢبَتْنَا فِيهَا حَبًّا
80:27
ئینجا دانه‌وێڵه‌مان تێادا ڕوواند. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:28
وَعِنَبًا وَقَضْبًا
80:28
هه‌روه‌ها ترێ و سه‌وزه‌مان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:29
وَزَيْتُونًا وَنَخْلًا
80:29
هه‌روه‌ها زه‌یتوون و دارخورمایش. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:30
وَحَدَآئِقَ غُلْبًا
80:30
باخچه‌ی ده‌وره‌دراو به دارخورما یان دره‌ختی تر، یاخود باخی چڕ‌و پڕ. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:31
وَفَـٰكِهَةً وَأَبًّا
80:31
جۆره‌ها میوه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گژو گیایانه‌ی که خواکرده و ماڵات ده‌یخوات له له‌وه‌ڕگاکاندا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:32
مَّتَـٰعًا لَّكُمْ وَلِأَنْعَـٰمِكُمْ
80:32
(هه‌موو ئه‌مانه ئاماده‌مان کردووه) تا خۆتان و ماڵاته‌کانتان سوودی لێ وه‌ربگرن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:33
فَإِذَا جَآءَتِ ٱلصَّآخَّةُ
80:33
جا کاتێك قیامه‌ت به‌رپا بوو به‌هۆی ده‌نگێکی به‌هێزی گوێ کپ که‌ره‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:34
يَوْمَ يَفِرُّ ٱلْمَرْءُ مِنْ أَخِيهِ
80:34
ئه‌و ڕۆژه (هێنده سامناکه) برا له‌ده‌ست براکه‌ی هه‌ڵدێت و ڕاده‌کات و خۆی لێ ده‌شارێته‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:35
وَأُمِّهِۦ وَأَبِيهِ
80:35
هه‌روه‌ها له‌ده‌ست دایك و باوکی... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:36
وَصَـٰحِبَتِهِۦ وَبَنِيهِ
80:36
له‌ده‌ست هاوسه‌رو کوڕه‌کانی... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:37
لِكُلِّ ٱمْرِئٍ مِّنْهُمْ يَوْمَئِذٍ شَأْنٌ يُغْنِيهِ
80:37
له‌و ڕۆژه‌دا هه‌رکه‌سێك له‌وانه ئه‌وه‌نده سه‌رگه‌رمی کێشه‌ی خۆیه‌تی، ناتوانێت فریای که‌سی تر بکه‌وێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:38
وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ مُّسْفِرَةٌ
80:38
له‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێك گه‌ش و جوان و ڕوون و شادن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:39
ضَاحِكَةٌ مُّسْتَبْشِرَةٌ
80:39
ده‌م پێکه‌نینن، مژده و شادییان لێ ده‌دره‌وشێته‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:40
وَوُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ عَلَيْهَا غَبَرَةٌ
80:40
له‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێکیش هه‌ن که گژو تاڵ و تۆزاوی و په‌ست غه‌مگینن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:41
تَرْهَقُهَا قَتَرَةٌ
80:41
دێزی و ڕه‌شی و تاریکی دایپۆشیوون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
80:42
أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْكَفَرَةُ ٱلْفَجَرَةُ
80:42
ئا ئه‌وانه بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس و تاوانبار‌و گوناهکاره‌کانن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)